ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

چۆن كۆنترۆڵی سۆزەكانت دەكەیت؟...له‌قورئاندا

چۆن كۆنترۆڵی سۆزەكانت دەكەیت؟...له‌قورئاندا

نووسينى /عبدالدائم كحيل/وه‌رگير/سه‌روه‌ر حسن///ئەوە كارێكە لەوپەڕی سادەییدا و تەنها پێویستی بە زانینی یاسایەكی سادە و مومارەسەكردنی ئەو یاسایەیە. ئەمڕۆ زانایان پێمان ڕادەگەیەنن كە ئەقڵی پەنهان (العقل الباطن) كۆنترۆڵی سۆز و هەڵچوون

و هەستەكانی مرۆڤ یان جوڵە و هەڵسوكەوتەكانی دەكات! وەلێ‌ ئێمە  ڕاستەوخۆ دەركی ئەو ئەقڵە ناكەین، چونكە ئەقڵێكی پەنهانە واتە نادیارە.

تاقیكردنەوەكان ڕاستییەكی زانستیان سەلماندووە، ئەویش ئەوەیە ئەقڵی ئاگا یان هۆشیار (الواعی) كە بیری پێدەكەینەوە و لەگەڵیدا مامەڵە دەكەین لەگەڵ ئەقڵی پەنهان دەگەنە كەناڵگەلی تەسك و تەنگەبەر، بۆنموونە تۆ دەتوانیت سروشێك بە ئەقڵی پەنهانت بدەیت كە دەبێت فڵان كار بكەیت، لەگەڵ دووبارەكردنەوەی ئەم سروشەدا ئەقڵی پەنهان وەڵامدانەوەی دەبێت و بەڕاستی دەست بە گۆڕان دەكات.
زانایان دۆزیویانەتەوە ئەو ماوەیەی تێیدا پەیوەندی نێوان ئەقڵی ئاگا و ئەقڵی پەنهان چالاك دەبێت، ماوەی بەر لە نووستنە بە چەند خولەكێك، هەروەها ماوەی دوای لەخەو هەستان بە چەند خولەكێك... "د.جوزیف میرفی" لەدوای هەزاران تاقیكردنەوە دەگاتە ئاكامێكی گرنگ كە لە كتێبی "هێزی ئەقڵی پەنهان" (كە ملیۆنێك دانەی لێ‌ فرۆشراوە) تۆماری كردووە، ئەو ئاكامەش بریتیە لەوەی باشترین ڕێگا بۆ كۆنترۆڵكردنی هەڵچوونەكان و توڕەیی ئەوەیە هەموو ڕۆژێك بەر لە نووستن و دوای وەئاگاهاتنەوە دەستەواژەگەلێك دووبارە بكەیتەوە، وەك: "لەم ساتەوە دەبمە مرۆڤێكی هێمن و هاوسەنگ و بەدوور لە هەڵچوون، ئەم ئەنجامەش لە ڕەفتاری سبەینێمدا دەردەكەوێت".
"د.میرفی" چارەسەری زۆر لە حاڵەتەكانی بەم ڕێگایە كردووە و ئاكامەكانیش نایاب بوون و هەموو لە هەڵچوونەكانیان باشتر بوون، هەندێكیان لە مرۆڤی ئاسایی هێمنتر بوون!!
ئێستا ئومێد دەكەین هەموان بزانن، بەتایبەت ئەوانەی ڕێنماییەكانی ئیسلام قەناعەتی پێنەكردوون، پێغەمبەر (صلى الله عليه‌ وسلم) بە ڕوون و ئاشكرایی دەربارەی ئەم دیاردەیە دەدوێت، واتە لەبارەی بایەخی پەیوەندیكردن بە ئەقڵی پەنهانەوە لە كاتەكانی بەر لە نووستن و دوای لەخەو بێداربوونەوە، پێغەمبەر (صلى الله عليه‌ وسلم) فەرمانی پێكردووین لەو دوو ماوەیەدا نزا بكەین، بەڵام ئەو نزایە كامەیە؟ 
