سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
وەرزش لە ماڵی پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت)..چيرۆك
نووسينى /هارون نوح طه/كتێبخانهى تهفسير///ڕۆژێك لە ڕۆژان خاتو عائشە دایكی ئیمانداران (ڕەزای خوای لێ بێت) دەرچوو لەگەڵا پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بۆ یەكێ لە گەشتەكان.
خاتو عائشە ئافرەتێكی لاشە سووك بوو كێشی لاشەی كەم بوو هەر بۆیە لە ڕۆیشتنو غاردان بە پەلە دەڕۆیشتو غاری دەدا.لەم كاتەش بچووكو لاواز بوو. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) فەرمووی بە هاوەڵانی ئێوە پێش كەون. پاشان بە عائشە خانی فەرموو وەرە با منو تۆش پێشبڕكێ لەگەڵا یەكتر بكەین. لەم پێشبڕكێ یە عائشە خان سەركەوت. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بێ دەنگ بوو (خۆی هەڵگرت بۆ ڕۆژی سەركەوتنی خۆی). عائشە خان كەمێ لاشەی بەهێزو گۆشتن بوو وە كێشی لاشەی زیاد بوو، دوای ماوەیەك دەڕۆن بۆ گەشتێك. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) بە هاوەڵان دەفەرموێ: ئێوە پێش كەون. پاشان بانگی عائشە خان دەكات پێی دەڵێ وەرە ئەم جارە پێشبڕكێ بكەین. هەردووكیان لە ڕیز یەكتر غار دەدەن. پێغەمبەر (درودی خوای لەسەر بێت) سەر دەكەوێ لەم پێشبڕكێ یە بەسەر عائشە خان. ئینجا سەیری دەكاتو پێدەكەنێ، بە عائشە دەفەرموێ: ئەمە تۆڵەی ئەم جارەیە كە بەسەرم سەركەوتی

