سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
جێگه‌و مه‌وقیعی ئه‌ستێره‌كان له گۆراندایه:
نووسینی /عبدالرزاق رزاق احمد
ئاماده‌كردنی /نه‌جات رواندزی
خوای ئاگاداروزانا به هه‌موو شتێك ده‌فه‌رمووێ {فَلَا أُقْسِمُ بِمَوَاقِعِ النُّجُومِ (75) وَإِنَّهُ لَقَسَمٌ لَوْ تَعْلَمُونَ عَظِيمٌ (76)} [الواقعة ] واته:سوێند بێت به جێگه‌و (موقع) ی ئه‌ستێره‌كان ، چونكه ئه‌گه‌ر بتانزانیبایه
، بۆتان ده‌رده‌كه‌وت كه ئه‌م سوێنده چه‌نده گه‌وره‌یه . گه‌وره‌یی ئه‌ستێره‌كان و شوێنه‌كانیان و دوورییه‌كانیان تازه زانایانی سه‌رده‌م بۆیان ده‌ركه‌وتووه و ئه‌وه‌ش گرنگی و گه‌وره‌یی ئه‌و ئایه‌ته‌یان بۆ ده‌رده‌خات ، كاتێك زانستی گه‌ردوون زانی له سه‌ده‌ی بیسته‌مدا ئه‌و پێشكه‌ووتنه گه‌وره‌یه‌ی به‌خۆوه بینی، شتی گه‌وره‌تری له (مواقع النجوم) دا بۆ ده‌رخستین ، ئێستا باسی تر له ئارادایه له هه‌ندێك بیردۆزی زانستیه‌وه ئه‌وه روون بووه‌وه كه ئه‌ستێره‌كان ئێستا ئێمه له شوێنێكدا تێبینی ده‌كه‌ین به‌ڵام له راستی دا له‌و شوێنه‌ی دا نه‌ماوه ، بۆ نموونه ئه‌ستێره‌یه‌ك كه چوار سالی رووناكی لێمانه‌وه دوور بێت ، رووناكی هاتوو له‌و ئه‌ستێره‌یه‌وه چوار سال ده‌خایه‌نێئینجا ده‌گاته ئێمه‌و ده‌یبینین، واته ئه‌ستێره‌یه‌ك ساڵی دوو هه‌زار رووناكی بۆ ناردووین ئێمه له (2004) دا بینیومانه ، كه‌واته ئێمه له (2004) دا شوێنی ئه‌و ئه‌ستێره‌یه‌مان له سالی (2000) دا بینیوه ! ئه‌و ئه‌ستێره‌یه ئێستا له شوێنی جارانی نه‌ماوه چووته شوێنیكی تر ، كه‌واته ئه‌و گۆرینی شوێنانه خۆی له خۆی دا گه‌وره‌یی شوێنی ئه‌ستێره‌كان ده‌رده‌خات كه ئایه‌ته‌كه‌ی سه‌ره‌وه باسی كردوه (بمواقع النجوم) وا به‌شوێنی ئه‌ستێره‌كان . پاك و بێگه‌ردی بۆتۆ خوایه كه فه‌رمووته{سَنُڕيهِمْ آيَاتِنَا فِي الْآفَاقِ وَفِي أَنْفُسِهِمْ حَتَّى يَتَبَيَّنَ لَهُمْ أَنَّهُ الْحَقُّ أَوَلَمْ يَكْفِ بِرَبِّكَ أَنَّهُ عَلَى كُلِّ شَيْءٍ شَهِيدٌ (53)} [فصلت ]واته : له‌مه‌ودوا به‌ڵگه‌كانی خۆمان نیشانیان ده‌ده‌ین له ئاسۆی دونیاوه له خودی خۆیاندا هه‌تا بۆیان روون بێته‌وه بێگومان ئه‌و قورئانه راسته .