پێغەمبەر (صلى الله عليه‌ وسلم) فێری كردوین وشەگەلێك بەر لە نووستن دووپات بكەینەوە: "اللهم إنی أسلمت وجهی إلیك و فوچت أمری إلیك و ألجأت إلیك ڕغبە و ڕهبە إلیك لاملجأ و لا منجی منك إلاّ إلیك ێ‌منت بكتابك الژی أنزلت و بنبیك الژی أرسلت"... لەگەڵمدا ڕابمێنە ئەم وشانە چۆن خاڵیبوونەوە لە خەم و پەژارە و بارگەكان و كێشە كۆمەڵایەتیە كەڵەكەبووەكان بەدرێژایی ڕۆژ، لەخۆدەگرن! چەند ئارامی و سەقامگیری دەروونی لەخۆدەگرن بۆ كەسێك كە بەر لە نووستن دەیانڵێت.
زانایانی ئەمریكا نەخۆشەكانیان چارەسەر دەكەن و فێریان دەكەن چۆن لەگەڵ خۆیان بدوێن: "لەم ساتەوە دەبمە مرۆڤێكی هێمن و هاوسەنگ و دوور لە هەڵچوونەكان، سبەینێ‌ ئەم ئاكامە لە ڕەفتارمدا ڕەنگ دەداتەوە".
بەڵام پێغەمبەری ئازیز (صلى الله عليه‌ وسلم) فێرمان دەكات چۆن لەگەڵ پەروەردگار بدوێین و خەم و هەڵچوونەكانمان بخەینە نێو دەستی دەسەڵاتی خواوە و هەموو كاروبارێكمانی ڕادەست بكەین، هەر ئەو زاتە چی بوێت دەیكات، پرسیار لێرەدا ئەمەیە: ئایا جوانتر لەوە هەیە خوای پەروەردگار پزیشكت بێت؟! 
لێرەدا وتەی ئیبراهیم پێغەمبەر (سەلامی خوای لێبێت)مان بیردەكەوێتەوە:{الَّذِي خَلَقَنِي فَهُوَ يَهْدِينِ (78) وَالَّذِي هُوَ يُطْعِمُنِي وَيَسْقِينِ (79) وَإِذَا مَڕضْتُ فَهُوَ يَشْفِينِ (80) وَالَّذِي يُمِيتُنِي ثُمَّ يُحْيِينِ (81) وَالَّذِي أَطْمَعُ أَنْ يَغْفِرَ لِي خَطِيئَتِي يَوْمَ الدِّينِ (82)} [الشعراء]، واتە: ئەو زاتەی دروستی كردوم هەر ئەو ڕێنموییم دەكات، ئەو زاتەش خۆی خۆراكم پێدەبەخشێت و تینوێتم دەشكێنێت. كاتێكیش نەخۆش دەكەوم، هەر ئەو چارەسەرم دەكات و شیفام بۆ دەنێرێت... هەر ئەویش دەممرێنێت و لەوەودواش زیندووم دەكاتەوە. هەر ئەوە ئومێدم پێیەتی لە ڕۆژی قیامەتدا لە گوناهم خۆش ببێت.
كەواتە ئەمە ئەو بەرنامەڕێژیە قورئانیەیە، گرنگترین ڕێسای شیفات فێردەكات، ئەویش ئەوەیە كە خوای پەروەردگار شیفات دەدات نەك ئەقڵی پەنهانت یان پزیشكەكەت، ئەوانە هیچ نین جگە لە هۆكارگەلێك كە خوای گەورە بۆی سازاندوویت تاكو ڕێگای شیفابەخش بەكاربێنیت. ئەمەش واتە هێزی چارەسەر بە قورئان زۆر گەورەترە لە چارەسەر بە خۆتەڵقینی، بەڵام ئەگەر لەهەمانكاتدا پەنات بۆ قورئان و دەروونناسیش برد، ئەوا ئاكام مەزن دەبێت.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز