سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
نوێژ پاك و خاوێنی یە...عيبادهت
نووسينى /ناصح ڤابراهيم سازانى/نووسينگهى تهفسير/// پێویستە لەسەر موسڵمان پاك و خاوێن بێت, رووخساری جوان بێت, خۆی لە بیر نەكات, جل و بەرگی خاوێن بێت و سەر مەشق بێت,
با خەڵك چاو لەو بكەن, چونكە پێغەمبەری ئازیزو خۆشەویستمان صلی الله علیە وسلم پاك وخاوێن بووە و فرمانیشی كردووە بە هاوەڵانی پاك وخاوێن بن بە تایبەتی لە كاتی چوون بۆ مزگەوت و نوێژی جەماعەت..كاتێكك وەفدی قەومەكان دەهاتن بۆ لای ئەیفەرموو: خۆتان بڕازێننەوەو بۆنی خۆش لە خۆتان بدەن..
خوای گەورە لە قورئاندا چەندەها جار باسی پاك و خاوێنی كردووە لەبەر گرنگیەكەی, كلیلی بەهەشت نوێژە, كلیلی نوێژیش پاك و خاوێنیە, هەروەها فەرزی كردووە لە سەر موسڵمانان دەستنوێژ بگرن بۆ نوێژەكانیان, لە چەندەها كات و حاڵەتیشدا دەبێت خۆیان بشۆن, كە ئەوەش مایەی خاوێنیە بۆیان.
خوای گەورە دەفەرموێت:{يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا قُمْتُمْ إِلَى الصَّلَاةِ فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُءُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ وَإِنْ كُنْتُمْ جُنُبًا فَاطَّهَّرُوا وَإِنْ كُنْتُمْ مَرْضَى أَوْ عَلَى سَفَرٍ أَوْ جَاءَ أَحَدٌ مِنْكُمْ مِنَ الْغَائِطِ أَوْ لَامَسْتُمُ النِّسَاءَ فَلَمْ تَجِدُوا مَاءً فَتَيَمَّمُوا صَعِيدًا طَيِّبًا فَامْسَحُوا بِوُجُوهِكُمْ وَأَيْدِيكُمْ مِنْهُ مَا يُڕيدُ اللَّهُ لِيَجْعَلَ عَلَيْكُمْ مِنْ حَرَجٍ وَلَكِنْ يُڕيدُ لِيُطَهِّرَكُمْ وَلِيُتِمَّ نِعْمَتَهُ عَلَيْكُمْ لَعَلَّكُمْ تَشْكُرُونَ (6)} [المائدة] واتە: ئەی ئەوانەی ئیمانتان هێناوە كاتێك هەستان بۆ نوێژكردن, ئەوە رووخسارتان بشۆن , هەروەها دەستەكانتان تا ئانیشكەكانتان, پاشان دەستی تەڕ بهێنن بەسەرتاندا, پێكانتان بشۆن تا هەردوو قولە پێتان, ئەگەر لەش گران بوون ئەوە خۆتان بشۆن و خۆتان خاوێن بكەنەوە.
هەروەها دەفەرموێت:{لَا تَقُمْ فِيهِ أَبَدًا لَمَسْجِدٌ أُسِّسَ عَلَى التَّقْوَى مِنْ أَوَّلِ يَوْمٍ أَحَقُّ أَنْ تَقُومَ فِيهِ فِيهِ ڕجَالٌ يُحِبُّونَ أَنْ يَتَطَهَّرُوا وَاللَّهُ يُحِبُّ الْمُطَّهِّڕينَ (108)} [التوبة].واتە: مزگەوتێك كە یەكەمجار بناغەكەی بۆ تەقواو خواناسی دامەزرابێت شایانترە نوێژی تێدا بكەیت, چونكە ئەو مسوڵمانانەی خوا پەرستی تیا دەكەن و بە نوێژ كردن ئاوەدانی دەكەنەوە, دەیانەوێت خۆیان لە هەموو كردەوەیەكی خراپ دوور بخەنەوە و خۆیان پاك رابگرن, خوداش ئەو كەسانەی خۆش دەوێت لە گوناه و خراپە خۆیان پاك رادەگرن, جا چ پاك و خاوێنی جەستە بێت یا پاك و خاوێنی رۆح و دڵا و دەروون.
پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەیفەرموو: پاك و خاوێن بن چونكە بە راستی خۆ پاك راگرتن بەشێكە لە ئیسلام. ئەوەندە بەسە بۆ فەزڵی پاك و خاوێنی كە ئەگەر یەكێك بیەوێت بێتە ناو دینی ئیسلامەوە پێویستە پێش هەموو شتێك خۆی بشوات.
* پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (إذا اسْتَیقَڤَ أَحَدُكُم مِن نَومِهِ فلا یُدخِلُ ێدَهُ فی الإناء حَتّی ێغسِلها ثلاثاً, فَإِنَّ احدَكُم لاێدْری أیْنَ باتَت ێدُهُ) . واتە: ئەگەر یەكێتان لە خەوهەستا با دەستی نەخاتە ناو ئەو دەفرەوە كە ئاوی تێدایە و بەكاری دەهێنێ, تاسێ جار دەستی نەشوات, چونكە نازانێ دەستی بەركوێ كەوتووە كاتێكك لە خەودا بووە.
* هەروەها دەفەرموێت: (حَقٌ عَلی كُلِّ مُسْلِمِ أن ێغسِڵ فی كُلِّ سَبْعَەِ أَیَّامٍ ێوماً ێغْسِلُ فِیهِ رَاسَهُ ۆجَسَدَهُ) . واتە: حەقە لەسەر هەموو موسڵمانێ لە هەفتەیەكدا جارێ سەرو جەستەی پاك بشوات.
ئیمام حەسەن كاتێك دەچوو بۆ نوێژ چاكترین و پاك وخاوێنترین جل و بەرگی لەبەر دەكرد, لێیان پرسی لەوبارەوە؟: فەرمووی: (إِنَّ الله جمیلٌ یُحِبُ الجَماڵ) . واتە: خوای گەورە شتی جوانی خۆشدەوێت, بۆیە منیش پێم خۆشە خۆم جوان كەم لە حوزوری پەروەردگارمدا.
پێشەوا شافیعی دەفەرموێ: ئەوەی جل و بەرگی خاوێن بێ غەم و پەژارەی كەم دەبێت و ئەقڵی زیاد دەبێ .

