ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

نوێژ تەرك كردن..عيباده‌ت

نوێژ تەرك كردن..عيباده‌ت

نووسينى /نايصح ابراهيم سازانى /نووسينگه‌ى ته‌فسير///بێگومان تەرك كردنی نوێژ یەكێكە لە تاوانە گەورەكان و, هۆی چوونە دۆزەخە, خوای گەورە دەفەرموێت: 

 {فِي جَنَّاتٍ يَتَسَاءَلُونَ (40) عَنِ الْمُجْڕمِينَ (41) مَا سَلَكَكُمْ فِي سَقَرَ (42) قَالُوا لَمْ نَكُ مِنَ الْمُصَلِّينَ (43) وَلَمْ نَكُ نُطْعِمُ الْمِسْكِينَ (44)} [المدثر]. واتە: ئەوكەسانەی سەر فرازو شادمانن لە بەهەشتدا بە تاوانبارانی دۆزەخ دەڵێن: ئەوە چی بوو ئێوەی راپێچی دۆزەخ كرد؟! لە وەڵامدا دەڵێن: لە نوێژگەران نەبووین, خۆراكمان بەهەژاران نەدەبەخشی.
   هەروەها خوای گەورە دەفەرموێت:{فَوَيْلٌ لِلْمُصَلِّينَ (4) الَّذِينَ هُمْ عَنْ صَلَاتِهِمْ سَاهُونَ (5)} [الماعون]. واتە: لە قیامەتدا وەیل و فەوتان و قوڕ بەسەری بۆ ئەو دووڕوانەیە لە نوێژ كردنی راستەقینە بێ‌ ئاگان, دیارە لەبەر ئەوەیە گوێ نادەن بە ماناو ناوەڕۆكی نوێژەكانیان. 
   پرسیاریان كرد لە پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەربارەی (ساهون)فەرمووی: (ئەوانەن نوێژەكانیان دوا دەخەن و لە كاتی خۆیاندا ئەنجامیان نادەن) . 
   خوای گەورە مۆری ریسوایی و بەدبەختی دەنێت بە نوێژ نەكەردا:{فَخَلَفَ مِنْ بَعْدِهِمْ خَلْفٌ أَضَاعُوا الصَّلَاةَ وَاتَّبَعُوا الشَّهَوَاتِ فَسَوْفَ يَلْقَوْنَ غَيًّا (59)} [مريم]. واتە: ئینجا لە پاش ئەوان كەسانێك لە نەوەكانیان بوونە جێنشینیان نوێژیان دەفەوتاندو شوێن هەواو ئارەزوو كەوتن, جا ئەوانە لە داهاتوودا تووشی (سزای) گومڕاییان دەبن.                                                                                
     * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (إنَّ بَیْنَ الرَّجُلِ ۆبَیْنَ الشِّرْكِ والكفر، تَرْكَ الصَّڵاەِ).  واتە: جیاوازیی نێوان موسڵمان و هاوەڵا بۆ خوا دانەر نوێژ نەكردنە, كە تەركی نوێژی كرد جیاوازی نامێنێ لەگەڵ بێ بڕوادا.
  * ئوم ئەیمەن رەزای خوای لێ بێ گێڕاویەتیەوە كە پێَغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم فەرمویەتی: (ڵا تَتْرُكْ الصَّڵاەَ مُتَعَمِّدًا فَإِنَّهُ مَنْ تَرَكَ الصَّڵاەَ مُتَعَمِّدًا فَقَدْ بَذئَتْ مِنْهُ ذمَّەُ اللَّهِ ۆرَسُولِهِ). . واتە: بە ئەنقەست واز لە نوێژ مەهێنە, ئەوەی نوێژێك بەبێ هۆ نەكات ئەوە بەری دەبێت لە وەعدو بەڵێنی خوا. 
  * هەروەها دەفەرموێت: (مَن فاتَتْهُ الصّلاەِ فَكأ نّمَا وُتِرَ أَهْلُهُ ۆ مَالُهُ) . واتە: هەركەسێك نوێژێ‌ بفەوتێنێ‌ بێ‌ بەهانەیەكی شەرعی وەك ئەوە وایە خانەوادەو ماڵ و سامانەكەی لە دەست بدات.
 
   بەڵێ‌ لە كیس دانی تەنها نوێژێك وەك ئەوە وایە ماڵ و منداڵ و سامانەكەی لەدەست بدات, ئەی ئەگەر هەموو نوێژەكانی لەدەست بدات چۆنە!؟.. جا برای موسڵمان چۆنە بەلاتەوە ئەگەر كۆرپەكەت یان جگەرگۆشەكەت لەدەست بدەیت كەلات خۆشەویست و سەنگینە, یان خێزانە خۆشەویستەكەت لەدەست بدەیت كەمایەی حەوانەوەی ژیانتە, یا ئەو ماڵ و سامانەی كە ئەو هەموو هەوڵو تەقەلایەت بۆ داوە!.  
   * پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم  هەڕەشەی كردوە لەو كەسانەی كە پاریزگاری لەنوێژەكانیان ناكەن بەوەی دەچنە ریزی فیرعەون و هامان و قارون لە قیامەتدا: (مَنْ حَافَڤظ عَڵیْهَا كَانَتْ ڵهُ نُورًا ۆبُرْهَانًا ۆنَجَاەً ێوْمَ الْقِێامَەِ ۆمَنْ ڵمْ یُحَافِڤظ عَڵیْهَا ڵمْ ێكُنْ ڵهُ نُورٌ ۆڵا بُرْهَانٌ ۆڵا نَجَاەٌ ۆكَانَ ێوْمَ الْقِێامَەِ مَعَ قَارُونَ ۆفِرْعَوْنَ ۆهَامَانَ ۆأُبَیِّ بْنِ خَڵفٍ) . واتە: هەركەسێك پارێزگاری لە نوێژەكانی بكات و ئەنجامیان بدات لەكاتی خۆیاندا دەبنە رووناكی و بەڵگە بۆی و رزگار بوونی لە رۆژی قیامەتدا, هەركەسێكیش وای نەكرد ئەوا نە رووناكین و نەبەڵگەن و نەدەبنە هۆی رزگار بوونی, لەگەڵا قارون و فیرعەون و هامان و ئوبەی كوڕی خەڵەف حەشر دەكرێت و پێكەوە دەبن لە دۆزەخدا.
   زاناكان سەبارەت بەم فەرموودەیە دەڵێن: هەركەسێ‌ ماڵ و سامان سەرقاڵی بكات و تەركی نوێژەكانی بكات ئەوە لەگەڵا قاروونە, هەر كەسێك كورسی و دەسەڵاتەكەی سەرقاڵی بكات و نوێژەكانی بفەوتێنێ‌ ئەوە لەگەڵا فیرعەون دەبێت, ئەوەی كاروباری وەزارەت و سەرۆكایەتی سەرقاڵی بكات ئەوە لەگەڵا هامانە, ئەوەشی بەبازرگانیەوە خەریك بێ‌ و تەركی نوێژەكانی بكات ئەوە لەگەڵا ئوبەی كوڕی خەڵەفدایە كە یەكێك بووە لە كافرەكانی سەردەمی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم.
   عەبدوڵای كوڕی شەفیق دەڵێت: (كَانَ أَصْحَابُ مُحَمَّدٍ صَلَّی اللَّهُ عَڵیْهِ ۆسَلَّمَ ڵا ێرَوْنَ شَیْئًا مِنْ الْأَعْمَالِ تَرْكُهُ كُفْرٌ غَیْرَ الصَّڵاەِ)  . واتە: هاوەڵانی پێغەمبەر صلی الله علیە وسلم تەرك كردن و ئەنجام نەدانی هیچ كردەوەیەكیان بە كوفر و بێ‌ باوەڕی دانەناوە جگە لە نوێژ.
   رای زانایان و ئیمامەكان لە حوكمی نوێژ نەكەردا: پێشەوا شافیعی و مالیك رەزای خوایان لەسەر بێ‌ دەڵێن: پێی كافر نابێ, بەڵام داوای لێ‌ دەكرێت نوێژ بكات ئەگەر نەیكرد دەكوژرێت لەسەر نەكردنی, نەك لەسەر ئەوەی كە كافر بووە.                                
  ئیبن قەیم دەڵێ‌: بە بەڵگەی قورئان و سوننەت و یەك دەنگی هاوەڵان ئەو كەسەی نوێژ نەكات پێی كافردەبێت. ئیسحاقی كوڕی راهویەش نەقڵی ئەوەی كردووە ..               
   جیاوازی و رای زانایان لەسەر ئەو كەسەیە كە باوەڕی پێی هەیە بەڵام لەبەر تەمەڵی نایكات و خۆی بەتاوانبار دەزانێت ..
   بەڵام بۆ ئەوكەسانەی گاڵتە بە نوێژ دەكەن و باوەڕیان پێی  و بە فەرزی نازانن ئەوانە بەیەك دەنگی زانایان پێی كافر دەبن, ئەگەر ژنەكەی موسڵمان بوو لێی دەسەنرێتەوە, چونكە بەشەرع خێزانی ئەو نیە, هەر كارێكی جووت بوونی لەگەڵدا ئەنجام بدات وەك زینای كردبێ‌ وایە, ئەو منداڵەش كە دەبێت مناڵی زینایە, ئەگەر مردیش نوێژی لەسەر ناكرێ و لە گۆڕستانی موسڵماناندا نانێژرێت, لە میراتی موسڵمانیش میراتی ناكەوێت, با باوكی خۆشی بێت.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز