ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

بەڵگەكانی قەدەغەبوونی گێڕانەوەی دەقە ئیسـرائیلی یەكان...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

بەڵگەكانی قەدەغەبوونی گێڕانەوەی دەقە ئیسـرائیلی یەكان...چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاخ الخالدى/نووسينگه‌ى ته‌فسير///چونكە جوولەكەكان فەرمایشتی خودایان لەجێ‌ی خۆی لە تەوراتدا گۆڕیوە یان بە هەڵە لێكیان داوەتەوە، بەم ڕەنگەش وا ناسراون كە بەرامبەر مێژوو دەسپاك‌و سەرڕاست نین،
 
وەك خودا لە بارەیانەوە فەرموویە:{يَا أَيُّهَا الرَّسُولُ لَا يَحْزُنْكَ الَّذِينَ يُسَاڕعُونَ فِي الْكُفْڕ مِنَ الَّذِينَ قَالُوا آمَنَّا بِأَفْوَاهِهِمْ وَلَمْ تُؤْمِنْ قُلُوبُهُمْ وَمِنَ الَّذِينَ هَادُوا سَمَّاعُونَ لِلْكَذِبِ سَمَّاعُونَ لِقَوْمٍ آخَڕينَ لَمْ يَأْتُوكَ يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ مِنْ بَعْدِ مَوَاضِعِهِ يَقُولُونَ إِنْ أُوتِيتُمْ هَذَا فَخُذُوهُ وَإِنْ لَمْ تُؤْتَوْهُ فَاحْذَرُوا وَمَنْ يُڕدِ اللَّهُ فِتْنَتَهُ فَلَنْ تَمْلِكَ لَهُ مِنَ اللَّهِ شَيْئًا أُولَئِكَ الَّذِينَ لَمْ يُڕدِ اللَّهُ أَنْ يُطَهِّرَ قُلُوبَهُمْ لَهُمْ فِي الدُّنْيَا خِزْيٌ وَلَهُمْ فِي الْآخِرَةِ عَذَابٌ عَظِيمٌ (41)} [المائدة]
واتە: (لەنێو جوولەكەكاندا گەلێك كەس هەن كە هەمیشە گوێ‌دەگرن لەو درۆو دەلەسانەی كە پێشەوا ئایینییەكانیان هەڵی دەبەستن‌و بڕوایان پێ‌دەكەن‌و بەم ڕەنگەش لە جیاتی ئەوەی گوێ‌ لەتۆ بگرن ئەی پێغەمبەر، گوێ‌ لە كەسانێكی دی دەگرن لە دەرەوەی كۆڕ‌و كۆمەڵی تۆ، ئەوان كە(جوولەكەكانی خەیبەر بوون) فەرمایشتی خودا بە هەڵە لێك دەدەنەوەو ئەحكامی تەورات دەشێوێنن‌و دەیشارنەوە (بەتایبەتی حوكمی تاوانی زینا)‌و جێبەجێ‌كردنی لەسەر ئەو پیاوو ژنە زیناكەرەیان كە لە خانەدان‌و دەسڕۆیشتووەكانی خەیبەر بوون‌و كە حوكمی خودایان بەسەردا جێبەجێ‌ نەدەكردن‌و دەشیانگوت: (ئەگەر محمد صلى الله عليه‌ وسلم حوكمێكی سوكتری وەك شەللاق لێدان(جلد)ی بۆ بڕیاردان ئەوا پەسندی بكەن، بەڵام ئەگەر فەتوای تری حوكمی بەردبارانی بۆ دەركردن وریابن لەوەی پەسندی بكەن).)
