سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ڕەگەزی كۆرپەلە..له قورئاندا
نووسينى/سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير///تا سەردەمێكی نزیك ئەو بۆچوونە باوبوو كە ڕەگەزی لە دایكبوو (كۆرپەلە) خانەكانی دایك یان لانیكەم خانەكانی دایك و باوكەكە دیاریدەكەن، بەڵام قورئان زانیاری جیاواز لەم بۆچوونەی
داوینەتێ دەربارەی ئەم بابەتە، بەشێوەیەك كە نێر و مێَیەتی لە سپێرمەوە كە گەشە دەكات بەدیدێت:
{وَأَنَّهُ خَلَقَ الزَّوْجَيْنِ الذَّكَرَ وَالْأُنْثَى (45) مِنْ نُطْفَةٍ إِذَا تُمْنَى (46)} [النجم]واتە: هەر ئەو زاتەیە كە جووت و دوانە، نێر و مێی بەدیهێناوە، لە نوتفەیەك و گەشە بكات.
پەرەسەندنەكانی زانستی كۆرپەلەزانی و بایۆلۆژی وردیی و ڕاستی ئەو زانیارییانەیان سەلماندووە كە قورئانی پیرۆز باسیكردوون... ئێستا زانراوە سپێرمی پیاو ڕەگەزی كۆرپەلە دیاریدەكات و ئافرەت لەم كارەدا ڕۆڵی نییە. كرۆمۆسۆمەكان بنچینەی سەرەكین لە دیاریكردنی ڕەگەزدا، دوان لە (46) كرۆمۆسۆمەكە بە كرۆمۆسۆمی ڕەگەز ناودەبرێن، كە بەرپرسن لە دیاریكردنی قەوارەی مرۆڤ... ئەو كرۆمۆسۆمانەش (y،x) كە نێرەدا (x،x) لە مێیەدا لە كاتێكدا كە شێوەی كرۆمۆسۆمەكان وەك ئەو پیتانە وەهان. كرمۆسۆمی (y) كۆدی بۆهێڵی پەیوەست بە نێریەتی هەڵگرتووەو كرۆمۆسۆمی (x) كۆدی بۆهێڵی پەیوەست بە مێیەتی.
دروستبوونی مرۆڤ بە جیابوونەوەی ئەم كرۆمۆسۆمانە دەستپێدەكات كە لە نێرە و مێیەدا بە شێوەی دوانە هەن . سەرجەم پێكهاتەكانی توخمە خانەی مێیە كە لەكاتی هێلكەداناندا دابەشدەبێت (واتە لە دوای دەرچوونی هێلكۆكەكە لە هێلكەدان)، كرۆمۆسۆمی (x)ی هەڵگرتووە. لەلایەكی ترەوە توخمەخانەی پیاو دوو جۆری جیاوازی نووتفە بەرهەم دەهێنێت، یەكێكیان كرۆمۆسۆمی (x)ی تێدایە، دووەمیشیان كرۆمۆسۆمی (y).
ئەگەر كرۆمۆسۆمی (x)ی مێ لەگەڵ نوتفەیەك یەكیگرت كە كرۆمۆسۆمی (x)ی تێدایە، ئەوا كۆرپەلەكە (لەدایكبووەكە) مێیە دەبێت. خۆ ئەگەر نوتفەكە كرۆمۆسۆمی y ی تێدابوو ئەوا كۆرپەكە نێر دەبێت.
ئەمەش واتە ڕەگەزی كۆرپەكە كرۆمۆسۆمەكانی نێر لەگەڵ هێلكۆكەی ئافرەت یەكدەگرێت دیاریدەكات.... جێی باسە هیچكام لەم زانیاریانە نەزانرابوون تا ئەوەی كە زانستی كۆرپەلەزانی لەسەدەی بیستەمدا دۆزییەوە.... زۆرێك لە شارستانییەكان بڕوایان وابووە كە ڕەگەزی لە دایكبوو لەشی مێ دیاریدەكات، هەربۆیە ئافرەت لۆمەكراوە ئەگەر منداڵی مێیەی بووبێت. ئەوە لە كاتێكدا كە قورئانی پیرۆز كۆمەڵە زانیارییەكی ئاشكرا كردووە كە ئەم پوچەوتەیە بەدرۆدەخاتەوە... پێش (13 سەدە) بەر لەدۆزینەوەی بۆهێڵەكانی مرۆڤ، قورئان ئاماژەی بەوەداوە كە ڕەچەڵەكی ڕەگەزی كۆرپەلە ناگەڕێتەوە بۆ ئافرەت بەڵكو دەگەڕێتەوە بۆ پیاو.

