ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

جۆره‌كانى نه‌فس سێیەم- نەفسی ئارام و دامەزرا...عيباده‌ت

جۆره‌كانى نه‌فس سێیەم- نەفسی ئارام و دامەزرا...عيباده‌ت

نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى///بێگومان ئەوانەی ئەبنە خاوەنی ئەم نەفسە ئەو كەسانەن كە هەمیشەو بەردەوام خەریكی زیكرو یادی خوای گەورەن, ئەوانەن كە رەزامەندی خوایان زۆر لامەبەستە, جڵەوی نەفسی خۆیان گرتووەو نایەڵن سەركەشی بكات,

ئەو بەختەوەرانە لەكاتی سەرەمەرگدا مژدەی بەهەشتیان پێدەدرێت:{يَا أَيَّتُهَا النَّفْسُ الْمُطْمَئِنَّةُ (27) ارْجِعِي إِلَى رَبِّكِ رَاضِيَةً مَرْضِيَّةً (28)} [الفجر]واتە: ئەی گیان و رۆحی ئارام بەزیكرو یادی خوا بگەڕێرەوە بۆ لای پەروەردگارت ئاوا كە رازی كردبوویت بەپاداشتی خۆی و لێت رازی بووە بەهۆی ئەوەی پێش خۆتت خستووە لە كردەوەی چاك, دە بچۆ ناو گیانی بەندە ساڵحەكانمەوە و, بچۆرە بەهەشتە رازاوەكەمەوە كە ئامادەم كردووە بۆت.                                                                        

