سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
لێکۆلینه‌وه‌ى قورئانى: بنه‌ماکانى وردبونه‌وه له‌قورئان: یه‌که‌م/په‌یوه‌ندى ڕسته‌ى قورئانى به‌باسه‌کانى ئه‌و سوره‌ته‌وه‌که تیایدا هاتووه‌و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندى به‌وئایه‌تانه‌ى تره‌وه که له‌سه‌ر هه‌مان مه‌به‌ست ومانا هاتوون له‌هه‌موو قورئاندا:
ئه‌ندازیار عوسمان......ئه‌گه‌ر باش وردبینه‌وه, ده‌بینین ڕسته‌ى قورئانى په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌و ئایه‌تانه‌ى تره‌وه که له‌سه‌ر هه‌مان ماناومه‌به‌ست هاتوون وپه‌یوه‌ندیشى هه‌یه به‌باسه‌کانى تر‌ى سووره‌ته‌که‌وه..
١. په‌یوه‌ندى یه‌که‌م: هه‌ر باسێک بۆ ئه‌وه‌ى زیاتر ڕوون بێته‌وه ده‌بێت چىله‌سه‌رئه‌و باسه هاتوه له‌قورئاندا کۆبکرێته‌وه,چونکه په‌یوه‌ندىیان هه‌یه به‌یه‌که‌وه‌و ته‌واوکارىیه‌کترین..
جاهه‌ریه‌که له‌و ئایه‌تانه که‌دووباره ده‌بنه‌وه , بێمه‌به‌ست نىیه , به‌ڵکو بۆ په‌روه‌رده‌کردن وفێرکردن وڕێنمایى کردنه…
٢. په‌یوه‌ندىدووه‌م: په‌یوه‌ندى ڕسته‌ى قورئانىیه,به‌وئایه‌ته‌وه که‌تیایدا هاتووه, ئه‌مه بێجگه له‌وه‌ى په‌یوه‌ندى هه‌یه له‌نێوان هه‌موو ئه‌و ئایه‌تانه‌ى که‌له‌سوره‌تێکدان…
نموونه‌ى یه‌که‌م:هه‌ر ووشه‌یه‌کى قورئانى پیرۆز وه‌ک ده‌نکه مروارىیه , که‌به‌ته‌نها بۆخۆى جوانه,کاتێک له‌پارچه‌یه‌ک ئاڵتونیش دا دائه‌نرێ , هه‌رجوانه‌و,کاتێک ملوانکه‌یه‌کیشى لێ دروست ده‌کرێ هه‌ر نایابه‌و ده‌گونجێ له‌گه‌ڵ ده‌نکه‌کانى تردا …هیچ پیتێک یا ووشه‌یه‌ک یان سه‌رو بۆرێک له‌قورئاندا زیاده نى یه و به‌بێ هووده نه‌هاتووه وده‌ستى په‌روه‌ردگار نه‌خشاندویه‌تى, ئه‌وه‌ى بلیمه‌ت وخواناس بێ وتێَى بگات سه‌رى ده‌سوڕمێ له‌گه‌وره‌یى وناوازه‌یى ئه‌م قورئانه..