هەر لەم بارەیەوە خودا فەرموویە: {فَبِمَا نَقْضِهِمْ مِيثَاقَهُمْ لَعَنَّاهُمْ وَجَعَلْنَا قُلُوبَهُمْ قَاسِيَةً يُحَرِّفُونَ الْكَلِمَ عَنْ مَوَاضِعِهِ وَنَسُوا حَظًّا مِمَّا ذُكِّرُوا بِهِ وَلَا تَزَالُ تَطَّلِعُ عَلَى خَائِنَةٍ مِنْهُمْ إِلَّا قَلِيلًا مِنْهُمْ فَاعْفُ عَنْهُمْ وَاصْفَحْ إِنَّ اللَّهَ يُحِبُّ الْمُحْسِنِينَ (13)} [المائدة] واتە (جولەكەكان بەهۆی شكاندنی ئەو پەیمانەی لێیانمان وەرگرتبوو نەفرەتمان لێكردبوون‌و كەوتنە بەر ڕق‌و نەفرەتی ئێمە‌و، ئێمەش دڵیانمان ڕەق‌و توند‌و وشك كردەوە كە هیچ پەند‌و ڕێنمایییەكی بەسوود كارایی لەسەریان نەبێت‌و شایانی ڕێ‌ی ڕاست نەبن، چونكە ئەوان فەرمایشتی خودایان لە تەوراتدا گۆڕیوەو بەشێكی زۆری ئەو دەقە بەیادخەرەوانەی نێو تەوراتیان لەبیر خۆیان بردۆتەوە وەك ئەو دەقانەی داوای پەیڕەویكردنی ئاینی-محمد-یان لێ دەكەن، هەروەها جوولەكەكان بەردەوام بێ‌پەیمان‌و بێ‌وەفان‌و پەیمان دەشكێنن).
2- چونكە جوولەكەكان لە هەر وتەو سەرگوزشتەیەكیاندا شتی ناڕاست‌و هەڵبەستراو دەهێننەوە، وەك خوداش فەرمویە: واتە: (جوولەكەكان بەهۆی ئەوەی كە باوەڕیان بە-عیسا-ش نەهێناو، بەهۆی ئەو بوختانە گەورەیەش كە خستیانە پاڵا مەریەم-ی دایكی عیسا‌و بەهۆی ئەو سەرگوزشتە پڕ لە درۆ‌و ناڕاستانەیانەوە كەوتنە بەر سزا‌و نەفرینی خودا).
3- جوولەكەكان حەزدەكەن موسڵمانان لە ئاینەكەیان لابدەن، ئەمەش لەرێ‌ی دەقە ناڕاستە ئیسرائیلییەكانیانەوە بەدی دێنن، خودا لەم بارەیەوە فەرموویە:واتە: (زۆر كەس لە شوێنكەوتوانی كتێبەكانی پێشوو بەتایبەتی لە پێشەوا ئایینییەكانی جوولەكە حەز‌و ئاواتیان ئەوەیە كە ئێوەی موسڵمان دوای باوەڕهێنانتان لە دین هەڵگێڕنەوەو بتانكەن بە كافران، ئەمەش بەهۆی ئەو دەروونە پڕ لە حەسوودی‌و رق‌و دژایەتییەیان‌و لەدوای ئەوەی ئایینی هەقی ئیسلامیان بۆ روون بۆتەوە).
4- جوولەكەكان هەق دەشارنەوە لەكاتێكدا دەزانن هەقە‌و، دەیشیگۆڕن بۆ ناهەق‌و دەشزانن كە ئەوە ناهەقە. ئەفسانە‌و بەسەرهاتە ئیسرائیلیاتەكانیشیان دیاردەیەكە لە دیاردە هەمەجۆرەكانی ئەو (هەق حەشاردان)‌و (ساختەكاری)یانە. لەم رووەوە خودای مەزن فەرموویە: واتە: (ئایا ئێوە-ئەی كۆمەڵی باوەڕداران- بەتەمان‌و هیوای ئەوە دەخوازن كە جوولەكەكان باوەڕ بە ئاینەكەی ئێوە بێنن لەكاتێكدا تاقمێك لە شارەزاكانیان فەرمایشتی خودایان لە تەوراتدا دەبیست‌و دواتر دەسكارییان دەكرد دوای ئەوەی لێی تێگەیشتبوون‌و دەیانزانی بنج‌و بناوانی راستییەكەی چییە؟!)