   كاتێ كە ئەم ئایەتە دابەزی ئەبوبەكر رەزای خوای لێ بێ دانیشتبوو وتی: (ماشا‌و الله) چەندە جوانە!. پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: دڵنیابە ئەمە بەتۆش دەگوترێت) .                                                                                                                          
   بێگومان پەروەردەی نەفس بە جێبەجێكردنی فەرمانەكانی خوای گەورەو دووركەوتنەوە لەو شتانەی كە قەدەغەی كردوون دەبێت و, بەوەش دەگاتە ئەو پلەو مەقامە كە شایەنی چوونە بەهەشتی بەرین بێ.                                     
  * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە شەواندا ئەم دوعایەی دەخوێند: (رَبِّ ێ‌تِ نَفسی تََقواهَا ۆزَكها أنتَ خَیرٌ من زَكَاها أنتَ ۆلِیُهَا ۆمَولاها) . واتە: ئەی پەروەردگار تەقوا ببەخشە بەدڵ و دەروونم و خاوێنی بكەرەوە چونكە تۆ چاكترین زاتێكی كە بتوانیت پاك و خاوێن و تەزكیەی بكەیت, هەر تۆ پشتیوان و یاریدەدەریتی.                                                        
   جا ئاشكرایە خوای گەورە ئامادەیی لە نەفسدا دابین كردووە كە بتوانێت پاك و خاوێن بێت, یان تاریك و ژەنگاوی بێت..بەڵام مژدە دەدات بەو كەسانەی كە تەزكیەی نەفسی خۆیان دەكەن:{وَالْأَرْضِ وَمَا طَحَاهَا (6) وَنَفْسٍ وَمَا سَوَّاهَا (7) فَأَلْهَمَهَا فُجُورَهَا وَتَقْوَاهَا (8) قَدْ أَفْلَحَ مَنْ زَكَّاهَا (9) وَقَدْ خَابَ مَنْ دَسَّاهَا (10)} [الشمس]. واتە: بەراستی رزگاری بوو ئەو كەسەی تەزكیەی نەفسی خۆی كردوو, لە هەرچی كاری بەدو فەسادە پاك و پوختەی كردەوە, بە راستی ئەو كەسەی نەفسی خۆی بە خراپەو تاوان ئالوودە كرد نائومێد و ناموراد بوو.                                                                       
   جا ئەوەی لە دنیادا حساب بۆ گەورەیی خوا نەكات و, بێشەرمانە هەرچی نەفسی بەدكاری داوای لێكرد بیكات لە قیامەتدا خوای گەورە فەرامۆشی ئەكات.                                                                      
   پێشەوا مالیك دەڵێت: هەركەسێك شارەزایی هەبێت و تەزكیەی نەفسی نەكات بەرەو گومڕایی ئەڕوات, هەركەسێك تەزكیەی نەفسی بكات بە بێ‌ شارەزایی ئەوە سەری لە بێباوەڕیەوە دەرئەچێت, بەڵام  هەركەسێك شارەزایی هەبێت و تەزكیەی نەفسی خۆی بكات ئەوە بێگومان گەیشتۆتە حەقیقەت و راستی.                                                                                 
   عەبدوڵای كوڕی عەباس رەزای خوایان لەسەر بێ دەڵێت: چاكەكاری رووخسار رووناك دەكاتەوە , نورو رووناكی دەخاتە دڵەوە, بەرەكەت دەخاتە رزق و رۆزیەوە, جەستە بەهێز دەكات, خۆشەویستی پێشكەش بە خەڵك دەكات, تاوانیش روو زەردی و خەجاڵتی لە دوایە, دڵ تاریك دەكات, جەستە لاوازو بێ هێز دەكات, بەرەكەتی رزق و رۆزی ناهێڵت, خۆشەویستی خەڵك لەناو دەبات, رق و كینەیان دەبزوێنێت..                                                                              
   تەزكیەی نەفسیش لە رێگەی بەندایەتیە جۆراو جۆرەكانەوە دەبێت وەك: قورئان خوێندن بەڕەوانی و بەتێگەیشتنەوە, نوێژكردن, رۆژووگرتن, زەكات دەركردن, حەجكردن, زیكرو یادی خوا, یادی مردن, رامان و بیركردنەوە لە گەورەیی و دەسەڵاتی خوای گەورە كە چۆن ئەم هەموو زیندەوەرو بێ گیانانەی بەدیهێناوە, لۆمەو سەرزەنشت كردنی نەفس و بەخۆدا چوونەوە.. 
   خوای گەورە لە فەرموودەی قودسیدا دەفەرموێت: (ۆمَا تَقَرَّبَ إڵیَّ عَبدی بِشَی‌وٍ أَحَبَ إلیَّ مِمّا افتَرچْتُ عَڵیهِ, ۆمَا ێزال عَبدی ێتَقَرَّبُ إلیَّ بالنوافل حتّی أُحِبَّهُ..) .
 واتە: هیچ كردەوەیەكی ئادەمیزاد خۆشەویستر نیە لەلام و بەندەكەم لە من نزیك ناكاتەوە وەك ئەو كردەوانە كە لەسەریم فەرز كردووە, هەروەها بەندەكەم بەردوام لەمن نزیك دەبێتەوە بەكردنی سوننەتەكان سەرەڕای  فەرزەكان هەتا خۆشم دەوێت..                                                                                
   جا ئەگەر ئێمەی بەندە ئاوەها بووین ئەوە ئیتر لە جیاتی غەفڵەت و بێ ئاگایی بێدار دەبین, لە جیاتی هەڵەشەیی هێمن دەبین, لە باتی ئەوەی قسەی ناشیرین بكەین قسەی جوان و پەسەند ئەكەین, لە برێتی خوێندنەوەی گۆڤارو كتێبی بێ سوود بە سوودەكانیان ئەخوێنینەوە, هەروەها خۆمان بە قورئان خوێندن و لێكدانەوەی ماناكەیەوە سەرقاڵ دەكەین, قسەكردنمان كەم دەبێ, كردەوەمان زۆر دەبێ..ئەو كاتە دڵمان رووناك دەبێتەوە بە نوری ئیمان.. هەروەها ئەو كاتە نەك فەرزەكان بەڵكو سوننەتەكانیش بە تەواوی و رێك و پێكی بە ئەنجام دەگەیەنین, هەموو رێگایەكی چاكە دەگرینەبەر بۆ دامركانەوەی حەزو ئارەزووە سەركەش و ناشایستەكانی نەفسی بەدكار.                                                                   
 
 
 
 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز