سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
صوهه‌یبی کوڕی سینان ... باوکی یه‌حیا له‌مامه‌ڵه‌که‌یدا قازانجی کرد ( به‌شى ١ )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى ../ له نێو ناز و نیعمه‌تدا له دایک بوو..باوکى فه‌رمانڕه‌واى (ئوبله) و والى (كيسرا) بوو له‌سه‌رى.. له‌و عه‌ره‌بانه بوو که سه‌رده‌مانى زۆر به‌ر له ئیسلام ڕێ ره‌ویان کردبوو بۆ (عێراق)، له نێو کۆشکه‌که‌یدا که به‌سه‌ر که‌نارى رووبار‌ى (فورات)دا ده‌یڕوانى، له‌ولاى (جه‌زیره) و (موصل)، ئا له‌وێدا منداڵه‌که به‌خۆشى و به‌خته‌وه‌رى ژیا..رۆژێکیان ولآت تووشى هێرشى رۆمه‌کان بوو.. ئه‌و رق له‌دلآنه ژماره‌یه‌کى زۆریان
به دیل گرت و ئه‌و منداڵه‌ش که (صوهه‌یبى کوڕى سینان) بوو کردیانه کۆیله
بازرگانانى کۆیله ده‌ستا و ده‌ستیان پێده‌کرد، تا ئه‌و سوڕانه‌وه دوور و درێژه‌ى له (مه‌ککه) کۆتایى هات و، فرۆشرا به (عبدالله ى کوڕى جه‌دعان) ، دواى ئه‌وه‌ى قۆناغى منداڵێتى و سه‌ره‌تاى لاوى له ولآتى (رۆم) به‌سه‌ر بردبوو، هه‌تا زمان و شێوازى قسه‌کردنى ئه‌وانى وه‌رگرتبوو.
خاوه‌نه‌که‌ى به زیره‌کى و چوست و چالاکى و دڵسۆزییه‌که‌ى سه‌رسام ده‌بێت، بۆیه ئازادى ده‌کات و، بوارى بۆ ده‌ڕه‌خسێنێت له‌گه‌ڵ خۆیدا بازرگانى بکات.
رۆژێکیان.. با لێگه‌ڕێین (عه‌مارى کوڕى یاسر)ى هاوڕێى له باره‌ى ئه‌و رۆژه‌وه بۆمان بدوێت:
له ده‌رگاى ماڵى (ئه‌رقه‌م) گه‌یشتم به (صوهه‌یبى کوڕى سینان)، که پێغه‌مبه‌رى خواى تێدا بوو ( درودى خواى له‌سه‌ر بێت )
پێم وت: چیت ده‌وێ؟
وه‌لآمى دامه‌وه: ئه‌ى تۆ چیت ده‌وێ..؟
پێم وت: ده‌مه‌وێت بچم بۆ لاى (محمد) (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و، گوێبیستى ئه‌وه بم که ده‌یڵێت.
وتى: منیش هه‌مان شتم ده‌وێت..
چووینه ژووره‌وه بۆ لاى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) و، ئه‌ویش باسى ئیسلامى بۆ کردین و، موسڵمان بووین
دواى ئه‌وه به‌و شێوه‌یه ماینه‌وه تا ئێواره داهات
پاشان به په‌نهانى و شاراوه‌ى چووینه ده‌ره‌وه..!!
که‌واته (صوهه‌یب) به رێگاى خۆى به‌ره‌و ماڵى (ئه‌رقه‌م) ئاشنا بوو
رێگاى خۆى به‌ره‌و رێنوێنى و رووناکى و، قوربانیدانى قورس و خۆبه‌خشینى مه‌زن دۆزییه‌وه
تێپه‌ڕ بوون به‌و ده‌روازه دارینه‌دا که نێو ماڵى (ئه‌رقه‌م)ى له ده‌ره‌وه‌ى جیا ده‌کرده‌وه، ته‌نها تێپه‌ڕبوون به ده‌روازه‌یه‌کدا نه‌بوو... به‌ڵکو ماناى تێپه‌ڕبوون له سنوورى هه‌موو جیهانى ده‌گه‌یاند..!
جیهانى کۆن، به هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى له ئاین و خووڕه‌وشت و، رژێم و، ژیان که له‌خۆى گرتبوو.. ده‌په‌ڕێته‌وه بۆ جیهانێکى نوێ به هه‌موو ئه‌وه‌ى له خۆى گرتووه له ئاین و خووڕه‌وشت و، رژێم و، ژیان
تێپه‌ڕبوون به‌ده‌روازه‌ى ماڵه‌که‌ى (ئه‌رقه‌م) یشدا، که پاناییه‌که‌ى له‌یه‌ک پێ زیاتر نه‌بوو، له راستى و واقیعدا واتاى بڕینى ده‌ریایه‌کى به‌رین و فراوانى پڕ له نه‌هامه‌تى ده‌دا..
چوونه ژووره‌وه به‌و کۆسپه‌دا، مه‌به‌ستم ئه‌و ده‌روازه‌یه‌یه، جاڕدانى سه‌رده‌مێکى پڕ له لێپرسراوێتى گه‌وره بوو..!
به‌لاى هه‌ژاران و، غه‌ریبان و، کۆیله‌کانیشه‌وه، چوونه ژووره‌وه به ده‌روازه‌که‌ى ماڵى (ئه‌رقه‌م)دا ماناى قوربانى دانێکى ده‌به‌خشى که له سه‌رووى هه‌موو وزه و توانایه‌کى ئاسایى مرۆڤه‌وه بوو.