5- زانستی جوولەكەكان تەنها چەند هیواو ئاوات‌و بۆچوون‌و وەهمێكە، واتە: لەنێو ئەواندا هەندێك كەس نەشارەزا‌و نەخوێندەوارن‌و، وا دەزانن كتێبی تەورات جگە لە چەند هیوا‌و ئاواتێك هیچی دی نییە، ئەوانە هەر گومانیان كردۆتە پیشە‌و نەریتی خۆیان).
6- جوولەكەكان بە ئانقەست هەق پشت گوێ‌ دەخەن‌و، بەنیاز‌و مەبەستی ناهەمواریشیانەوە دوای ناهەق دەكەون. ئەم خراپە‌و بەدكارییەشیان لە دەقە شێواوە ئیسرائیلیاتەكانیاندا رەنگ دەداتەوە، (جوولەكەكان كاتێك پێغەمبەرێكیان لەخوداوە بۆ رەوانەكرا‌و هاتە لایان-كە مەبەست پێغەمبەری ئیسلام محمدە صلى الله عليه‌ وسلم و، كە سەرەڕای ئەوەی كتێبەكەی لای خۆیان-تەورات-یش پشتگیریی ئەو راستییە دەكات كەچی تاقمێك لەو خاوەن كتێبانەی جوولەكەكان كتێبی خودایان خستە پشت گوێ‌‌و خۆیان لێ گێل كرد وەك ئەوەی گوایە بەسەرهاتی وایان نەزانیوە‌و نەیانبیستووە. هەروەها هەندێك لە جوولەكەكان دوای ئەوە كەوتن كە شەیتانەكان دەربارەی پادشایی‌و دەسەڵاتی سولەیمان دەیانخوێندەوە)....
7- جوولەكەكان گەلێكی نەفام‌و تێ‌نەگەیشتوون‌و واش هەڵس‌وكەوت دەكەن كە گوایە دەزانن‌و تێگەیشتوون، خۆ ئەگەر زانستیان هەبوایە ئەو هەموو ئەفسانە‌و درۆو دەلەسەیەیان بڵاو نەدەكردەوە (بێگومان جوولەكەكان دەزانن ئەوەی كاڵای وا بكڕێت‌و شتی جادووگەرانەی وایان فێر ببێت ئەوا لە رۆژی دواییدا هیچ پشكی پاداشتێكی نییە‌و، ئەو شتەی ئەوان خۆیان پێ‌ی فرۆشتووە‌و كەوتوونەتە داوییەوە شتێكی زۆر بێ‌نرخ‌و خراپە ئەگەر بزانن‌و تێبگەن. خۆ ئەگەر ئەو جوولەكانە ئیمان‌و باوەڕیان بهێنایە‌و پارێزكار‌و بە تەقوابوونایە، ئەوا لەلایەن خوداشەوە پاداشتێكی چاكتریان لەوە دەبوو ئەگەر بزانن‌و بیروهۆشیان بەكار بێنن).
8- بێگومان چیرۆكەكانی پێشینان بەشێكی هەواڵا‌و زانستی نادیار (غیب)ی رابردووە، غەیبی رابردووش تەنها بەخودای تاك‌و تەنیاوە پەیوەستە‌و هەر خودا خۆی دەیزانێت. جوولەكەكانیش ئاگادار‌و بینەری رووداوەكانی گەل‌و نەتەوەكانی پێش خۆیان نەبوون، وەك خودا دەفەرموێت: {ذَلِكَ مِنْ أَنْبَاءِ الْغَيْبِ نُوحِيهِ إِلَيْكَ وَمَا كُنْتَ لَدَيْهِمْ إِذْ أَجْمَعُوا أَمْرَهُمْ وَهُمْ يَمْكُرُونَ (102)} [يوسف] واتە: (ئەی پێغەمبەر، ئەو بەسەرهات‌و چیرۆكانە لە هەواڵا‌و دەنگ‌و باسە نەزانراوەكانە‌و تۆش لەلای كەسانی نێو چیرۆكەكان نەبوویت، كاتێك بڕیاریان داوەو پیلانیان داڕشتووە).
9- قورئانی پیرۆز موسڵمانانی فێری ئەوە كردووە، كە چۆن مشت‌و مڕ لەگەڵا جوولەكەكان بكەن‌و چۆن درۆ‌و دەلەسە‌و بەند‌و باو‌و ئەفسانەی ئیسرائیلیاتیان پووچەڵا‌و رەت بكەنەوە، ئەویش بەو جۆرەی بە دەقی قورئان پێیان بڵێن:  [أَأَنْتُمْ أَعْڵمُ أَمْ اللهُ]؟ ئێوە زاناترن یان خودا؟، (ئەی پێغەمبەر، بەو جوولەكانە بڵێ‌: (ئایا رەوایە ئێوە مشت‌و مڕ‌و پڕتەو بۆڵەمان لە ئایینی خوادا لەگەڵدا بكەن!! خۆ خۆتان چاك دەزانن كە ئەو خودایە پەروەردگاری ئێمە‌و ئێوەشە‌و، ئێمە كاروباری خۆمان هەیە‌و، ئێوەش كاروباری خۆتان هەیە وهەر بۆ خۆتانە، ئێمە دڵسۆز‌و ملكەچی ئەو پەروەردگارەین، یاخود ئێوە دەڵێن كە گوایە ئیبراهیم‌و ئیسماعیل‌و ئیسحاق‌و یەعقوب‌و نەوەكانی جوولەكە یان گاور بوون؛ تۆش ئەی پێغەمبەر صلى الله عليه‌ وسلم پێیان بڵێ‌: ئایا ئێوە چاكتر دەزانن یان خودا، جا كێ‌ لەو كەسە ستەمكارترە كە راستییەك دەزانێت‌و دەیشارێتەوە‌و شایەتییەك دەزانێت‌و نایڵێت؟ بێگومان خوداش بێ‌ئاگا نییە لەو كارو كردەوانەی كە ئەنجامی دەدەن؟!)
10- وجودی چەند ئەڵقەیەكی (ون بوو) لە مێژووی پێشینەكاندا: خودا لەم ڕووەوە زانستی بە كەس نەداوەو تەنها خۆی بە زاتی پاكی لێیان ئاگادارە، بەڵام سەرگوزشتە دەسهەڵبەستە ئیسرائیلییەكان كاتێك پڕوپاگەندەی زانین‌و لێئاگاداربوونیان دەكەن ئەوا بە ئاشكرا سەرپێچی لە قورئان دەكەن كە تەنها ئەم فەرمایشتەی خودا لەم ئایەتەدا بەدرۆیان دەخاتەوە، وەك دەفەرموێت: [ﮈ  ﮉ  ﮊ  ﮋ   ﮌ  ﮍ  ﮎ  ﮏ  ﮐ  ﮑﮒ  ﮓ  ﮔ   ﮕﮖ  ﮗ  ﮘ  ﮙ  ﮚﮛ...  ﮰ  إبراهیم]. واتە: ئایا هەواڵا‌و بەسەرهاتی گەلانی پێش خۆتان پێ‌ نەگەیشتووە وەك گەلەكانی (نوح)‌و (عاد)‌و (سەموود)‌و ئەوانەی لەدوای ئەو گەلانە هاتوون‌و كە تەنها خودا دەزانێت چەند بوون‌و چییان بەسەر هاتووە؟!