قورئان ده‌فه‌رموێت ( خَلَقَ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ بِالْحَقِّ يُكَوِّرُ اللَّيْلَ عَلَى النَّهَاڕ وَيُكَوِّرُ النَّهَارَ عَلَى اللَّيْلِ وَسَخَّرَ الشَّمْسَ وَالْقَمَرَ كُلٌّ يَجْڕي لِأَجَلٍ مُسَمّىً أَلا هُوَ الْعَزِيزُ الْغَفَّارُ) (الزمر:5)
واته/ خواوه‌ند ئاسمانه‌کان وزه‌وى له‌سه‌ر بنچینه‌ى هه‌ق وڕاستى دروست کردووه , به‌شێوه‌ى که‌وانه‌یى شه‌و به‌سه‌ر ڕۆژدا ده‌هێنێت وبه‌هه‌مان شێوه‌ش ڕۆژیش به‌سه‌ر شه‌و دا دێنێت , خۆرومانگیشى ڕام کردووه‌وڕاى هێناون (لةفةرمانى دةرناضن و لةخزمةتى ئادةميزاد دان), هه‌ریه‌که له‌وانه له‌چه‌رخ وخولدان تا کاتێکى دیارى کراو, ئاگاداربن هه‌ر خوایه زۆر به‌ده‌سه‌ڵاته‌و لێ‌خۆش بووه….له‌م ئایه‌ته‌دا هه‌موو ووشه‌کان په‌یوه‌ندیان به‌یه‌که‌وه هه‌یه‌و، دیارده‌ى ڕۆژوشه‌ویش په‌یوه‌ندى یان هه‌یه به‌ڕام کردنى زه‌وى و خۆر ومانگه‌وه‌و هه‌روه‌ها په‌یوه‌ندیشیان هه‌یه به‌خولاندنه‌وه‌و جوڵانى زه‌وى ومانگ وخۆره‌وه که‌هه‌ریه‌که‌یان له‌خولگه‌ى تایبه‌تى خۆى دا بۆماوه‌یه‌کى دیارى کراو به‌رده‌وام ده‌بێ..
نموونه‌ى دووه‌م/قورئان باسى سه‌ختى سزاى دۆزه‌خ ده‌کات وده‌فه‌رموێت:(وَلَئِنْ مَسَّتْهُمْ نَفْحَةٌ مِنْ عَذَابِ رَبِّكَ لَيَقُولُنَّ يَا وَيْلَنَا إِنَّا كُنَّا ظَالِمِينَ) (الانبياء:46)
لێره‌دا قورئان بۆده‌رخستنى سه‌ختى وگرانىسزاىدۆزه‌خ باسى کاریگه‌رى که‌مترین سزا ده‌کات , تاپێمان بسه‌لمێنێ ئه‌گه‌ر به‌که‌مترین سزا ئاوا هاوارى لێ هه‌ستێ وبه‌رگه‌ى نه‌گرێت ئه‌ى ده‌بێت هه‌موو سزاکه چۆن بێت.؟؟.له‌م ئایه‌ته‌دا چه‌ند ووشه‌یه‌ک به‌کار هاتووه که‌هه‌مووى کار له‌سه‌رکه‌م کردنه‌وه ده‌که‌ن,( لَئِنْ) واته : ئه‌گه‌ر ، بۆ(تشكيك)ه‌وکه‌مى ده‌گه‌یه‌نێت,(مس)به‌ریان بکه‌وێ ،وشه‌ى(أصاب)ى به‌کار نه‌هێناوه که‌ماناى تووش بوون وبه‌رکه‌وتنى زۆر وبه‌هێزه , ( نَفْحَةٌ ) بۆنێکى که‌م…. هه‌روه‌ها(تنوين التنكير)ى هه‌یه که‌بۆ مه‌به‌ستى که‌م کردنه‌وه به‌کار هاتووه….
