ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

پلەو پایەی نوێژ...عيباده‌ت

پلەو پایەی نوێژ...عيباده‌ت

نووسينى/ناصح ابراهيم سازانى//نووسينگه‌ى ته‌فسير///دینی پیرۆزی ئیسلام زۆر گرنگی داوە بە نوێژكردن, هەرەِشەی توندیش دەكات لەو كەسانەی فەرامۆشی دەكەن, نوێژ یەكێكە لە پایە گرنگەكانی ئیسلام لە دوای شایەتومان دێت,

كۆڵەكەی دینە، ستوون چۆنە بۆ دەوار نوێژیش ئاوایە بۆ دین. ئایا دەوار بەبێ‌ كۆڵەكە رادەوەستێ‌؟!..گەورەترین فەرزی ئیسلامە, باشترین كردەوەیە, گەورەترین عیبادەتی جەستەییە, میعراجی موسڵمانە, كلیلی بەهەشتەو, یەكەم كردەوەیە لە قیامەتدا موحاسەبەو لێ پرسینەوەی لەسەر دەكرێت, خوای گەورە لە قورئاندا لە دوای ئیمان زیاد لە هەموو عیبادەتەكانی تر گرنگی پێداوە، ئەو رێزەی بۆ نوێژ دیاریكراوە نەدراوەتە هیچ پایەیەكی تری دین, هەروەها لە سوننەتەكانی پێغەمبەریشدا بە هەمان شێوە گرنگی پێ‌ دراوە..                                                خوای گەورە دەفەرموێت:{فَإِذَا قَضَيْتُمُ الصَّلَاةَ فَاذْكُرُوا اللَّهَ قِيَامًا وَقُعُودًا وَعَلَى جُنُوبِكُمْ فَإِذَا اطْمَأْنَنْتُمْ فَأَقِيمُوا الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ كَانَتْ عَلَى الْمُؤْمِنِينَ كِتَابًا مَوْقُوتًا (103)} [النساء]نوێژ گەورەترین فەرمانی خودایە، لە راستیدا چاك بوونی دەروونەكان لە چاككردنی عەقیدەو بەجێ هێنانی نوێژەكانەوە دەست پێ‌ دەكات, چونكە نوێژ ئاوێنەی كردەوەكانی موسڵمانە.. 

* پیاوێك وتی بە سەلمان چ كردەوەیەك گەورەیە؟ فەرمووی: ئەی قورئانت نەخوێندوە كە دەفەرموێت:{اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَڕ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ (45)} [العنكبوت] 

* پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (رَأسُ اڵامْر الإسْلامُ، ۆعَمُودُهُ الصَّڵاەُ..) . واتە: چڵە پۆپەی ئەم دیندارییە گەردنكەچی و گوێ‌ رایەڵییە بۆ خوا و, ستونی راگرتنیشی نوێژ.

پێشەوا غەزالی دەڵێت: نوێژ پایەو كۆڵەكەی دینە, هەركەسێك بەچاكی ئەنجامیان بدات ئەوە دینەكەی راگیر كردووە, هەركەسێكیش تەركیان بكات ئەوە دیینەكەی رووخاوە.                                                                                         