11- قورئان بە ئاشكرا‌و بەڕاشكاوی ئەوەی قەدەغە نەكردووە كە دەربارەی بەسەرهاتی پێشینەكان‌و چیرۆكی گەلانی پێشوو پرسیار لە (ئەهلی كتاب) واتە لە جوولەكە‌و دیانەكان بكرێت.. ئەم قەدەغەكردنەش بەروونی لەم فەرمایشتەی خوادا هاتووە:{سَيَقُولُونَ ثَلَاثَةٌ رَابِعُهُمْ كَلْبُهُمْ وَيَقُولُونَ خَمْسَةٌ سَادِسُهُمْ كَلْبُهُمْ رَجْمًا بِالْغَيْبِ وَيَقُولُونَ سَبْعَةٌ وَثَامِنُهُمْ كَلْبُهُمْ قُلْ رَبِّي أَعْلَمُ بِعِدَّتِهِمْ مَا يَعْلَمُهُمْ إِلَّا قَلِيلٌ فَلَا تُمَاڕ فِيهِمْ إِلَّا مِرَاءً ظَاهِرًا وَلَا تَسْتَفْتِ فِيهِمْ مِنْهُمْ أَحَدًا (22)} [الكهف] واتە: هەرگیز لەبارەی پێشینەكانەوە پرسیار لە كەسیان مەكە.
12- قورئان بە ڕاشكاوی ئەوەشی لە موسڵمانان قەدەغە كردووە كە بەبێ‌ زانست‌و زانیاری هیچ وتەیەك لەبارەی چیرۆكی پێشینەكان نەڵێن، دیارە ئەفسانە‌و بەسەرهاتە ئیسرائیلییەكانیش هەموویان وتەو ریوایەتی بێ‌زانیارین‌و خاوەنەكانیشیان بەبێ‌ زانست‌و زانیارییەك رێچكەی خۆیان لەو لایەنەوە گرتۆتەبەر،(بەبێ‌ زانست‌و زانیاری دوای هیچ وتە‌و بەسەرهات‌و رێچكەیەك مەكەوە‌و تەنها بە دید‌و بۆچوون حوكم مەدە‌و دانی پێ‌دا مەنێ‌، چونكە بەراستی گوێ‌‌و چاو‌و دڵا هەموویان بەرپرسیارن لێی).
13- قورئان ئەوەی لەسەر پێویست كردووین كە لەكاتی بیستنی هەواڵا‌و بەسەرهات لە كەسانی بەدكاردا داوای ڕوون كردنەوە بكەین‌و بچینە نێو بنج‌و بناوانی هەواڵەكانەوەو، نابێت هەواڵا‌و ریوایەتی بەدكاران‌و كافران پەسند بكەین، بەڵكو دەبێت بیخەینە سەر تەرازووی ڕەخنەی ڕاستەقینە‌و ئەگەر شتێكی ساغی تێدابوو‌و ڕاستی‌و دروستییەكەیمان بۆ یەكلا بووەوە وەری بگرین‌و ئەوانی تری لێ پشت گوێ‌ بخەین.. هەر بەم رەنگەش دەبێت بەرامبەر ڕیوایاتی جوولەكە‌و ئیسرائیلیات بووەستین (ئەی ئەو كەسانەی باوەڕتان هێناوە، ئەگەر كەسێكی نەناسراو كە لە ڕاستگۆیی‌و دادپەروەریی دڵنیانەبون، هەواڵێكی بۆ هێنان، ئەوا خێرا لە ڕاستی‌و دروستیی هەواڵەكە بكۆڵنەوە تاكو ڕاستییەكەی لە ناڕاستییەكەی دەركەوێت بۆتان).
