سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
داهاتوو واز لێبێنه هه‌تا دێت:
نوسینى : (عائض القرنى)
وه‌رگێرانى: م.ابوبکر
ئاماده‌کردنى: سانا حمدامین
خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (أَتَى أَمْرُ اللّهِ فَلاَ تَسْتَعْجِلُوهُ ) [النحل : 1]
واته: فه‌رمانى خواى گه‌وره دێ ئێوه په‌له‌ى لێمه‌که‌ن. پێشبڕکێ له‌گه‌ل ڕووداوه‌کان, ئایا ئه‌ته‌وێ ئه‌و منداڵه‌ى هێشتا له سکى دایکیدایه , ببێت پێش درووستبوونى و پێش کاتى هاتنى له دایکبوونى خۆى ؟!
وه ئایا ئه‌ته‌وێ به‌روبوومى دره‌خته‌کان بڕنیت پێش ئه‌وه‌ى پێ بگه‌ن ؟! به‌ڕاستى به‌یانى , یان سبه‌ینێ نادیاره و هیچ ڕاستیه‌کى بۆ نیه و هیچ بوونى نیه و تام و ڕه‌نگى نیه, که‌واته بۆچى خۆمانى پێ سه‌رقاڵ بکه‌ین و بترسێین له به‌لآو موسیبه‌ته‌کانى , گرنگى بده‌ن به ڕووداوه‌کانى , چاوه‌ڕوانى کاره ناهه‌مواره‌کانى بین؟ ئێمه نازانین به‌رپه‌رچێک نابێت له نێوانماندا , یان به‌هاتنى ئه‌و ڕۆژه ئێمه دڵ خۆش و ده‌روون ئاسووده ده‌بین؟!
گرنگ ئه‌وه‌یه: سبه‌ینێ له جیهانى نادیاره‌کاندایه, هێشتا نه‌گه‌یشتووه‌ته سه‌ر زه‌وى , ئێمه له‌سه‌رمانه نه‌په‌ڕینه‌وه له‌سه‌ر پردێک گه‌یشتنمان پێى مه‌حاڵه , کێ ده‌زانێت ؟ له‌وانه‌یه بووه‌ستین پێش ئه‌وه‌ى بگه‌ینه پرده‌که , یان له‌وانه‌یه پرده‌که بڕوخێت پێش ئه‌وه‌ى ئێمه بگه‌ینه سه‌رى. یان له‌وانه‌یه به‌سه‌لامه‌تى بپه‌ڕینه‌وه لێى. بێگومان به‌خشینى گۆره‌پانێکى فراوانتر بۆ مێشک و بیرکردنه‌وه له داهاتوو , وه‌کردنه‌وه‌ى په‌رتوکى نادیار ((الغيب)) خۆ سوتاندنه به ناهه‌مووارییه چاوه‌ڕوان کراوه‌کان, ئه‌م کاره‌ش له ئیسلامدا ناڕه‌وایه, به‌کارێکى قێزه‌ون له قه‌ڵه‌م دراوه , چونکه به‌ڕاستى ئه‌م کاره زۆرانبازییه له‌گه‌ڵ سێبه‌رى خۆتدا. زۆر که‌س له‌م بوونه‌وه‌ره‌دا چاوه‌ڕوانى هه‌ژارى و نه‌بوونى و نه‌خۆشى و برسێتى و ڕووداوه دڵهه‌ژێنه‌کان ده‌که‌ن له داهاتووى خۆیاندا.ئه‌م کارانه‌ش هه‌مووى له واتا داڕێژراوه‌کانى قوتابخانه‌کانى شه‌یتانه , خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت (الشَّيْطَانُ يَعِدُكُمُ الْفَقْرَ وَيَأْمُرُكُم بِالْفَحْشَاء وَاللّهُ يَعِدُكُم مَّغْفِرَةً مِّنْهُ وَفَضْلاً وَاللّهُ وَاسِعٌ عَلِيمٌ ) [البقرة : 268]
واته: شه‌یتان ده‌تان ترسێنێ به هه‌ژارى و فه‌رمانى خراپه‌تان پێ ئه‌دات, به‌لآم خواى گه‌وره په‌یمانى لێخۆشبوو‌ن و ده‌وڵه‌مه‌ندیتان پێده‌دات.
زۆرن ئه‌و که‌سانه‌ى که ده‌گرین, چونکه به گومانى خۆیان: ژیانى ئه‌م بوونه‌وه‌ره کۆتایى دێت, پاش سه‌د ساڵى تر به‌ڕاستى ئه‌و که‌سه‌ى که‌ژیانى له ده‌ست خۆیدا نییه پێویسته ناکات گره‌و بکات له‌سه‌ر نه‌مانى ژیانى , ئه‌و که‌سه نازانێت که‌ى ده‌مرێت پێویست ناکات خۆى پێوه سه‌رقاڵ بکات, چونکه مردنه‌که‌ى نادیاره, ئیستا سبه‌ینێ جێبهێڵه هه‌تا کاتى دێت , پرسیارى هه‌واڵه‌کانى مه‌که, چاوه‌ڕوانى به‌لآکان مه‌به. چونکه به‌ڕاستى تۆ به‌کارى ئه‌مڕۆوه سه‌رقاڵى ئه‌گه‌ر سه‌رسام بیت له‌م ئامۆژگارییانه به‌ڕاستى سه‌رسامى بۆ ئه‌و که‌سانه‌یه به سه‌رمایه‌ى خۆیان په‌ژاره ده‌کڕن بۆ ئه‌وه‌ى به قه‌رزى بفرۆشنه‌وه له ڕۆژێکدا که هێشتا ڕووناکى نه‌دیوه. ئاگاتان له هیواکانى ته‌مه‌ندرێژى بێت .

