سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مـوعجیـزه‌کـانـی پێغـه‌مبـه‌ران.... ...... موعجیزه‌ى چوار باڵنده‌که .....پێغه‌مبه‌ر ئیبراهیم (د.خ)...(5)
کتێبخانه‌ى محوی... دانانى....منصور علی عرابی....وه‌رگێڕانى......عبدالله حسن وه‌رتى.....(ئيبڕاهيم) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، خۆزگه ده‌خوازێت به چاوى خۆى ببینێت که چۆن خواى گه‌وره مردووان زیندوو ده‌کاته‌وه،
بۆیه ده‌ستى نزا به‌رز ده‌کاته‌وه‌و له خوا ده‌پاڕێته‌وه‌و ده‌ڵێت: [رَبِّ أَڕنِي كَيْفَ تُحْيِـي الْمَوْتَى] (البقرة: 260). واته: ئه‌ى په‌روه‌ردگارى من: پیشانم بده با به چاوى سه‌ر ببینم که تۆ چۆن مردووان زیندوو ده‌که‌یته‌وه، له‌کاتێکدا خوا زۆر باش ده‌یزانى مه‌به‌ستى ئیبراهیم چییه‌و چى له‌ناو دڵدایه، له‌گه‌ل ئه‌وه‌شدا پرسیار له ئیبراهیم ده‌کاتو ده‌فه‌رمووێ: [أَوَلَمْ تُؤْمِن] (البقرة: 260). واته: مه‌گه‌ر تۆ هێشتا بڕوات به زیندوو بوونه‌وه نییه، ئیبراهیمیش سلآوى خواى لێبێت، زۆر به‌په‌له هۆکارى ئه‌و پرسیار کردنه روون ده‌کاته‌وه‌و ئه‌وه نیشان ده‌دات که مه‌به‌ستى دڵنیابوونیه‌تى به‌هۆى بینینى دیمه‌نى زیندووبوونه‌وه‌ى مردووانو خواى گه‌وره بۆ دڵنیابوونى ئیبراهیم پێغه‌مبه‌ر وه‌لآمى ده‌داته‌وه‌و فه‌رمانى پێ ده‌کات، که چوار باڵنده بگرێت و سه‌ریان ببڕێت و پارچه پارچه‌یان بکات و هه‌ر پارچه‌یه‌ک له‌سه‌ر کێوێک دابنێت، وه‌ک ده‌فه‌رمووێ: [فَخُذْ أَرْبَعَةً مِّنَ الطَّيْڕ فَصُرْهُنَّ إِلَيْكَ ثُمَّ اجْعَلْ عَلَى كُلِّ جَبَلٍ مِّنْهُنَّ جُزْءًا ثُمَّ ادْعُهُنَّ يَأْتِينَكَ سَعْيًا وَاعْلَمْ أَنَّ اللّهَ عَزِيزٌ حَكِيمٌ] (البقرة: 260). واته: ده‌سا چوار باڵنده‌و په‌له‌وه‌ر بگره‌و جوان سه‌رنجیان بده‌و ئه‌وجا هه‌ر چواریش سه‌ربڕه، ئینجا په‌ل په‌لیان بکه‌و خوێن‌و گۆشته‌که‌یان تێکه‌ل بکه‌و بیانکه چوار به‌ش، وه‌پاشان هه‌ر به‌شێکیان له‌سه‌ر لوتکه‌ى کێوێک دانآ، ئه‌وجا بانگیان بکه‌و به فه‌رمانى خوا زۆر به‌خێرایى زیندوو ده‌بنه‌وه‌و دێنه لات‌و هه‌ر پارچه‌یه له‌گه‌ل پارچه‌که‌ى خۆیدا یه‌ک ده‌گرێته‌وه، بزانه‌و بێگومانبه که خوا ده‌سه‌لآتدارو به توانایه‌و کار دروست‌و کارزانه‌و بییه‌وآ هه‌ر ئیش‌و کارێ بکات ده‌یکات به‌جوانترین جۆر‌و شێواز.
