سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
نـوێـژ كـردن...عيبادهت
نووسينى/صلاح ابراهيم سازانى/نووسينگهى تهفسير///نوێژ یەكێكە لە عیبادەتە گەورەكان, یەكەم عیبادەتە كە فەرزكرا لە سەر موسوڵمانان, نزیكەی سێ ساڵا پێش ئەوەی كۆچ بكەن بۆ مەدینە, ئەو فەرزەیە كە لە ئاسماندا لە شەوی میعراجدا
راستەوخۆ لە نێوان پەروەردگارو پێغەمبەردا صلی الله علیە وسلم بەبێ واسیتە روویدا, لەو ئاهەنگە پڕ شكۆیەدا كە یەكەم جارە مرۆڤ بگاتە ئەو شوێنە بەرزە, پێنج جار لە شەو و رۆژێكدا فەرزكرا: {فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلَاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِكُمْ فَإِذَا اطْمَأْنَنْتُمْ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا (103)} [النساء]. واتە: بەراستی نوێژ هەمیشە لەسەر ئیمانداران فەرزێكی كات بۆ دیاریكراوە .
* عومەری كوڕی خەتتاب رەزاو رەحمەتی خوای لەسەر بێ فەرمووی: رۆژێك لە خزمەت پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دانیشتبووین, لە ناكاو پیاوێك پەیدا بوو, جل و بەرگێكی زۆر سپی لەبەردا بوو, مووی زۆر رەش بوو, هیچ نیشانەی سەفەری پێوە دیار نەبوو, چونكە ئەو كەسەی سەفەری بێت و لە دەشت و بیابانەوە بێت تەپ و تۆزی لێدەنیشێت جل و بەرگەكەی وا بە سپێتی نامێنێتەوە, مووی ریش و سمێڵی بەو رەشیە نامێنێتەوە, كەس لە ئێمە نەیدەناسی, هات و زۆر لە نزیك پێغەمبەرەوە صلی الله علیە وسلم دانیشت, بە شێوەیەك ئەژنۆی نا بە ئەژنۆی پێغەمبەرەوە, هەردوو دەستی لەسەر هەردوو ئەژنۆی دانا ئینجا وتی: ئەی موحەممەد پێم بڵێ ئیسلام چیە؟ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمووی: ئیسلام ئەوەیە: شایەتی بدەیت كە هیچ كەس شایەنی پەرستن و خوایەتی نیە جگە لە(الله)نەبێت, هەروەها شایەتی بدەیت موحەممەد پێغەمبەری خوایە, نویژ بكەیت , رۆژووی مانگی رەمەزان بگریت, حەج بكەیت ئەگەر توانات هەبوو, وتی: راستت فەرموو. ئێمەش سەرمان سوڕمابوو, لەوەی پرسیار دەكات و تەسدیقیشی دەكات, پاشان وتی: ئیمان چیە؟ فەرموی: ئەوەیە ئیمان بهێنی بە خواو بە مەلائیكەكانی و كتێبەكانی و پێغەمبەرەكانی و رۆژی قیامەت و بە قەزاو قەدەر بە چاك و خراپیەوە. وتی راستت فەرموو. ئینجا وتی: ئەی ئیحسان چیە؟, فەرموی: ئیحسان ئەوەیە خوا بپەرستیت وەك ئەوە چاوت لێی بێت, خۆ ئەگەر تۆ ئەو نەبینی ئەو تۆ دەبینێت. لە كۆتایی فەرموودەكەدا كاتێك پرسیاركەرەكە رۆشت پێی فەرمووم: ئەی عومەر! دەزانیت ئەوە كێ بوو پرسیارەكانی كرد؟. وتم خواو پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم باشتر دەزانن. فەرموی: ئەوە جوبرەئیل بوو سڵاوی خوای لەسەر بێ, هاتبوو فێری دینەكەتان بكات .

