سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
تەقینەوە گەورەكە...له قورئاندا
نووسينى/سهروهرحسن/كتێبخانهى محوى//خوای گەورە دەفەرموێت:{أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ (30)} [الأنبياء]، واتە: ئایا كافر و خوانەناسان نابینن و بۆیان ڕوون نەبووەتەوە كە ئاسمانەكان و زەوی یەكپارچە بوون و لەوەودوا لێكمان جیاكردنەوە؟
دەكرێت بۆ یەكەمین دیدگای مرۆڤ لەسەر دروستبوونی گەردوون بگەڕێینەوە بۆ چاخی بەردین، واتە پێش سەدان هەزار ساڵ بەر لە ئێستا، ئەوكاتە كە خورافە دەستی گرتووە بەسەر خەیاڵ و هزری مرۆڤ و گەشەی ئەقڵی لای میسرییە كۆنەكان و بابلیەكان... لای ئەوان پەیوەندییەك دەردەكەوێت لەنێوان ئەزەلیەتی گەردوون و خواوەندە جۆراوجۆرەكان كە لە هزری خۆیاندا دروستیان كردووە و دەسەڵاتدارن بەسەریانەوە.
فەیلەسوفە ئیغریقی و ڕۆمانییەكان هەوڵی دانانی تیۆریان داوە بۆ دیاردە گەردوونیەكان، لەكاتێكدا كە ئەستێرەگەریی لە هەردوو شارستانیەتی هیند و چینیدا بەتەواوی بڵاوبووەتەوە.
ئەو خاسیەتە گشتییەی تەسەوراتی گەردوونی لای شارستانیەتە كۆنەكان چەسپاندووە، پەیوەستیەتی بە جیهانی خواوەندەوە و باوەڕی پتەوی بە بوونی جیاوازی بنەڕەتی لەنێوان زەوی و ئاسماندا، كە ڕێ بە دانانی تیۆرە نادات دەربارەی گەردوون و چۆنیەتی دروستبوونی، بەڵام دوای ئەو گەشەسەندنە گرنگەی لەسەرەتای سەدەی بیستەمدا مرۆڤایەتی لەبواری فەلەكناسی تیۆرییەوە (Cosmology) بەخۆیەوە بینی، هاوكات لەگەڵ سەرهەڵدانی بیردۆزی ڕێژەیی گشتی كە چوارچێوەی ڕاستەقینەی بۆ لێكۆڵینەوەی گەردوون دانا، سەرباری تێڕوانین و چاودێریكردنی گەردوون و دۆزینەوەی نایاب لە فەزادا، دەبوو تیۆرێكی گشتی دابنرێت ئەو دەرهاوێشتانە ئاوێتە بكات بۆ پێشكەشكردنی تێڕوانینێكی یەكگرتوو و هاوتا بە مەبەستی ڕاڤەكردنی گرنگترین دیاردە گەردوونییەكان و لەو دیاردانەش دروستبوونی گەردوون.
لەڕاستیدا مەسەلەی سەرەتای دروستبوونی گەردوون یەكێكە لەو مەسەلانەی فەیلەسوف و زاناكان لێی دواون، بەڵام بەشێوەیەكی ورد و تێروتەسەل و یەكلاكەرەوانە نەبوو، هەربۆیە ژمارەی تیۆر و بۆچوونەكان زۆر بوون، تاكو زانای بەلجیكی گەردوونناس "جۆرج لیماتەر" لەساڵی (1927ز)دا دەربارەی سەرەتای دەستپێكردنی گەردوون دوا و وتی: "لە سەرەتای دروستبوونیدا گەردوون بارستەیەكی گازی بووە، چڕی و درەوشانەوە و گەرمییەكەی زۆر بەرز و مەزن بوون".