(منْ عذَابِ )به‌شێک له‌سزا نه‌ک هه‌موو سزاکه ! وشه‌ى(النكال ,العقاب ) به‌کارنه‌هاتووه که سزاى گه‌وره‌ترن , (ربك)په‌روه‌ردگارت , له‌جیاتى وشه‌ى(القهار,الجبار,المنتقم) به‌کارهاتووه…(لَيَقُولُنَّ )که(تأكيد)ى تیایه به(لام) و به ( نونى تأكيد)ه‌که, که‌به‌دڵنیایى زۆره‌وه هاواریان لێهه‌ڵده‌ستێ…
جاماناى ئایه‌ته‌که به‌م جۆره‌ى لێدێ: سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر که‌مێک له هاڵاوى یان(بؤنى)سزاى په‌روه‌ردگارت بێ به‌سه‌ریانا , ئه‌وه خوانه‌ناسان به‌کوڵ ده‌ڵێن : هاوارو ئاهو ناڵه بۆ ئێمه, به‌ڕاستىئێمه سته‌مکار بوین… به‌م شێوه‌یه ده‌بینین که هه‌موو یه‌کێ له ووشه‌کان له خزمه‌تى ماناى ئایه‌ته‌که‌دان که ناکرێ بگۆڕدرێن بۆ ووشه‌ى تر.. هه‌روه‌ها ئاشکراشه که ئه‌م ئایه‌ته په‌یوه‌ندى هه‌یه به‌ئایه‌ته‌کانى پێش خۆى ودواى خۆیه‌وه‌و به‌جوانى جێى خۆىکردۆته‌وه و ڕۆڵىخۆى ده‌بینێ له سوره‌تى(الانبياء) دا…
نموونه‌ى سێیه‌م/ووتمان په‌یوه‌ندى هه‌یه له‌نێوان ئایه‌تى سوره‌تێک وئایه‌تىسوره‌تى تردا که له سه‌ر یه‌ک مه‌سه‌له هاتوون , ئه‌وه‌تا له‌مه‌ککه فه‌رمانێک هاتووه بۆ حه‌زره‌ت(ص)که دوور بکه‌وێته‌وه له کۆڕ‌و کۆمه‌ڵى ئه‌وانه‌ى که سووکایه‌تى ئه‌که‌ن به ئایه‌ته‌کانى خوا , پاشان له مه‌دینه‌ش جه‌خت ده‌کاته‌وه‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه وئاماژه ده‌کاته‌وه بۆ فه‌رمانه‌که‌ى که له‌مه‌ککه ناردبوویه خوارێ….
خواى په‌روه‌ردگار له مه‌ککه له سوره‌تى(الا‌نعام/68)دا فه‌رمان ئه‌دات به حه‌زره‌ت(ص) و ده‌فه‌رموێت ( وَإِذَا رَأَيْتَ الَّذِينَ يَخُوضُونَ فِي آيَاتِنَا فَأَعْڕضْ عَنْهُمْ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْڕهِ وَإِمَّا يُنْسِيَنَّكَ الشَّيْطَانُ فَلا تَقْعُدْ بَعْدَ الذِّكْرَى مَعَ الْقَوْمِ الظَّالِمِينَ) (الأنعام:68)
واته/کاتێک ئه‌وانه‌ت بینى که سوکایه‌تى به‌ئایه‌ته‌کانى ئێمه ده‌که‌ن, ئه‌وا پشتىیان تێبکه وکۆڕو کۆبونه‌وه‌یان به‌جێبهێڵه هه‌تا ئه‌و کاته‌ى ده‌چنه سه‌ر باسێکى تر, کاتێکیش ئه‌گه‌ر شه‌یتان له بیرى بردیته‌وه که دوور بکه‌ویته‌وه لێیان, هه‌ر ئه‌وه‌نده‌ى بیرت که‌وته‌وه له‌گه‌ڵ گه‌لى سته‌مکاراندا دامه‌نیشه.. له‌شارى مه‌دینه‌ش دووڕووه‌کان به‌ڕووکه‌ش موسڵمان بوون وله‌دڵیشه‌وه دژى به‌رنامه‌ى خوا بوون, بۆیه هه‌ر فرسه‌تێکیان بۆ هه‌ڵکه‌وتایه تانه‌و ته‌شه‌ریان ئه‌دا له‌موسڵمانان وژه‌هرى خۆیان ده‌ڕشت.. بۆیه جارێکى تر له‌باسى دووڕووه‌کاندا جڵه‌و گیرى کرد له‌دانیشتن له‌کۆڕو کۆمه‌ڵى ئه‌وانه‌ى که سووکایه‌تى به به‌رنامه‌ى خوا ده‌که‌ن وئاماژه‌شى بۆفه‌رمانه پێشینه‌که‌ى مه‌ککه‌ش کرد‌و, فه‌رمووى(بَشِّڕ الْمُنَافِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَاباً أَلِيماًالَّذِينَ يَتَّخِذُونَ الْكَافِڕينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ أَيَبْتَغُونَ عِنْدَهُمُ الْعِزَّةَ فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعاً وَقَدْ نَزَّلَ عَلَيْكُمْ فِي الْكِتَابِ أَنْ إِذَا سَمِعْتُمْ آيَاتِ اللَّهِ يُكْفَرُ بِهَا وَيُسْتَهْزَأُ بِهَا فَلا تَقْعُدُوا مَعَهُمْ حَتَّى يَخُوضُوا فِي حَدِيثٍ غَيْڕهِ إِنَّكُمْ إِذاً مِثْلُهُمْ إِنَّ اللَّهَ جَامِعُ الْمُنَافِقِينَ وَالْكَافِڕينَ فِي جَهَنَّمَ جَمِيعاً) (النساء:140)
واته ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(ص)مژده به‌دووڕووه‌کان بده که‌به‌ڕاستىسزایه‌کى به‌ئێشیان بۆ ئاماده کراوه , ئه‌و دووڕووانه‌ى که بێباوه‌ڕه‌کان ده‌که‌نه پشتیوان ویاوه‌رى خۆیان له‌جیاتى بڕواداران , ئایا ده‌یانه‌وێت ده‌سه‌ڵات وسه‌ربه‌رزیان له‌لاى ئه‌وان ده‌ست بکه‌وێت ؟ ئه‌وانه به هه‌ڵه داچوون , چونکه به‌ڕاستى ده‌سه‌ڵات وباڵاده‌ستى وسه‌ربه‌رزى هه‌ر هه‌مووى بۆ خوایه, به‌ڕاستى خواى گه‌وره له قورئاندا ئه‌م بڕیاره‌ى ناردووه بۆ سه‌رتان ,(مةبةست فةرمانةكةى مةككةية)که‌هه‌رکاتێک له‌جێیه‌کدا گوێتان لێ‌بوو کوفر‌و گاڵته به ئایه‌ته‌کانى خوا ده‌کرا, ئه‌وه دامه‌نیشن له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌داهه‌تا قسه‌و باسه‌که‌یان ئه‌گۆڕن , ئه‌گه‌ردانیشن وگوێ نه‌ده‌نێ ئه‌وه به‌ڕاستى ئێوه‌ش له‌وکاته‌دا وه‌ک ئه‌وانن وحیسابىئه‌وانتان بۆ ده‌کرێ , به‌ڕاستى خوا دووڕووه‌کان وبێ باوه‌ڕان هه‌موویان له‌دۆزه‌خ دا کۆ ده‌کاته‌وه.. ئه‌م ئایه‌تانه‌ى (النساء) لۆمه‌ى ئه‌وانه ده‌کات که به گوێى فه‌رمانه‌که‌ى پێشویان نه‌کردووه که هه‌رزوو له‌مه‌ککه هاتۆته خواره‌وه‌و پاشان زیاتر ڕوونى ده‌کاته‌وه که نابێ دۆستایه‌تى بکرێ له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌ى که دژایه‌تى ئیسلام ده‌که‌ن وگاڵته‌ى پێده‌که‌ن, ئینجا ئه‌وانه‌ش که‌وا ده‌که‌ن وگوێ ناده‌نێ به‌دوو ڕوویان دائه‌نێو هه‌ڕه‌شه‌ى دۆزه‌خیشیان لێ ده‌کات .. لێره‌وه په‌یوه‌ندى نێوان ئه‌و دووفه‌رمانه تێده‌گه‌ین که قورئان خۆى ئاماژه‌ى بۆ ده‌کات ..
نموونه‌ى چواره‌م :قورئان رێنمایى بڕواداران ده‌کات که ته‌نها له‌خوا داواى عیززه‌ت و سه‌ربه‌رزى بکه‌ن ، چونکه هه‌رچى عیززه‌ت و ده‌سه‌ڵاته هى خوایه ولاى ئه‌وه‌وه ده‌ست ده‌که‌وێت ..ئه‌م مه‌سه‌له‌یه له شه‌ش سووره‌تدا هاتووه وهه‌موویان پێکه‌وه هه‌موو لایه‌نه‌کانى روون ده‌که‌نه‌وه و هه‌ریه‌که‌شیان به‌ته‌نها روَڵى خوَى بینیوه له‌و سووره‌ته‌دا که‌تیایدا هاتووه ..