(ئيبڕاهيم) سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، زۆر به‌په‌له‌و خێرایى چوار باڵنده‌ى ئاماده‌کردو ده‌ستگیرى کردن پاشان هه‌ر چوارى سه‌ر بڕین‌و په‌ل په‌ل و پارچه پارچه‌ى کردن و په‌ڕو بالأو خوێن‌و گۆشتى تێکه‌لأ کردن به جۆرێک هیچیان له ئه‌وه‌ى تر جیا نه‌ده‌کرایه‌وه، دواتر گۆشته هاردراوه‌که‌ى کرد به چوار به‌شه‌وه، هه‌ر به‌شه‌ى له ترۆپکى شاخێک دانا‌و پاشان ئیبڕاهیم بانگى باڵنده‌کانى کرد، به ئیراده‌ى خوا هه‌ر به‌شه‌و له شوێنى خۆیه‌وه جوولآو یه‌کسه‌ر هه‌ر په‌له ووڕه به‌شه‌کانى به‌یه‌که‌وه لکاو به‌شه‌کانى هه‌ر چوار باڵنده‌که به‌بێ زیادو که‌مى باڵنده‌ى خۆى لێ دروست بووه‌وه‌و گه‌ڕایه‌وه سه‌ر دۆخى جارانى خۆى، باڵنده‌کان به‌خێرایى فڕین‌و له شه‌قه‌ى باڵیانداو هاتن بۆ لاى ئیبراهیم، ئا له‌و کاته‌دا له‌گه‌ل بینینى ئه‌و موعجیزه گه‌وره‌یه دل و ده‌روونى ئیبراهیم ئارام‌و ئاسوود بوو‌و دڵنیایى ته‌واوى وه‌رگرت، ئه‌وه موعجیزه‌یه‌کى زۆر گه‌وره‌ى خودایه که نیشانى ئیبراهیمیدا سه‌لامى خواى له‌سه‌ر بێت، بۆ ئه‌وه‌ى زیندووبوونه‌وه‌ى مردووان به‌چاوى سه‌ر ببینێت تا ئاسووده‌و دڵنیابێت له توانا‌و ده‌سه‌لآتو هێزى خودا. هه‌رچه‌نده کۆمه‌ڵێک که‌س گومانى خراپ به (ئيبراهيم) ده‌به‌ن که گوایه ئیبراهیم دوو دڵىو گومانى هه‌بووه له ده‌سه‌لآتو قودره‌تى خودا، به‌لآم (الشيخ أبوالحسن السبتى) زۆر به‌جوانى وه‌لآمى ئه‌و که‌سانه ده‌داته‌وه‌و ده‌ڵێت: چیڕۆکو به‌سه‌رهاتى (ئيبراهيم) کاتێ که داوا ده‌کات له خوا که به‌چاوى خۆى چۆنیه‌تى زیندووبوونه‌وه‌ى مردووان ببینێت هۆکاره‌که ئه‌وه‌یه رۆژێک (ئيبراهيم) سلآوى خواى له‌سه‌ر بێت، به که‌نار ده‌ریادا ده‌ڕواتو گیاندارێک ده‌بینێت هه‌ندێکیان له‌ناو ده‌ریاو هه‌ندێکى تریش له ده‌ورى ده‌ریا ده‌ژین، ئه‌وانه‌ى ناو ده‌ریاو ووشکانیش خواردنى ده‌ست ده‌که‌وێت به‌بێ په‌ککه‌وتن.
ئینجا ئیبراهیم که ئه‌م گیانداره ده‌بینێ به‌م شێوه‌یه ده‌ڵێت: ئه‌ى خودایه چۆن ئه‌م هه‌موو مه‌خڵوقانه‌ت خوڵقاندووه‌و دواتر کۆیان ده‌که‌یته‌وه، بۆیه خۆزگه ده‌خوازێت بۆ بینینى چۆنیه‌تى و شێوازى کۆکردنه‌وه‌و لێک جیاکردنه‌وه‌ى ئه‌م هه‌موو دروستکراوو گیاندارو باڵنده‌یه، ئا له‌و که‌نار ده‌ریایه‌دا ده‌ڵێت: خودایه نیشانم بده که چۆن مردووان زیندوو ده‌که‌یته‌وه.

