ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

عیبادەت و پەروەردەی كۆمەڵایەتی..عيباده‌ت

عیبادەت و پەروەردەی كۆمەڵایەتی..عيباده‌ت

نووسينى/ناصح ابراهيم سازانى/نووسينگه‌ى لاته‌فسير///  دینی ئیسلام دینی كۆمەڵایەتیە, بۆیە پێویستە موسڵمان هۆشیار بێ و لە هەموو كەس زیاتر بەتەنگ كێشە كۆمەڵایەتیەكانەوە بێ,

چونكە خاوەنی پەیامێكی ئاسمانیە, جا ئەوەی خاوەن پەیام و بەرنامە بێت, دەبێت تێكەڵاوی كۆمەڵانی خەڵك بكات و بەدەم كێشەو گرفتەكانیانەوە بێت و بەشداری لە خۆشی و ناخۆشیان بكات, بۆ گەیاندنی پەیامەكەی پێیان, هەروەها پێویستە لەو بوارەدا خاوەنی ئاستێكی بەرزی ئاكارو رەوشتی جوان بێ و كەسایەتی خۆی بپاریزێت, پابەند بێت بە قورئانی پیرۆزو فەرموودەكانی پێغەمبەری خواوە صلی الله علیە وسلم, تا ببێتە قودوەو پێشەنگ بۆ خەڵك.                                                                  

   پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم كە قودوەو پێشەنگی هەموو موسڵمانانە لە پێش ئەوەی پەیامی ئاسمانی بۆ بێت بەشداری لە كێشە كۆمەڵایەتیەكاندا كردووەو, ئەمین و دەست پاك و راستگۆ بووە لە گەڵیان, یارمەتی هەژارانی داوە, سەردانی خزمانی كردووە, بەڵێن و پەیمانی پاراستووە..                                                                                        
  * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (الْمُۆْمِنُ الَّژِی یُخَالِگُ النَّاسَ ۆێصْبِرُ عَڵی أَژَاهُمْ أَفْچَلُ مِنَ الْمُۆْمِنِ الَّژِی ڵا یُخَالِگُ النَّاسَ ۆڵا ێصْبِرُ عَڵی أَژَاهُمْ) . واتە: ئەو ئیماندارەی تێكەڵی خەڵك ئەكات و خۆراگرە لەسەر ئازارو مەینەتیەكانیان چاكترە لەو ئیماندارەی تێكەڵییان ناكات و ئارام ناگرێت لەسەر ئازارەكانیان.                                                                                                                            
   بۆیە پێویستە لەسەر موسڵمان تێكەڵی كۆمەڵانی خەڵك بكات تا لە نزیكەوە ئاگاداری هەموو گیر و گرفتەكانیان بێت, راستگۆ بێت لەگەڵیان, فریویان نەدات, فێڵیان لێنەكات, ئیرەییان پێنەبات, بەڵێن و پەیمان بپارێزێت لە گەڵیان, ئازاریان نەدات, دزییان لێنەكات, وتەی ناشیرین نەڵێت بەرامبەریان, لە پشتەوە باسیان نەكات, دووزمانی نەكات لە نێوانیاندا, بەكەم سەیریان نەكات, خۆی هەڵنەكێشێت بەسەریاندا, گاڵتەیان پێنەكات, زوڵم و ستەمیان لێنەكات, قسەیان پێ نەبڕێت, بە بێ پرس خۆی نەكات بە ماڵیاندا, سڵاویان لێبكات, بە بەزەیی بێت بەرامبەریان, رووی خۆشبێت لەگەڵیان, لێبوردە و نەرم و نیان بێت, رێز لە گەورەیان بگرێت, سۆزو بەزەیی هەبێت بەرامبەر بچوكیان, چاكەی بوێت بۆیان, رێكیان بخات, ئامۆژگاری چاكیان بكات, سەردانی نەخۆشیان بكات, شوێن تەرمیان بكەوێ, بەشداری خۆشی و ناخۆشیان بكات, دادپەروەر بێت لە گەڵیان, شەرەف و ناموسیان بپارێزێ, فەرمانیان پێبكات بە چاكە, خراپەو تاوانیان لێ قەدەغە بكات.                                                                         
   پێویستە هەموومان باوەڕمان وابێ كە شەریعەتی خوای گەورە بۆ خێرو بەرژەوەندی دنیاو قیامەتی مرۆڤەكان هاتووە, خێرو چاكەیە بۆ تاك و كۆمەڵ: ﭽ ﮐ  ﮑ  ﮒ         ﮓ  ﮔ   ﭼ اڵانبیا‌و: ١٠٧. واتە: هەر بۆیە تۆمان نارد كە رەحمەت و بەزەیی و میهرەبانیەك بیت بۆ هەموو جیهانیان, تا دەستی تەواوی خەڵك بەرەو هیدایەت و رێگەی بەختیاری بگرێ‌.                                                            
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز