سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ئیمامی تەبەری
جەمال موحەمەد ئەمین...ئیمامی تەبەری پێشەوای مێژونووسان و ڕاڤەکاران، ناوی محەمەد کوڕی جەریری تەبەریە، ئەم زانا پایە بەرزە لە وڵاتی تەبەرستان لە دایکبوە،
وە هەروەک پیشەی زانا موسڵمانەکانی دی، ئیمامی تەبەریش زۆربەی هەرێمە عەرەبیە ئیسلامیەکانی ئەو سەردەمە گەڕاوە لە ساڵی (240)ی کۆچیەوە دەسیکردوە بە گەشتەکانی، بەمەبەستی فراوانکردنی بیر و زۆرکردنی زانستەکانی! هەروەها بۆ ئەوەی ڕاستیەکان ڕاستەوخۆ لەدەمی خاوەنەکانیانەوە وەربگرێت, و ڕێبازەکەشی بەزۆری ڕێبازی بە یەک گەیشتن و گێڕانەوە بووە، واتە ئیمام خۆی ئەو کەسەی دەبینی کە زانیاریەکی لا بوایە، ئەمیش لێی وەردەگرت و تۆماری دەکرد ئیتر بەم جۆرەش بوواری هەڵە و هەواڵی نا دروست زۆر زۆر کەم دەبوەوە. سەرەڕای ئەوەش ئیمامی تەبەری زۆر زیرەک و بەتوانا و کارامە بووە و زۆر بیرتیژ بووە هەروەها لە بوواری لەبەرکردندا زۆر بەتوانا بووە. دەگێڕنەوە کاتێک ئیمام دەچێت بۆ میسر لەوێ دەگات بەزانای ئەو سەردەمەی میسر کە ناوی (ئەبو حەسەن كوڕی ئەلسەراجی میسر) بووە، ئەم زانایە پرسیاری هەموو زانستەکان لە ئیمامی تەبەری دەکات، هەتا دەگاتە هۆنراوە ئینجا ئیمام چاکترین هۆنراوەی بۆ دەخوێنێتەوە، پاشان لە بارەی هۆنراوەی وا دەگمەن لە ئیمام دەپرسن کە زۆر کەم کەس لەبەریان بووە بەڵام ئیمام لەبەری بووە و خوێندویەتیەوە بە سەر قوتابیەکانی ئەبو حەسەندا و ئەوانیش نوسیوویانەتەوە! ئیمامی تەبەری زۆر پیاو چاک و لە خواترس بووە، و دەوڵەمەندیی باوکیشی یارمەتی داوە لە گەشتو گوزارەکانیدا، هەرچەندە ئەگەر پارەی لێ ببڕایە لە هەچ وڵاتێکی ئیسلامیدا بووایە ئەوە هەر وڵاتی خۆی بووە، چونکە پەکی نەکەوتووە لەسەر پارە و پارەی زەکات و ( بیت المال)ی لە بەر دەستدا بووە . لە پەڕتوکە بەناوبانگەکانی ئیمامی تەبەری (جامع البیان فی التفسیر القران) کە لە (30) بەشدا تەفسیری قورئانی پیرۆزی کردووە، هەروەها لە بوواری مێژوودا پەرتووکی (تاریخ الرسل والملوك والامم)ی نوسیووە کە سەرچاوەیەکی زۆر بە پێز و دەگمەنە لە مێژوودا، و تەبەری یەکەم کەس بووە کە مێژووی وەک زانستێکی سەربەخۆ خستۆتە بەردەست و لە زانستەکانی دیکەی وەک قورئان و فەرموودەی پەیامبەری جیاکردۆتەوە، جگە لەوانەش تەبەری گەلێک نوسراو و بەرهەمی دیکەی هەبووە لە بوواری ئەحکام و تەشریعی ئیسلامیدا، بەرهەمەکانی بە جۆرێک زۆرن کە قوتابیەکانی هاتوون تەمەنی تەبەرییان دابەشکردووە بەسەر بەرهەمەکانیدا بینیان کە هەر ڕۆژەی (14) پەڕەی بەردەکەوێت، ئا بەو جۆرە ئەو زانا پایە بەرزە ژیانی موبارەکی خۆی سەرف کردووە لە پێناو خزمەتی قورئان و زانستەکاندا. سەرچاوە / ئینتەرنێت
سهرجاوه
http://haiv.org/ku/?p=٦٢٠١