یه‌که‌م :له‌مه‌ککه یه‌که‌م جار له‌سه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه: ( من كان يريد العزة فلله العزة جميعا ، اليه يصعد الكلم الطيب والعمل الصالح يرفعه والذين يمكرون السيئات له‌م عذاب شديد ومكر اولئك هو يبور ) فاگر ١٠ واته : ئه‌وه‌ى سه‌ربه‌رزى وپایه بڵندى ده‌وێت ، بابزانێت که‌هه‌موو سه‌ربه‌رزىو پایه بڵندیه‌ک هه‌ر بوَ خوایه ، گوفتارى جوان وبه‌جێ بوَلاى ئه‌و به‌رزده‌بێته‌وه ،کار‌و کرده‌وه‌ى چاکیش گوفتارى شیرین به‌رزده‌کاته‌وه ، جا ئه‌وانه‌ى که پیلانى خراپ ده‌گێڕن سزاى زوَر توند‌و تیژ بوَیان ئاماده‌یه ، پیلانى ئه‌وانه هه‌ر خوَى پووچ ده‌بێته‌وه‌و بێ به‌رووبووم وبێئاکامه ..
دووه‌م :هه‌ر له‌مه‌ککه ئه‌م ئایه‌ته هاته خواره‌وه (واتخذوا من دون الله الهة ليكونوا له‌م عزا ، كلا سيكفرون بعبادتهم ويكونون عليهم ضدا )مریم ٨٢
واته :ئه‌و بێباوه‌ڕانه له‌جیاتى خوا جوَره‌ها شتى تریان کردوَته‌خواى خوَیان تا پایه‌دارى و ده‌سه‌ڵاتیان ده‌ست بکه‌وێت ..نه‌خێر ، ئه‌و شتانه‌ى ئه‌وان ده‌یپه‌رستن له‌ڕۆژى قیامه‌ت دا باوه‌ڕیان به‌په‌رستنیان نیه‌و ناڕه‌زایى ده‌رده‌بڕن, به‌ڵکو به‌سه‌ختى دژایه‌تىیانده‌که‌ن وبه‌رپه‌رچیان ئه‌ده‌نه‌وه ..
سێیه‌م: هه‌ر له‌مه‌ککه له‌سوره‌تى یونس ئایه‌تى(65)قورئان هاته‌وه سه‌رئه‌م باسه‌و به حه‌زره‌تى فه‌رموو: هه‌رچه‌نده کافره‌کان پڕوپاگه‌نده ده‌که‌ن وپیلان ده‌گێڕن, تۆ گوێیان مه‌ده‌رێ و بزانه که هه‌موو عیززه‌ت و گه‌وره‌یى وده‌سه‌ڵاتێک هى خوایه‌و ئه‌ویش بیسه‌رو زانایه ( وَلا يَحْزُنْكَ قَوْلُهُمْ إِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعاً هُوَ السَّمِيعُ الْعَلِيمُ) (يونس:65) دیاره ئه‌م ئایه‌ته په‌یوه‌ندى پته‌وى هه‌یه به‌ئایه‌ته‌کانى تر‌ى سوره‌تى(يونس)ه‌وه له‌هه‌مان کاتیش دا, باسه‌کانى تر‌ى مه‌سه‌له‌ى(عيززةت)ته‌واو ده‌کات…
