سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئاوێتەی مەنی...له قورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن/نووسينگهى تهفسير///ئەوشلەیەی بە مەنی ناودەبرێت و سپێرمی تێدایە، تەنها لە نوتفەی پێكنایەت، بەڵكو لە تێكەڵێك لە شلەكان پێكدێت، ئەو شلانەش فرمانی جیاوازیان هەیە بۆنموونە:
مەنی شەكری پێویستی تێدایە بۆ دابینكردنی وزە بۆ سپێرم، ترشەكان لە دەروازەی منداڵدان بۆ دروستكردنی ژینگەیەكی خلیسكان كە جوڵەی سپێرمەكان ئاسان دەكات.جێگای تێڕامانە ئەم زانیارییانەی زانستی نوێ دۆزیونیەتەوە، قورئانی پیرۆز ئاماژەی پێداون! قورئان تێكەڵەی مەنەوی بەمجۆرە دەناسێنێت:
{إِنَّا خَلَقْنَا الْإِنْسَانَ مِنْ نُطْفَةٍ أَمْشَاجٍ نَبْتَلِيهِ فَجَعَلْنَاهُ سَمِيعًا بَصِيرًا (2)} [الإنسان] واتە: ئێمە مرۆڤمان دروستكرد لە تێكەڵەیەك، ئینجا دەزگای بینین و بیستنمان پێبەخشی.
هەروەها لە ئایەتێكی تردا ئاماژە بەوەدەدات كە مەنی تێكەڵەیەكە و جەخت لەوە دەكاتەوە كە مرۆڤ لە پوختەكانی ئەم تێكەڵەیە بەدیهێنراوە.
{الَّذِي أَحْسَنَ كُلَّ شَيْءٍ خَلَقَهُ وَبَدَأَ خَلْقَ الْإِنْسَانِ مِنْ طِينٍ (7) ثُمَّ جَعَلَ نَسْلَهُ مِنْ سُلَالَةٍ مِنْ مَاءٍ مَهِينٍ (8)} [السجدة] واتە: ئەو (خودایە) زاتێكە هەموو شتێكی بە چاكی و ڕێكوپێكی دروستكردووە لە سەرەتاوە مرۆڤیشی لە خاك دروستكردووە، پاشان زنجیرەی نەوەكانی لە ئاوێكی سادە و بێ نرخ بەدیهێناوە.
وشەی (سلالە) واتە چۆڕاوە یان پوختە یاخود باشترین بەشی شتێك. لە هەریەك لە ماناكانیدا ئاماژەیە بە بەشێك لە هەموو ئەمەش بەڵگەیە لەسەر ئەوەی قورئان لەئیرادەیەكی ڕەهاوە دابەزێنراوە كە مرۆڤی بەدیهێناوە و وردەكارییەكانی ئەم بەدیهێنانە دەزانێت، ئەم ئیرادە ڕەهایەش ئیرادەی خوای گەورەیە، بەدیهێنەری مرۆڤ.

