سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
باسی دەستنوێژ نەگرتنەوە لەو شتانەی كە ئاگریان بەركەوتووە...فيقه
له سونهنى فهرمودهكانى ابوداودى ئهسسهجهستانى //عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَأَكَلَ كَتِفَ شَاةٍ, ثُمَّ صَلَّى وَلَمْ يَتَوَضَّأْ.(صحيح)/واتە: لە ئیبنو عەباسەوە رەزای خوایان لێ بێ دەگێڕنەوە, كە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم
لە شانی مەڕێكی خوارد, پاشان هەستا نوێژی كردوو دەستنوێژیشی نەگرتەوە./عَنْ الْمُغِيرَةِ بْنِ شُعْبَةَ, قَالَ: ضِفْتُ النَّبِىَّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ ذَاتَ لَيْلَةٍ, فَأَمَرَ بِجَنْبٍ فَشُوِىَ, وَأَخَذَ الشَّفْرَةَ فَجَعَلَ يَحُزُّ لِى بِهَا مِنْهُ, قَالَ: فَجَاءَ بِلاَلٌ فَآذَنَهُ بِالصَّلاَةِ, قَالَ: فَأَلْقَى الشَّفْرَةَ وَقَالَ: (مَا لَهُ تَڕبَتْ يَدَاهُ). وَقَامَ يُصَلِّى(صحيح)/واتە: لە موغیرەی كوڕی شوعبەوە هاتووە, كە وتویەتی: شەوێكیان میوانداری پێغەمبەرم صلی الله علیە وسلم كرد, فەرمانی كرد لایەك یان پارچەیەكی گەورە گۆشتی مەڕی بۆ بهێنن بۆ ئەوەی بیبرژێنن, چەقۆیەكی گەورەی هەڵگرت و گۆشتەكەی پێ دەبڕی, موغیرە وتی: بیلال هات هەواڵی دایە بەوەی كە كاتی نوێژە, موغیرە وتی: چەقۆكەی فڕێداو فەرمووی: (بۆچی بیلال پەلەی كرد چاوەڕێی نەكرد خواردنەكەم بخۆم دەستی بدرێت بە خۆڵەوە). هەستا نوێژی كرد. /عَنْ ابْنِ عَبَّاس, قَالَ: أَكَلَ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَكَتِفًا, ثُمَّ مَسَحَ يَدَهُ بِمِسْحٍ كَانَ تَحْتَهُ, ثُمَّ قَامَ فَصَلَّى(صحيح)/واتە: لە ئیبنو عومەرەوە هاتووە, كە وتویەتی: جارێ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم شانی مەڕێكی خوارد پاشان بە پەڵاسێ دەستی سڕی, ئینجا هەستا نوێژی كرد.عَنْ ابْنِ عَبَّاسٍ: أَنَّ رَسُولَ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَانْتَهَشَ مِنْ كَتِفٍ ثُمَّ صَلَّى وَلَمْ يَتَوَضَّأْ.(صحيح) واتە: لە ئیبنو عومەرەوە هاتووە, كە وتویەتی: جارێ پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم لە شانی مەڕێكی خوارد پاشان نوێژی كردو دەستنوێژیشی نەگرتەوە./عَنْ جَابِرٍ بْنِ عَبْدُ اللَّه, قَالَ: قَرَّبْتُ لِلنَّبِىِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَخُبْزًا وَلَحْمًا, فَأَكَلَ, ثُمَّ دَعَا بِوَضُوءٍ فَتَوَضَّأَ بِهِ, ثُمَّ صَلَّى الظُّهْرَ, ثُمَّ دَعَا بِفَضْلِ طَعَامِهِ فَأَكَلَ, ثُمَّ قَامَ إِلَى الصَّلاَةِ وَلَمْ يَتَوَضَّأْ.(صحيح) واتە: لە جابری كوڕی (عَبْدُ اللَّه)ەوە هاتووە, كە وتویەتی: نان و گۆشتم خستە بەردەستی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم ئەویش لێی خوارد, پاشان داوای ئاوی كرد بۆ دەستنوێژ بۆم هێنا دەستنوێژی گرت, ئینجا نوێژی نیوەڕۆی كرد, پاشان داوای ئەو خواردنەی كرد كە لێی مابۆوە بۆم هێناو لێی خوارد, ئینجا هەستا بۆ نوێژ و دەستنوێژیشی نەگرتەوە/عَنْ جَابِرٍ, قَالَ: كَانَ آخِرُ الأَمْرَيْنِ مِنْ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ تَرْكَ الْوُضُوءِ مِمَّا غَيَّرَتِ النَّارُ(صحيح)واتە: لە جابرەوە هاتووە, كە وتویەتی: لەدوایدا داواكاری پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم هاتە سەر ئەوە: وازی لە دەستنوێژگرتن هێنا بۆ خواردنی ئەو خواردەمەنیەی كە بە ئاگر پوختە بكرێت.عَنْ عُبَيْدُ بْنُ ثُمَامَةَ الْمُرَادِىُّ, قَالَ: قَدِمَ عَلَيْنَا مِصْرَ عَبْدُ اللَّهِ بْنُ الْحَاڕثِ بْنِ جَزْءٍ مِنْ أَصْحَابِ النَّبِىِّ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ, فَسَمِعْتُهُ يُحَدِّثُ فِى مَسْجِدِ مِصْرَ, قَالَ: لَقَدْ رَأَيْتُنِى سَابِعَ سَبْعَةٍ, أَوْ سَادِسَ سِتَّةٍ مَعَ رَسُولِ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ فِى دَاڕ رَجُلٍ, فَمَرَّ بِلاَلٌ, فَنَادَاهُ بِالصَّلاَةِ, فَخَرَجْنَا, فَمَرَرْنَا بِرَجُلٍ, وَبُرْمَتُهُ عَلَى النَّاڕ, فَقَالَ لَهُ رَسُولُ اللَّهِ صَلَّى اللَّهُ عَلَيْهِ وَسَلَّمَ: (أَطَابَتْ بُرْمَتُكَ؟) قَالَ: نَعَمْ بِأَبِى أَنْتَ وَأُمِّى, فَتَنَاوَلَ مِنْهَا بَضْعَةً فَلَمْ يَزَلْ يَعْلِكُهَا حَتَّى أَحْرَمَ بِالصَّلاَةِ وَأَنَا أَنْظُرُ إِلَيْهِ.(ضعيف)/واتە: لە عوبەیدی كوڕی (ثمَامَە)ی مورادیەوە دەگێڕنەوە, كە وتویەتی: (عَبْدُ اللَّه)ی كوڕی (حَاڕث)ی كوڕی (جَزْء)ی كە یەكێ بووە لە هاوەڵانی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم هات بۆ میسر, لە مزگەوتی میسردا قسەی دەكرد بۆ خەڵك گوێم لێی بوو دەیوت: بێگومان من یەكێ بووم لە حەوت كەس یان شەش كەس لەگەڵ پێغەمبەری خوادا صلی الله علیە وسلم لەماڵی پیاوێ بووین, بیلال تێ پەڕی و هەواڵی پێداین كە كاتی نوێژكردنە ئێمەش دەرچوین بۆ نوێژ بەلای پیاوێكدا تێ پەڕین مەنجەڵەكەی بەسەر ئاگرەوە بوو پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم پێی فەرموو: (چێشتەكەت پێ گەیشتووە؟) وتی: بەڵێ بە دایك و باوكمەوە بە قوربانت بین. پارچەیەكی لێ خوارد چاوم لێی بوو بەردەوام بە دەمیەوە بوو دەیمژی هەتا نوێژ دابەسترا.