چواره‌م: دیسان هه‌رله‌مه‌ککه سوره‌تى(صافات) هاته خواره‌وه پێغه‌مبه‌رى(ص) دڵنیا کرد که سه‌رکه‌وتن هه‌ر بۆ په‌یام وبه‌رنامه‌ى خوا‌و پێغه‌مبه‌رانێتى , چونکه خواى په‌روه‌ردگار(رّبُّ العزَّة)ه یه‌وه, فه‌رمووى ( وَلَقَدْ سَبَقَتْ كَلِمَتُنَا لِعِبَادِنَا الْمُرْسَلِينَ ، إِنَّهُمْ لَهُمُ الْمَنْصُورُونَ ، وَإِنَّ جُنْدَنَا لَهُمُ الْغَالِبُونَ، فَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّى حِينٍ ، وَأَبْصِرْهُمْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ ، أَفَبِعَذَابِنَا يَسْتَعْجِلُونَ ، فَإِذَا نَزَلَ بِسَاحَتِهِمْ فَسَاءَ صَبَاحُ الْمُنْذَڕينَ ، وَتَوَلَّ عَنْهُمْ حَتَّى حِينٍ ، وَأَبْصِرْ فَسَوْفَ يُبْصِرُونَ ، سُبْحَانَ رَبِّكَ رَبِّ الْعِزَّةِ عَمَّا يَصِفُونَ ، وسلامً على المرسلين ، وَالْحَمْدُ لِلَّهِ رَبِّ الْعَالَمِينَ) (الصافات:171-182) واته:سوێند به‌خوا بێگومان بڕیارى ئێمه بۆ به‌نده فرستاده وپێغه‌مبه‌ره‌کانمان (هةر زوو دةرضووة) که به‌دڵنیایى, هه‌ر ئه‌وان سه‌رکه‌وتو سه‌رفراز ده‌بن, سه‌ربازه ئیمانداره‌کانیشمان هه‌ر ده‌سه‌ڵات ده‌گرنه ده‌ست وزاڵ ده‌بن, جارێ تاماوه‌یه‌ک خۆت بگره وگوێیان پێمه‌ده , تۆ سه‌ره‌نجامى لارى وخوانه‌ناسینیان بخه‌ره به‌رچاو, له ئاینده‌دا خۆیان ده‌بیننه‌وه…ئایا ئه‌وانه په‌له‌یانه که زوو سزا‌و تۆڵه‌ى ئێمه ڕووبه‌ڕوویان ببێته‌وه ویه‌خه‌یان پێبگرێت؟!(خاك بةدامانيان),کاتێک که سزا‌و تۆڵه‌ى ئێمه داده‌به‌زێته مه‌یدانیان , ئاى که به‌ره‌به‌یانێکى سامناکه بۆ ئه‌وانه‌ى که ئینزار کراون له‌سزاى خوا‌و گوێیان پێنه‌داوه… تۆ تاماوه‌یه‌ک مۆڵه‌تیان بده‌و گوێیان پێمه‌ده‌و,ڕاستىیه‌کان بخه‌ره به‌رچاو,سه‌ره‌نجام خۆیان ده‌بیننه‌وه,پاکى وبێگه‌ردى بۆ په‌روه‌ردگارت,په‌روه‌ردگارى خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات وعیززه‌ت, له‌وه‌ى که‌ئه‌وانه ده‌یده‌نه پاڵ ئه‌و زاته بێهاوه‌ڵ وهاوتایه.. سڵاو درودیش له‌سه‌ر هه‌موو پێغه‌مبه‌ران وسه‌رجه‌م فرستاده‌کانى خوا , سوپاس و ستایشیش هى خواى په‌روه‌ردگارى هه‌موو جیهانه.
