سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ڕێگای حەمامی مونجاب لە كوێ یە..چيرۆك
نووسينى /هارون نوح طه/كتێبخانهى محوى///پیاوێكی گوناهبار لەكاتی گیان كێشاندا پێیان دەووت بڵێ (لا إلە إلاّ الله) بەڵام بۆی نەگوترا تەنها ئەو دێرە شیعرەی دووبارە دەكردەوە دەیووت:
(یا رب قائلە یوماً وقد تعبت
أین الطریق إلی حمام منجاب)
واتە: ئەی خوایە ڕۆژێك ئەم ئافرەتە ووتی: كە زۆر ماندو بوو ڕێگای حەمامی مونجاب لە كوێ یە؟ هۆی ئەمە ئەوە بوو كە ئافرەتێكی داوێن پاك هاتە دەرەوە بۆ حەمامێكی دیاری كراو كە حەمامی مونجاب بوو. نەیزانی لە كوێ یە زۆر ماندوو بوو لە گەڕان بە شوێنی دا. پیاوێكی بینی لە دەرگای ماڵی خۆی وەستا بوو، پێی ووت: حمام ی مونجاب لە كوێ یە؟ ئەویش دەستی بۆ دەرگای ماڵی خۆی درێژ كرد ووتی: ئەوە حمام ی مونجابە. كە ئافرەتەكە چووە ژوورێ یەكسەر ئەم پیاوە دەرگای لەسەر داخست. كە زانی ئەوە ماڵی خۆیەتی حمام نی یە یەكسەر تێگەیشت كە ئەمە فێڵە لێی دەكرێ بۆیە ئافرەتەكە خۆی نیگەران ناكاتو دڵی خۆی بۆ خۆش دەكات. پێی دەڵێ: بڕۆ بە زوترین كات لە بازاڕ هەندێ خواردنو پێداویستی بكڕە بەڵام زوو وەرەوە. وە هەندێ بۆنی خۆش لەگەڵا خۆت بۆم بكڕە. ئینجا ماندوو بوونەكەم دەحەسێتەوە ئەو كاتە هەرچی داوا دەكەیت بۆت جێبەجێ دەبێ.
پیاوەكە لە كەیفان ڕایكردە دەرەوە چوو بۆ بازاڕ. دەرگایەكەی ماڵی لەسەر ئافرەتەكە دانەخست چوونكە زۆر متمانەی پێ بوو. هەموو شتەكانی پێی گوترا بوو كڕی. بە پەلە گەڕایەوە ماڵێ. بینی ئافرەتەكە لە ماڵێ نەماوەو ڕایكردووە. پیاوەكە كە ئەم شتەی بینی تاسا لە خەفەتی ئەم ژنە. بۆیە هەر باسی دەكرد لەناو هاوڕێیەكانی هەتا وای لێ هاتبوو لە ڕێگادا وەكو شێت دەڕۆیشت. ئەم دێڕە شیعرەی دوو بارە دەكردەوە:
(یا رب قائلە یوماً وقد تعبت أین الطریق إلی حمام منجاب)
ڕۆژێك خزمەتكارەكەی پێی ووت بە شیعر بۆچی بەپەلە نەهاتیتەوە تاكو زاڵ بی بەسەری.
بۆچی لە خانووەكەت بەند نەكرد، یان دەرگات لەسەر دانەخست. بەم قسە زیاتر ناڕەحەتو پەرۆش دەبوو. هەر بەردەوام ئەم ووشەیەی دووبارە دەكردەوەو دەیووت: ڕێگای حمامی مونجاب لە كوێ یە؟ تاكو وای لێ هات ئاخیر قسەی كە لە دنیا دەرچوو ئەم دێڕە شیعرە بوو هەر كاتێ كە داوایان لێی دەكرد هەر ئەوەندەی دەووت. ئینجا سەیركە چۆن یەك گوناح ئەوهای لێ كرد لە سەرەمەرگدا بدۆڕێ، كەچی گوناهەكەی بە تەواوی بۆ نەكرا تەنها ئافرەتەكەی هێنایە ژوورێ .