(صوهه‌یب) ى هاوڕێشمان پیاوێکى غه‌ریب بوو ئه‌و هاوڕێیه‌شى که له ده‌روازه‌ى ماڵه‌که‌دا پێى گه‌یشت، (عه‌مارى کوڕى یاسر) پیاوێکى هه‌ژار بوو.. ده‌بێ چى وایان لێ بکات که به‌ده‌م نه‌هامه‌تیه‌وه بچن و ئامێزیان بۆ پێشوازیى کردبوه‌وه؟؟
ئه‌وه بانگى ئیمانه که به‌رى ناگیرێت..
ئه‌مه سروشتى (محمد)ه (درودى خواى له‌سه‌ر بێت)، که بۆن و به‌رامه‌که‌ى دڵى چاکه‌کاران پڕ له ڕێنوێنى و خۆشه‌ویستى ده‌کات
ئه‌مه شه‌نگیه‌کى نوێى پڕشنگداره، ئه‌و عه‌قلآنه رووناک ده‌کاته‌وه که له‌کۆنى بۆگه‌ن کردوو و، گومڕایى و ده‌ست به‌تاڵیه‌که‌ى بێزار بوون..
به‌ر له هه‌موو ئه‌وانه، به‌زه‌یى خوایه بۆ هه‌ر که‌سێ بیه‌وێت رێنوێنى خودا هه‌ر که‌س رووى لێ بکات به‌هره‌وه‌رى ده‌کات..
(صوهه‌یب) له کاروانى بڕواداراندا شوێنى خۆى گرت..
له ریزى په‌ڕاگه‌نده و سزادراوانیشدا جێگایه‌کى فراوان و بڵندى گرت..!!
له ریزى کۆششکار و خۆبه‌ختکارانیشدا هه‌روه‌ها جێگایه‌کى به‌رزى گرت..
ئه‌وه‌تا به‌راستگۆییه‌وه ده‌رباره‌ى خۆشه‌ویستى مه‌زنى خۆى بۆ ئه‌و به‌رپرسیارێتیانه‌ى که وه‌ک موسڵمانێک په‌یمانى به پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) داوه و، هاتۆته ژێر ئالآى ئیسلام ده‌دوێ و، ده‌ڵێت:
پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) هیچ دیمه‌نێکى به‌دى نه‌کردووه، منى له‌گه‌ڵدا نه‌بووبێت
هیچ به‌یعه‌تێکیشى پێ نه‌دراوه.. من ئاماده‌ى نه‌بووبم..
له‌گه‌ل هه‌ر ده‌سته‌یه‌کیش ده‌رچووبێت.. من ئاماده‌ى بووم
هیچ غه‌زایه‌کى نه‌کردووه، له سه‌ره‌تا و کۆتایىدا، لاى راست یا چه‌پیه‌وه نه‌بووبم
هه‌ر کاتێک موسڵمانان ترسیان له پێشه‌وه‌ى خۆیان بووبێت، ئه‌وا من له پێشه‌وه‌یان بووم
یا له پشته‌وه‌ى خۆیان مه‌ترسیان هه‌بووبێت، ئه‌وا من له پشتیانه‌وه بووم
نه‌مهێشتووه که پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ر بێت) بکه‌وێته نێوان من و دوژمنه‌وه، هه‌تا ئه‌و رۆژه‌ى گه‌یشته‌وه به په‌روه‌ردگارى!!
ئه‌مه نموونه‌یه‌کى سه‌رسوڕهێنه‌رى ئیمانێکى به‌رز و خۆشه‌ویستى و پشتیوانیه‌کى مه‌زنه
(صوهه‌یب) یش -خواى گه‌وره له‌و و له هه‌موو برایانى رازى بێت- له‌یه‌که‌م رۆژه‌وه که پێشوازى له رووناکى خوا کرد و، ده‌ستى خسته نێو ده‌ستى پێغه‌مبه‌ره‌وه (درودى خواى له‌سه‌ر بێت)، شایانى ئه‌و ئیمانه به‌رزه بوو..
له‌و رۆژه‌وه، په‌یوه‌ندییه‌کانى به خه‌ڵک و، به دونیا و، بگره به‌خۆیشیه‌وه شێوه‌یه‌کى نوێى له خۆ گرت.
ئه‌و رۆژه، ده‌رونێکى پته‌وى، دونیانه‌ویستى لێبڕاوى به‌ده‌ست هێنا و، به‌هۆیه‌وه پێشوازى له رووداوه‌کان ده‌کرد و ملکه‌چى ده‌کرد و، نه‌هامه‌تیه‌کانیشى سووک ده‌کرد..
-هه‌روه‌ک پێشتر باسمان کرد- به نه‌به‌ردى و جه‌سورانه رووبه‌ڕووى ئه‌نجامه‌کانى ده‌بووه‌وه.. له هیچ دیمه‌ن و مه‌ترسییه‌ک دوا نه‌ده‌که‌وت سه‌رقاڵى و خۆشه‌ویستى خۆى له‌برى ده‌ستکه‌وت به‌بژاردنیه‌وه خه‌ریک ده‌کرد له‌برى ئاره‌زووى ژیان، شه‌یداى مه‌ترسى و خۆشه‌ویستى مردن بوو..
(له چاوه‌روانى به‌شى دوومدا بن )

