سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هێزی كێشكردنی زەوی..له قورئاندا
نووسينى /سهروهرحسن /نووسينگهى تهفسير///خوای پەروەردگار دەفەرموێت:{أَلَمْ نَجْعَلِ الْأَرْضَ كِفَاتًا (25) أَحْيَاءً وَأَمْوَاتًا (26)} [المرسلات] واتە: ئایا ئێمە زەویمان نەكردووە بە هۆكاری كۆكردنەوە، بۆ زیندوان و مردوان؟
ئایەتەكە ڕوون و ئاشكرایە لە بورای سوپاسكردن و وەیادخستنەوەی بەخششدا: ئایائەم زەوییەی لەسەری دەژین وەهامان لێنەكردووە بەكێش بێت بۆتان، بەڕادەیەك كە هەموو هۆكارەكانی ئارامی و دڵنیایی و جێگیربوونتانی لەسەر دەبیننەوە؟ بۆئەوەی كەس وەها خەیاڵ نەكات ئەم كێشكردن و گردكردنەوەیە تەنها بۆ ئەوكاتەیە كە مرۆڤ لەدوای مردنی لەنێو زەویدا دەنێژرێت، ئەو ڕستەیەی لە ئایەتەكەدا هاتووە واتە بەجۆرێكمان لێكردووە كێشتان بكات، جا بە زیندوویی بەسەریدا بڕۆن یاخود بە مردوویی تیایدا بنێژرێن.
خوای گەورە دەفەرموێت: {أَمَّنْ جَعَلَ الْأَرْضَ قَرَارًا وَجَعَلَ خِلَالَهَا أَنْهَارًا وَجَعَلَ لَهَا رَوَاسِيَ وَجَعَلَ بَيْنَ الْبَحْرَيْنِ حَاجِزًا أَإِلَهٌ مَعَ اللَّهِ بَلْ أَكْثَرُهُمْ لَا يَعْلَمُونَ (61)} [النمل] واتە: (ئایا تەنها ئەو زاتە نییە) كە زەوی دامەزراندووە؟
ئەم ئایەتە ئاماژە بە كێشكردنی زەوی دەدات كە بەهۆیەوە شتەكان لەسەر زەوی جێگیر و چەسپاون و بەوەش ژیان ئیمكانیەتی هەیە، گەر ئەو سیفەتی كێشكردنەی زەوی نەبوایە ژیان ئەستەم دەبوو.
ئیسحاق نیوتن (1642ز-1727ز) یاسای كێشكردنی گشتی دانا: (هەموو دوو تەنێك لە گەردووندا بە هێزێك یەكتری كێش دەكەن، بڕی ئەو هێزە زیاددەكات بە زیادبوونی لێكدانی بارستایی دوو تەنەكە و كەمبوونەوەی دووریی نێوانیان (بە دووجا)).
ئەم بیردۆزە بووە زانستێكی هەستپێكراو كە بەهۆیەوە هەسارەكان دەخولێنەوە. لەوانەش خولانەوەی زەوی بەدەوری خۆردا كە تیایدا خۆر هێزی كێشكردنی بۆ سەر زەوی هەیە و هەر بەهۆی ئەو هێزەوە (لەگەڵ بەردەوامیی جوڵەی زەوی) ئەو كارە بەئاكام دەگات.
هەر زانست دەڵێت: ئەگەر ئەو هێزی كێشكردنە نەبێت، مرۆڤ لەسەر ڕووی زەوی بەرزدەبێتەوە (دەفڕێت)، هەروەك سەر هەندێك لە هەسارەكانی تر كە هێزی كێشكردن كەمترە.
ئایا ئەو بەدیهێنانە مەزن و وردەكارییە سەرنجڕاكێشە شوێنەواری ڕێكەوتە؟!