پێنجه‌م : له‌مه‌دینه‌ش له‌سوره‌تى (النساء) دا, باسى دووڕووه کان ده‌کات که‌دۆستایه‌تى جوله‌که‌و کافرانیان ده‌کردبه‌مه‌بستى ئه‌وه‌ى که‌نه‌وه‌ک ڕۆژێک بکه‌ونه ته‌نگانه‌وه‌و که‌س نه‌بێت فریایان بکه‌وێت.. قورئان ده‌فه‌رموێت(بَشِّڕ الْمُنَافِقِينَ بِأَنَّ لَهُمْ عَذَاباً أَلِيماً,الَّذِينَ يَتَّخِذُونَ الْكَافِڕينَ أَوْلِيَاءَ مِنْ دُونِ الْمُؤْمِنِينَ أَيَبْتَغُونَ عِنْدَهُمُ الْعِزَّةَ فَإِنَّ الْعِزَّةَ لِلَّهِ جَمِيعاً) (النساء: 138-139) واته:ئه‌ى پێغه‌مبه‌ر(ص) مژده بده به‌دووڕووه‌کان که‌به‌ڕاستى سزایه‌کى به‌سوێیان بۆ ئاماده‌کراوه, ئه‌وانه‌ىکه بێباوه‌ڕان ده‌که‌ن پشتیوان ویارو یاوه‌رۆى خۆیان له‌جیاتى بڕواداران, ئایا ده‌یانه‌وێت عیززه‌ت وده‌سه‌لاِت و سه‌ربه‌رزیان لاى ئه‌وان ده‌ست بکه‌وێت؟ ئه‌وانه به‌هه‌ڵه داچوون,چونکه به‌ڕاستىعیزه‌ت وباڵاده‌ستى هه‌رهه‌مووى هى خوایه‌وئه‌و ده‌یبه‌خشێ, به‌هه‌رکه‌سێ که‌بڕواداروشایسته بێت.
شه‌شه‌م: پاش لێبوونه‌وه له‌غه‌زاى به‌نىموسته‌ڵه‌ق, پێغه‌مبه‌ر(ص) له‌سه‌ر ئاوێک خێوه‌تى هه‌ڵداوخه‌ڵک هاتن بۆ ئاو بردن,(عمر)ى کوڕى خه‌تتاب کابرایه‌کى کرێگرته‌ى له‌گه‌ڵدابوو ناوى(جهجاة)ىغه‌فارى بوو, ئه‌م پیاوه له‌سه‌ر ئاوه‌که له‌گه‌لَِ(سنان)ى کوڕى(وبر)ى(جهنى)دا بوو به‌ده‌مه‌قاڵێیانوشه‌ڕ دروست بوو, کابراى (جهنى)هاوارى کرده ئه‌نسارىیه‌کان , (جهجاة) یش هاوارى کرده کۆچه‌ران , خه‌ریک بوو مه‌سه‌له‌که گه‌وره بێت, پێغه‌مبه‌ر(ص)پێى فه‌رموون: ئایا بانگه‌شه به‌دروشمى جاهیلى ده‌که‌ن, له‌کاتێک دا هێشتا من له‌ناوتاندام؟وازى لێبهێنن ئه‌مه بۆگه‌ن وخراپه..
ئه‌م هه‌واڵه گه‌یشته‌وه به(عبدالله)ى کوڕى (ئوبةى) کوڕى سه‌لول سه‌رکرده‌ى دووڕووه‌کان, ئه‌ویش له‌ناو خزمانیدا خۆى توڕه‌کرد ووتى:ئه‌مه‌شیان کرد؟ هاتنه سه‌رمان وماڵ وحاڵیان لێداگیر کردین,وه‌ڵڵاهى ئێمه‌و ئه‌وان وه‌ک ئه‌وه وایه که‌وتراوه: سه‌گه‌که‌ت تێر بکه بابتخوات, به‌خوا که‌گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌دینه ده‌بێت ڕێزداره‌که‌مان بێڕێزه‌که‌مان شار به‌ده‌ر بکات.. پاشان ڕووى کرده ئه‌وانه‌ى ده‌وروبه‌رى وپێى ووتن:ده‌بخۆن ده‌ى,ئه‌مه خۆتان به‌خۆتان کرد,هێناتانن بۆسه‌ر خاک وئاوى خۆتان‌و,ماڵتان له‌گه‌ڵ به‌ش کردن , به‌خوا ئه‌گه‌ر نانیان نه‌ده‌نێ له‌وێ بارده‌که‌ن وده‌ڕۆن..
