سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
ئایا......؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟؟
ئاماده‌کردنی : ادریس انور...ئایا سامان و پاره‌یه‌کى زۆرتان هه‌یه؟....ئایا ئێوه له‌گه‌ڵ خه‌ڵکه‌کان به‌و شێوه‌یه‌ى که پێویسته هه‌ڵسوکه‌وت ده‌که‌ن و هه‌ڵسوکه‌وتتان خۆ ده‌رخستنى تیادانیه؟
ئایابیر له جوانى و باشى هزر ده‌که‌نه‌وه یاخود ته‌نیا ڕواڵه‌ت و ده‌موچاو بۆتان گرنگه؟
ئایائێوه له‌گه‌ڵ خۆتاندائاسوده‌ن؟
و
ئایا...
له‌گه‌ڵ ئم حاڵه‌ته‌شدا هه‌نگاوێکى تر به‌ره‌و پێشه‌وه بگرنه به‌ر.فێر بوویت که له‌گه‌ڵ خۆت و خه‌ڵکانى تردا ڕاستگۆ بیت،فێر بوویت که‌له گۆشه‌نیگاى واقیعه‌وه سه‌یرى جیهان بکه‌یت،فێربوویت که گرنگى به تواناییه‌کانى خۆت بده‌یت،فێر بوویت که به‌خته‌وه‌رى له به‌ده‌ستهێنانى مه‌رجه پێویست و ئینسانییه‌کاندا ببینته‌وه.فێر بوویت به بێ ئه‌وه‌ى که نا‌ئومێد ببیت هه‌نگاوى جێگیر و پته‌و هه‌ڵبگریت.
ئه‌ونموونانه‌ى که له کۆمه لگادا هه‌ن باشترین ئاوێنه‌ن که له به‌رامبه‌رى ئێمه‌دان،ئه‌و که‌سه‌ى که به هۆى ئالوده‌بوونى به تلیاکه‌وه سووک و ڕیسوا و بێ قیمه‌ت بووه یان ئه‌وه‌ى که به‌دڵێکى میهره‌بان و جه‌ماوه‌رییه‌وه کاریگه‌رى ده‌خاته سه‌ر زار و دڵى خه‌ڵکان.بێ شک ئێوه فێر بوون که له به‌رامبه‌ر ئاوێنه راوه‌ستن و بڵێن:من ته‌واوى وجوود و بوونم هێزه و هه‌رشتێک که ببێته هۆى لاوازى وبێ توانایى لێم دووره.
هیچ کات ده‌رگا له سه‌ر واقیعیه‌ته‌کانى ژیان دامه‌خن.له به‌رئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ داخستنى یه‌که‌مین ده‌رگه،ده‌رگه‌کانى تر بۆتان ده‌کرێنه‌وه که‌ئێوه به فه‌رسه‌خ له خۆتان دوور ده‌کاته‌وه.گه‌یشتن به‌و گه‌وهه‌ر وگه‌نجینه‌یه‌ى که له ناختانداشاراوه‌یه باشترین کاره که له‌وه‌یه مرۆڤ له ژیانى ڕۆژانه‌ى
خۆى ئه‌نجامى بدات.
بیر له ژیانتان بکه نه‌وه؟وه‌ک ئه‌و شوێنه‌ى که ده‌تانه‌وه‌ێت پێى بگه‌ن. هه‌رساتێکیش که نزیکتر ده‌بیته‌وه به هه‌وڵدانته که ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى ڕاوه‌ستیت له سه‌ر لوتکه‌ى چیا‌و سه‌یرى خواره‌وه بکه‌یت تاکوهه‌موو شتێک به ئاسانى ڕوون و دیاربێت.ئێوه ئه‌و لوتکه‌یه‌ین که هه‌ر ساتێک
به‌شێکى به‌جێ ده‌هێڵن و بۆ پێشه‌وه ده‌چن.
ئه‌گه‌ر ده‌تانه‌وێت میهره‌بان بن ده‌بێت یه‌که‌مجار له‌گه‌ڵ خۆتاندا میهره‌بان بن ،چالاک بن له په‌روه‌رده‌کردنى خۆتاندا.به ڕاستى خۆناسین گه‌وره‌ترین نیعمه‌ته که نابێت لێى بێ ئاگابین،ئێوه بێ هاوتان ته‌نها پێویسته گرنگییه‌کى زۆرتر بده‌نه تواناییه‌کانتان،مومارسه و ڕاهێنانى
زۆرتر ده‌بێته هۆى ئه‌وه‌ى که ئه‌و شته‌ى که ڕۆژێک له خه‌یاڵتاندا سه‌یرتان ده‌کرد و لاتان خه‌ون بوو به ده‌ستى بێنن.