پاشان لەم بارستەیەدا و بەكاریگەری ئەو پەستانە گەورەیەی لە پلە گەرمییە بەرزەكەیەوە دروستبوو، تەقینەوەیەكی گەورە ڕوویدا و پەرتی كرد و بەشەكانی بەهەموو ئاراستەیەكدا بڵاوەپێكرد. لەگەڵ تێپەڕبوونی كاتیشدا ئەستێرە و هەسارە و گەلەستێرەكان دروستبوون. هەندێك لە زانایان ئەم بیردۆزەیان بە بیردۆزی تەقینەوە گەورەكە (The Big Bang Theory) ناوناوە.
بەڕای زانایانی فیزیای گەردوون لە بەشێك لەملیار ملیار بەشی چركەیەك (10 -34چركە) و بەر لە زیاد لە چواردە ملیار ساڵەوە گەردوون بارستەیەكی مەزنی پلە گەرمی زۆر بەرز بووە و بەقەبارەی گۆیەكیش بووە تیرەكەی ناگەیشتوەتە بەشێك لە هەزار بەشی سانتیمەترێك.
لەساڵی (1940ز)دا زانای ئەمریكی بە ڕەگەز ڕووسی (پسپۆڕ لە بواری گەردوونناسی) "جۆرج گامۆف" پاڵپشتی تیۆرەی تەقینەوە گەورەكەی كردووە. ئەمەش ڕێی خۆش كرد لە بەردەم هەردوو زانا "بانزیاس" و "ویڵسون" لەساڵی (1965ز) دا كە شەپۆلە ڕادیۆییەكان لە هەموو بەشەكانی گەردوونەوە وەربگرن، بەجۆرێك كە لە هەر جێگایەكدا تۆمار بكرانایە هەمان خاسیەت و سیفەتی فیزیاییان هەبوو و بەپێی كات و ئاڕاستەش نەدەگۆڕان. ئەم شەپۆلانە ئەوانەن كە لە سەردەمە دوورەكانەوە هاتوون و پاشماوەی ئەو تەقینەوە گەورەیەن لە چركە سەرەتاییەكانی ڕوودانیدا كە بەدوایدا دروستبوونی گەردوون دێت.
لەساڵی (1989ز) دا ئاژانسی بۆشایی ئەمریكی (ناسا) مانگی دەستكردی (Cobe explorer)ی بۆ بۆشایی ئاسمان نارد كە لە دوای سێ ساڵ زانیاری زۆر وردی بۆ زەوی نارد. زانیارییەكان دڵنیایی تەواو لەسەر ڕاست و دروستی تەقینەوە گەورەكە دەدەن.
ئەم ڕاستییە زانستییە لە قورئانی پیرۆزدا ئاماژەی پێدراوە، لەئایەتی 30 ی سورەتی (اڵانبیاو)دا هاتووە: {أَوَلَمْ يَرَ الَّذِينَ كَفَرُوا أَنَّ السَّمَاوَاتِ وَالْأَرْضَ كَانَتَا رَتْقًا فَفَتَقْنَاهُمَا وَجَعَلْنَا مِنَ الْمَاءِ كُلَّ شَيْءٍ حَيٍّ أَفَلَا يُؤْمِنُونَ].
مانای ئایەتەكە بەمجۆرەیە: زەوی و ئاسمانەكان بە ئەستێرە و هەسارە و گەلەستێرەكانەوە كە هەموویان پێكەوە ئەم گەردوونەی تیایدا دەژین پێكدێنن، لەبنەڕەتدا بریتی بوون لە تەنها یەك بارستەی پێكەوەلكاو، پاشان ئەو بارستەیە تەقیوەتەوە و لەدوای ئەوە ئەستێرە و هەسارە و گەلەستێرەكان دروستبوون، ئەمەش زانایانی گەردوون لە كۆتایی سەدەی بیستەمدا دۆزیویانەتەوە... هەردوو زانا "بانزیاس" و "ویلسۆن" لەساڵی (1978ز)دا خەڵاتی نۆبڵیان لە فیزیادا لەسەر ئەم دۆزینەوەیەیان وەرگرت