   گەورەترین سورەت لە نوێژدا دەخوێنرێت كە سورەتی فاتیحەیە روكنێكە لە روكنەكانی نوێژەكە, مانا و مەبەستی هەموو قورئان دەگەیەنێ‌, دوعایەكی شیفا بەخشە, ئارامی و حەوانەوەیە بۆ دڵ و دەروون, پاك و خاوێنیە, چرای رووناكی ئیمانە رێگری تاوانە, نوێژ عیبادەتێكی زۆر كۆنە, دروشمێكی هاوبەشە لە نێوان هەموو دینەكاندا, چونكە گەلانی پێشوو هەموویان نوێژیان كردووە..                                                  
   ئیبراهیم سڵاوی خوای لەسەر بێ داوای لە پەروەردگاری كرد خۆی و نەوەكانی وا لێبكات بە دڵێكی بێدارەوە نوێژەكانیان بكەن:{رَبِّ اجْعَلْنِي مُقِيمَ الصَّلَاةِ وَمِنْ ذُرِّيَّتِي رَبَّنَا وَتَقَبَّلْ دُعَاءِ (40)} [إبراهيم].                                                                          
   هەروەها خوای گەورە وەسفی ئیسماعیلی كوڕیشی پێ‌ دەكات, دەفەرموێت:{وَكَانَ يَأْمُرُ أَهْلَهُ بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ وَكَانَ عِنْدَ رَبِّهِ مَرْضِيًّا (55)} [مريم] واتە: هەمیشەو بەردەوام فەرمانی دەدا بە كەس و كار و خێزانی كە نوێژ بكەن و زەكات بدەن, ئەو لە لای پەروەردگاری شایستەی رێز و رەزامەندی بوو..
   هەر لەسەرەتای وەحیەوە خوای گەورە بە موسای فەرموو نوێژ بكات:{إِنَّنِي أَنَا اللَّهُ لَا إِلَهَ إِلَّا أَنَا فَاعْبُدْنِي وَأَقِمِ الصَّلَاةَ لِذِكْڕي (14)} [طه]
   عیساش سڵاوی خوای لەسەر بێ هەر مناڵێكی ساوابوو هاتەگفت و فەرمووی:{وَجَعَلَنِي مُبَارَكًا أَيْنَ مَا كُنْتُ وَأَوْصَانِي بِالصَّلَاةِ وَالزَّكَاةِ مَا دُمْتُ حَيًّا (31)} [مريم]واتە: واتە: پەروەردگارم ئامۆژگاری كردوم هەتا لە ژیاندا بم نوێژەكانم ئەنجام بدەم و لە زەكات دانیش درێغی نەكەم. 
   لوقمان سڵاوی خوای لەسەر بێ  وەسیەتی كردوە بۆ كوڕەكەی بە نوێژ:{يَا بُنَيَّ أَقِمِ الصَّلَاةَ وَأْمُرْ بِالْمَعْرُوفِ وَانْهَ عَنِ الْمُنْكَڕ وَاصْبِرْ عَلَى مَا أَصَابَكَ إِنَّ ذَلِكَ مِنْ عَزْمِ الْأُمُوڕ (17)} [لقمان] واتە: كوڕی شیرینم نوێژەكانت بەچاكی ئەنجام بدە, فەرمان بە چاكە بكە, رێگری و قەدەغەی خراپەش بكە.. 
   خوای گەورە فەرمانی كردوە بە پێغەمبەری خۆشەویستمان صلی الله علیە وسلم بە نوێژ:{اتْلُ مَا أُوحِيَ إِلَيْكَ مِنَ الْكِتَابِ وَأَقِمِ الصَّلَاةَ إِنَّ الصَّلَاةَ تَنْهَى عَنِ الْفَحْشَاءِ وَالْمُنْكَڕ وَلَذِكْرُ اللَّهِ أَكْبَرُ وَاللَّهُ يَعْلَمُ مَا تَصْنَعُونَ (45)} [العنكبوت]
   پێویستە نوێژ پارێزگاری لێ‌ بكرێت و بە چاكیش ئەنجام بدرێت, جا چ لە ماڵەوە بێت یان لە سەفەرا بێ‌, یان لە كاتی ئاشتی و ئاسایشدا بێت یاخود لە كاتی جەنگ و ناخۆشی و ترسدا بێت بەبێ‌ ركوع و سەجدە, بەڵكو بەئیشارەت كردن, مەرج نیە رووش بكەنە قیبلە لە هەندێ حاڵەتدا وەك حاڵەتی جەنگ و تێڕژان, ئەوەندە نوێژ گرنگی پێدراوە!:{حَافِظُوا عَلَى الصَّلَوَاتِ وَالصَّلَاةِ الْوُسْطَى وَقُومُوا لِلَّهِ قَانِتِينَ (238)} [البقرة]
   خۆرهەڵات و خۆرئاوای دنیا, هەر هی خوایە و, خۆی خاوەنیانە, جا كەوابوو لە نوێژەكاندا روو لە هەر جێگایەك بكەن رووگەیە, خوا رووی لێتانە و, ئاگاداری ت و نهێنیەكانتانە:{وَلِلَّهِ الْمَشْڕقُ وَالْمَغْڕبُ فَأَيْنَمَا تُوَلُّوا فَثَمَّ وَجْهُ اللَّهِ إِنَّ اللَّهَ وَاسِعٌ عَلِيمٌ (115)} [البقرة]. 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز