سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
هەنگاوگەلی (زانستی و كرداری) چارەسەری هەڵچوونی درێژخایەن...له قورئاندا
نووسينى/عبدالدائم كحيل//وهرگير/سهروهر حسن....کتێبخانهى تهفسیر.1زانایانی دەروونناس بەدرێژایی نیو سەدە دووپاتی دەكەنەوە هەنگاوێكی بنەڕەتی هەیە دەبێت بۆ چارەسەری هەڵچوونەكان بگیرێتە بەر، ئەویش بریتیە لە داننان بە هەڵە و كەموكوڕی یان نەخۆشیدا.
كاتێك هەڵچوونی دەروونی پەرەدەسێنێت، ئەودەمە دەگۆڕێت بۆ نەخۆشییەك كە بەدرێژایی ژیان هاوڕێی نەخۆشەكە دەبێت، ئەم نەخۆشییە بەرەو چاكبوونەوە ناچێت تا نەخۆشەكە دان دەنێت بەوەدا كە نەخۆشییەكەی هەیە و هەرچەند زووتر پێویستە پەلە بكات بۆ چارەسەركردنی.
ئەمە ڕاستیەكی زانستییە نەك ڕای زانایەكی دەروونناس یان تیۆرەیەك كە شیاوی هەڵە و ڕاستی بێت، چونكە سەرجەم زانایان ئەمە پشتڕاست دەكەنەوە، ئەو ڕاستیەی كە مرۆڤ ڕاستەوخۆ دوای هەڵچوون لەگەڵ خۆی دەدوێت و هەوڵدەدات لەبەردەم خۆیدا دان بەوەدا بنێت كە پەلەی كردووە و بەم هەڵچوونەی هەڵەی كردووە. ئەمە گرنگترین هەنگاوی چارەسەری هەڵچوونە.
2. هەنگاوی دووەم كە تەواوكاری هەنگاوی یەكەمە ئەوەیە كەسەكە هەوڵبدات پەیامگەلێك بە ئەقڵی پەنهانی بدات و پێی بڵێت: "دەبێت واز لەم هەڵچوونانە بهێنم، چونكە هەڵەن و دەبنەهۆی ئاكامگەلی نەویستراو و شەرمەزاری زۆریان بۆ دروستكردووم". دەبێت ئەم پەیامە دووپات بكاتەوە و قەناعەتی پێبێنێت. بە دەربڕینێكی تر: دەبێت نیەتی هەبێت نەگەڕێتەوە بۆ نموونەی ئەم هەڵچوونانەی بەهۆیانەوە ستەم لە خۆی دەكات.
3. ڕێوشوێنێكی كرداری هەیە پێویستە "كەسی هەڵچوو" دەستبەجێ جێبەجێی بكات، ئەویش لێبوردەییە لەگەڵ خەڵك... توێژینەوەكان دەریانخستووە تەمەن درێژترینی خەڵك ئەوانەن كە زۆرتر لێبوردەن!! كەواتە لەسەرت پێویستە توانای لێبوردنی ئەو كەسانەت هەبێت كە خراپەیان لەگەڵ كردوویت یان بێزاریان كردوویت.
بەبێ ئەم هەنگاوانە هەرگیز باش نابێت و هەڵچوونەكان زاڵ دەمێنن بەسەرتدا. هەروەها توێژەرانی ئەمڕۆ دڵنیایی دەدەن كە بەخشینی سامان بە هەژاران و یارمەتیدانیان سەقامگیری و دڵنیایی بە مرۆڤ دەدات و توندیی هەڵچوونەكانی چارەسەر دەكات.
لێبوردەیی كارێكی پێویست و گرنگە، چونكە ناڕێكی و كەموكوڕییەكە لە ڕیشەوە چارەسەر دەكات. هۆكاری شاراوەی پشت هەر هەڵچوونێك هەستكردنی هەڵچووەكەیە بەوەی ئەوانی تر خراپەیان لەگەڵ كردووە، بەدوای ئەو هەستەدا وەك پەرچەكردارێكی تۆڵە لێسەندنیان هەڵدەچێت. بۆیە ئەگەر بڕیاریدا پەیامگەلێك بۆ خودی خۆی بنێرێت لەمیانەیانەوە جەخت بكاتەوە كە لە داهاتوودا لە خەڵكانی تر خۆش دەبێت و لێیان دەبورێت، ئەم پەیامانەی دووپات كردەوە، ئەوا خۆی دەبینێتەوە كە بەڕاستی لێبوردەیە.
4. ڕێوشوێنی ناوەكیش هەیە دەبێت جێبەجێی بكات، ئەویش بەرگریكردنی ئەو هەڵچوونانە و هەوڵدانە بۆ خەفەكردنیان، ئەوەش بە دووبارەكردنەوەی پەیامێكی تر: "پێویستە لەسەرم بەرەنگاری هەر هەڵچوونێك ببمەوە كە ڕووبەڕووم دەبێتەوە، چەند بچووكیش بێت."
لە داهاتوودا ئەم پەیامە ڕێگای خۆی بۆ ئەقڵی پەنهان دەدۆزێتەوە كە دەستبەسەرداگرێكی سەرەكی هەڵچوونەكانە.
5. كاتێك ڕێگایەك دەگریتە بەر و بە بەهێزی بڕوات وادەبێت بەرەو سەركەوتنی خواستراو دەتبات، كەچی ڕێگاكە شكست دێنێت، دەبێت دەمودەست ڕێگایەكی تر بگیرێتە بەر تا سەركەوتنی خواستراو بەدەستدێت. باوەڕبوون بە سەركەوتن نیوەی سەركەوتنە، واتە ئەگەر بە بەهێزیەوە باوەڕت وابوو لەكارێكدا سەركەوتوو دەبیت، ئەم باوەڕە هۆیەكی كارایە بۆ سەركەوتنت لەو كارەدا.
دەبێت بە بەهێزیەوە باوەڕت بەوە هەبێت توانای چارەسەری هەڵچوونەكانتت هەیە و ئەو هەڵچوونانە بە سوك و ئاسانی تێپەڕدەبن، دەبێت لەگەڵ خۆت بدوێیت و بەردەوام ئاڕاستەی بكەیت بەرەو زەروورەتی وازهێنان لەو هەڵچوونانە و بەردەوام نەبوون لەسەریان.
خوێنەری بەڕێز! مێشكی تۆ ئەو ئامێرەیە كە فەرمان و ڕێنماییەكان وەردەگرێت، ئەگەر هاتوو بە بەردەوامی پەیامگەلێكت بۆ ئەم ئامێرە نارد كە "تۆ چارەسەری هەڵچوونەكانت دەكەیت و زۆریش لەوە دڵنیاییت"، ئەم ئامێرە بە پلەبەندی وەڵامدانەوەی دەبێت و دواجار توانای كۆنترۆڵی ئەو هەڵچوونانەت دەبێت... نەهێڵی پەیامە سەلبیەكان بچنە نێو مێشكتەوە، تەنها ڕێ بە چوونەژوورەوەی پەیامە درەوشاوە و ئیجابیەكان بدە.
ئێستا و لەدوای ئەوەی هەنگاوەكانی چارەسەرمان بینی بە بەرنامەڕێژی مرۆیی، ئەی چی دەربارەی بەرنامەڕێژی قورئانی؟!

