سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
شه‌ش پێشه‌واکه‌ى فه‌رمووده ..ئیمام بوخاری (194 ـ 256 ك).......به‌شی دووه‌م
ئاماده‌کردنی : کتێبخانه‌ى ته‌فسیر....ناو و ڕه‌چه‌ڵه‌کی....زاناى ئیسلام و پێشه‌وای حافزان و ئه‌میری موسوڵمانان له فه‌رموده‌وانیدا: ئه‌بو عبدالله محمدی کوڕی ئیسماعیل، کوڕی ئیبراهیم، کوڕی ئه‌لموغیره‌ی کوڕی به‌ردیزیه‌ی ئه‌لجه‌عفی.
به‌ردیزیه‌ی باپیری، له‌سه‌ر ده‌ستی که‌سێکی تیره‌ی ئه‌لجه‌عفی موسوڵمان بو، بۆیه نه‌سه‌بی بۆته ئه‌لجه‌عفی.
بوخاری: خه‌ڵکی شاری بوخارایه، که گه‌وره‌ترین شاری به‌ناوبانگی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی ولآتانی پشت روبار(ما ورا‌ء النهر): مه‌به‌ست له روباری جه‌یحونه‌بو، بوخارا، که ده‌که‌وێته رۆژئاوای ئۆزبه‌کستانه‌وه، پێش زایین دروست کراوه‌و، ئیسلام له ساڵی نه‌وه‌دی کۆچیدا چوه ناوی، ئیتر بوه به‌یه‌کێک له شاره سه‌ره‌کیه‌کانی زانست و شارستانێتی ئیسلامی..
ئیمام بوخاری، خاوه‌ن سه‌حیحی بوخارییه، که له وه‌سفی حه‌دیسێکدا وترا: له الصحیح دا هه‌یه، یه‌عنی له سه‌حیحی بوخاری !! سه‌یری ئه‌م پله‌و ناو ناوبانگه‌و ئه‌م شه‌هاده به‌رزه !!
ـ محمد(ئيمام بوخاري) به منداڵی چاوی نابینا بو، باوکیشی زانای شه‌رع بو، زو کۆچی دوایی کردبو، دایکی زۆری خه‌فه‌ت له کوێرێتی کوڕه‌که‌ی ده‌خوارد، که ناتوانێت وه‌کو باوکی ببێته‌وه به زانای شه‌رع.. ده‌ڵێن دایکی جارێک پارچه پێسته‌یه‌کی له کتێبخانه‌که‌ی باوکی بوخاریدا دیوه، که حه‌دیسێکی له‌سه‌ر نوسراوه، خه‌م و په‌ژاره دایگرتوه له‌وه‌ی، کوڕه‌که‌ی، که گه‌وره ده‌بێت، ناتوانێت ئه‌م ده‌ستو خه‌ته‌ی باوکی بخوێنێته‌وه، بۆیه شه‌وڕۆژ دوعای کردوه، خوای گه‌وره چاوی بوخاری چاک کاته‌وه، ساڵێکی نه‌بردوه، خوای گه‌وره چاوی چا کردۆته‌وه !!
به‌ردزییه‌ی باپیره گه‌وره‌ی فارس بو، مه‌جوسی بو، له‌سه‌ر دینی فارسه‌کان بو، به‌لآم موغیره‌ی کوڕی- که باپیری بوخاری ده‌کات - له‌سه‌ر ده‌ستی ئه‌لیه‌مانول جه‌عفی موسوڵمان بو، که ئه‌و سه‌رده‌مه والی بوخارا بو، ئیدی نه‌سه‌به‌که‌ی بو به جه‌عفی.. ئیسماعیلی باوکیشی زانایه‌کی به‌ڕێز بو، بوه فه‌قێی ئیبنو زه‌یدو ئیمام مالیک له مه‌دینه، دواییش، که خۆی پێ گه‌یشت، بوه مامۆستای عێراقیه‌کان. ئیبنو حیببان له کتێبی(كتاب الثقات)ه‌که‌یدا ناوی زۆر له فه‌قێ عێراقیه‌کانی بردوه. باوکی به‌ڕێزی له‌گه‌ڵ زانستی شه‌رعییشدا، ته‌قواو دیندارییه‌کی ساغی کۆکردبۆوه، له خواترس بو، بایه‌خی زۆر به دوره‌په‌رێزی حه‌رامدا بو، له کاتی سه‌ره مه‌رگیدا لێی ده‌گێڕنه‌وه، که گوتی: (وا نازانم لة هةمو سةروةت و سامانةكةمدا، درهةميَكي نةك حةرام، بةلَكو طومان ليَكراويشي تيَدا بيَت ).
که‌وا بو ئیمام بوخاری ئازیز، له‌ماڵێکی ئاوا ئه‌هلی ته‌قواو دینداریدا له‌دایک بوه‌و پێگه‌یشتوه، ئه‌و دایکه ساڵحه دوعاگیرایه شیری داوه‌تێ و گۆشی کردوه، بۆیه جێی سه‌رسوڕمان نییه، خۆشی ئاوا ئه‌هلی ته‌قواو دینداری و، پێشه‌وای زانستی شه‌رعی ده‌رچێت.