هه‌ر ده‌م وده‌ست (زيد)ى کوڕى(أرقم) که کوڕێکى مێرد منداڵبوو له‌وێدا دانیشتبوو, ئه‌م قسه‌یه‌ى گه‌یانده خزمه‌ت پێغه‌مبه‌ر(ص)وئه‌ویش خه‌ڵکه‌که‌ى سه‌رقاڵکرد به‌ڕۆیشتنه‌وه‌و که ته‌واو ماندوو بوون ولایان دا بۆ پشوودان هه‌موو له‌ماندوێتىدا خه‌ویان لێکه‌وت, ئه‌مه‌ش بۆئه‌وه‌ى فریاى قسه‌و باس نه‌که‌ون وکێشه‌که کپ ببێته‌وه.. ئینجا که‌عبدالله ى کوڕى ئوبه‌ى زانى زه‌ید قسه‌که‌ى گه‌یاندووه‌هات وسوێندى خوارد که‌شتى واى نه‌وتووه..ئینجا قورئان هاته خواره‌وه‌وڕاستىیه‌کانى ئاشکرا کرد له‌سووره‌تى(المنافقون) دا که‌ده‌فه‌رموێ(هُمُ الَّذِينَ يَقُولُونَ لا تُنْفِقُوا عَلَى مَنْ عِنْدَ رَسُولِ اللَّهِ حَتَّى يَنْفَضُّوا وَلِلَّهِ خَزَائِنُ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضِ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لا يَفْقَهُونَ,يَقُولُونَ لَئِنْ رَجَعْنَا إِلَى الْمَدِينَةِ لَيُخْڕجَنَّ الْأَعَزُّ مِنْهَا الْأَذَلَّ وَلِلَّهِ الْعِزَّةُ وَلِرَسُولِهِ وَلِلْمُؤْمِنِينَ وَلَكِنَّ الْمُنَافِقِينَ لا يَعْلَمُونَ) (المنافقون:7-8) واته/دووڕووه‌کان ده‌ڵێن به‌خه‌ڵکى: ماڵ وسامان مه‌به‌خشن به‌و که‌سانه‌ى که‌له‌ده‌ورى پێغه‌مبه‌رى خودادان,تابڵاوه‌ى لێبکه‌ن! ئه‌ى نازانن هه‌رچى گه‌نجینه‌کان هه‌یه‌له‌ئاسمان و زه‌وى دا هه‌ر خوا خاوه‌نیانه, به‌ڵام دووڕووه‌کان ئه‌م ڕاستى یه تێناگه‌ن..ئه‌و دووڕوانه‌ده‌ڵێن:سوێند به‌خوا ئه‌گه‌ر گه‌ڕاینه‌وه بۆ مه‌دینه, ده‌بێت ئه‌وه‌ى که ده‌سه‌ڵاتداروبه‌ڕێزوپیاو ماقووڵه, ئه‌وه ده‌ر بکات له‌شار که‌بێڕێزو بێده‌سه‌ڵاته, هه‌رچى عیززه‌ت وده‌سه‌ڵات وپایه‌دارى یه هى خوا‌و پێغه‌مبه‌ره‌که‌ى وبڕوادارانه, هه‌رچه‌ند دووڕووه‌کان ئه‌م ڕاستى یه‌نازانن,یان خۆیانى لێهه‌ڵه ده‌که‌ن.. دیاره ئه‌م چه‌ند ئایه‌ته له‌سوره‌تى (المنافقون) دا,که‌هه‌مووىباس له‌دووڕوویى ده‌کات,جێى خۆى گرتووه,به‌ڵام لاپه‌ڕه‌یه‌کى تره له‌باسى(عيززةت)دا ئه‌گه‌ربیخه‌ینه پاڵ باسه‌کانى تر له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا,
جا بۆ ئه‌وه‌ى به‌چاکى له‌هه‌موو لایه‌نه‌کانى هه‌ر مه‌سه‌له‌یه‌ک تێبگه‌ین ,چاک وایه چى ئایه‌تێک هه‌یه‌له‌و باره‌یه‌وه‌کۆى بکه‌ینه‌وه‌و لێى وردبینه‌وه تاباشتر به‌رچاومان ڕوون ببێت وسه‌رمان لێ نه‌شێوێت!

