سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
واتای نوێژ...عيبادهت
نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى ///نوێژ (الصلاە) لە زمانەوانیدا: بەمانای نزاو پاڕانەوە دێت, بەڵكو بە یەك دەنگی زانایانی زمانەوانیش هەر بەو مانایە دێت.
نزاو پاڕانەوە لەخودا بۆ یارمەتی دانی موسڵمان بۆ بەجێ هێنانی ئەركی بەندایەتی، لوتكەی ئەو داواكاری و پاڕانەوەیەش لە ئایەتی: ﭽ ﭤ ﭥﭼدا دیاری دەدات، لەبەشی یەكەمیدا ئەركی بەندایەتی رادەگەیەنرێت، لەبەشی دووەمیشدا داوای یارمەتی و كۆمەك دەكرێ..
خوای گەورە لە قورئانی پیرۆزدا دەفەرموێت:{خُذْ مِنْ أَمْوَالِهِمْ صَدَقَةً تُطَهِّرُهُمْ وَتُزَكِّيهِمْ بِهَا وَصَلِّ عَلَيْهِمْ إِنَّ صَلَاتَكَ سَكَنٌ لَهُمْ وَاللَّهُ سَمِيعٌ عَلِيمٌ (103)} [التوبة]. واتە: دوعاو نزای خێریان بۆ بكە، چونكە بێگومان دوعاو پاڕانەوەی تۆ مایەی دڵنیایی و ئارامییە بۆ دڵ و دەروونیان.
* پێغەمبەری خودا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (إِنَّ أَحَدَكُمْ إِژَا قَامَ فِی صَڵاتِهِ, فَإِنَّهُ یُنَاجِی رَبَّهُ) . واتە: ئەگەر كەسێك لە ئێوە هەستا بە نوێژ كردن, ئەوە لە پەروەردگاری خۆی دەپاڕێتەوە.
مانای نوێژ لەشەرعدا: بەو گوفتارو كردارە دەوترێت هەر لە(الله اكبر)ی نوێژ دابەستنەوە دەست پێدەكات تاوەكو سڵاو دانەوەی دوای تەحیات خوێندن, لەگەڵ نیەتدا بە مەرج و روكنە تایبەتییەكانیەوە.
* ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێ بێ فەرمووی: پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم رۆشتە مزگەوت, پیاوێك هاتە ناو مزگەوت نوێژی كرد و پاشان چووە خزمەتی پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم و سڵاوی لێكرد، ئەویش وەڵامی دایەوە و فەرمووی: (ارْجِعْ فَصَلِّ, فَإِنَّكَ ڵمْ تُصَلِّ). واتە: بگەڕێرەوە نوێژەكەت بكەرەوە چونكە تۆ نوێژت نەكرد. هەتا سێ جار پیاوەكە دەگەڕێنێتەوە بەو شێوەیە, پاشان پیاوەكە دەڵێت: بەو كەسەی تۆی بەهەق ناردووە لەوە چاكتر نازانم, دەی تۆ فێرم بكە, ئەویش فەرمووی:
(إِذا قُمْتَ إِڵی الصَّڵاەِ فَكَبِّرْ, ثمَّ اقْرَأْ مَا تَێسَّرَ مَعَكَ مِنَ الْقُرْأنِ, ثمَّ ارْكَعْ حَتَّی تَطمَئِنَّ رَاكِعًا, ثمَّ ارْفَعْ حَتَّی تَعْتَدِڵ قَائِمًا, ثمَّ اسْجُدْ حَتَّی تَطمَئِنَّ سَاجِدًا, ثمَّ ارْفَعْ حَتَّی تَطمَئِنَّ جَالِسًا, ۆافْعَلْ ذلِكَ فِی صَڵاتِكَ كُلِّهَا) . (ارْجِعْ فَصَلِّ, فَإِنَّكَ ڵمْ تُصَلِّ). واتە: كاتێك هەستای بۆ نوێژ نیەت بێنەو(الله أكبر) بكە پاشان چەندت بۆ ئاسان بوولەو قورئانەی لەبەرتە بیخوێنە, پاشان بچۆ بەركوعدا و هێندە بوەستە هەتا جەستەت لە جوڵە دەكەوێت و ئارام دەبێتەوە, پاشان بەرز بەرەوە تا بەتەواوی راست دەبیتەوە, پاشان سەجدە ببەو هێندە بمێنەرەوە تا ئارام دەبیت, پاشان بەرز بەرەوە تا بە دانیشتویی ئارام دەبیت, پاشان سەجدە بەرەوەو هێندە بمێنەرەوە تا ئارام دەبیت, بەم شێوەیە هەموو نوێژەكەت ئەنجام بدە.