14- هەروەها پێغەمبەریش صلى الله عليه‌ وسلم  بە ئاشكرا‌و بە راشكاوی رێ‌ی گرتووە لە وەرگرتنی هەر شتێك لە جوولەكەكان، وەك لە (بخاری)یەوەو ئەویش لە (أبو هریرە)ەوە گێڕاویەتیەوە كە (ابوهریرە) صلى الله عليه‌ وسلم گوتویەتی: (ئەهلی كیتاب تەوراتیان بە زمانی عیبری دەخوێندەوە‌و، بەزمانی عەرەبیش تەفسیریان دەكرد بۆ ئەهلی ئیسلام، پێغەمبەریشصلى الله عليه‌ وسلم  فەرمووی: ((لا تصدقوا أهل الكتاب ولا تكذبوهم، وقولوا امنّا بالله وما أنزل الینا))، واتە: (بڕوا بە ئەهلی كیتاب مەكەن‌و، بەدرۆشیان مەخەنەوە، بەڵكو بڵێن باوەڕمان بە خودا هێناوەو بەوەش، كە بۆی ناردوینەتە خوارەوە).
15- نكووڵی كردنی پێغەمبەری خودا صلى الله عليه‌ وسلم لە (عومەری كوڕی خەتتاب) ره‌زاى خواى له‌سه‌ر بيت كاتێك دیتی كە (عومەر) لاپەڕەیەكی لە كتێبی (ئەهلی كیتاب)ی پییە‌و دەیخوێنێتەوە، ئەوەبوو وەك ئیمامی (ئەحمەد) لە (جابر كوڕی عبدالله)وە صلى الله عليه‌ وسلم گێڕاویەتییەوە، كە (عومەری كوڕی خەتتاب)  ره‌زاى خواى له‌سه‌ر بيت هاتە لای پێغەمبەر صلى الله عليه‌ وسلم و نووسراوێكی پێ‌بوو، كە لە هەندێك كەسی شوێنكەوتوانی كتێبەكانی (اهل الكتاب)ەوە وەریگرتبو‌و بۆ پێغەمبەریش دەیخوێندەوە، پێغەمبەری خواش صلى الله عليه‌ وسلم لێی توڕەبوو‌و پاشان فەرمووی: ((أَمُتَهَوِّكُونَ فِیهَا ێا ابْنَ الْخَطابِ! ۆالَّذی نَفْسِی بِێدِهِ ڵقَدْ جِئْتُكُمْ بِهَا بَیْچَا‌وَ نَقِیَّەً، لا تَسْأَلُوهُمْ عَنْ شَیْ‌ء، فَیُخْبِرُوكُمْ بِحَقّ فَتُكَذبُوا بِهِ، أَوْ بِبَاطلٍ فَتُصَدِّقُوا بِهِ، ۆالَّذی نَفْسِی بِێدِهِ ڵوْ أَنَّ مُوسَی كَانَ حَیًّا مَا ۆسِعَهُ إِلاَّ أَنْ ێتَّبِعَنِی))واتە: ئەرێ‌ ئەی كوڕی خەتتاب، ئێوە گومان‌و دوودڵیتان لەسەر ئەم قورئانە هەیە، دەسا بەخودا بە سپێتی‌و بێگەردی ‌و بێ‌ هیچ گرێ‌‌و گۆڵێك بۆم هێناون، جا ئێوەی موسڵمانیش پرسیار لە ئەهلی كیتاب لەسەر هیچ شتێك مەكەن، چونكە لەوانەیە وەڵامی ڕاستیشتان بدەنەوە، بەڵام ئێوە -بەهەڵە- لەوانەیە بەدرۆیان بخەنەوە، یان لەوانەیە وەڵامی ناڕاستتان بدەنەوە‌و ئێوەش بڕوایان پێ‌بكەن.. دەسا بەو خودایەی كە گیانی منی بەدەستە ئەگەر ئێستا موسا زیندووبوایە هیچ ڕێیەكی لەبەردەمدا نەبو تەنها ئەوە نەبێت كە ئەویش پەیڕەویی ئەم ئاینەی من بكات.
16- هەروەها هاوەڵانیش نكوڵییان كردووە لە هەركەسێك بچێت بۆلای جوولەكەكان‌و بابەتە ئیسرائیلییەكانیان وەربگرێت.. نموونەش لەم رووەوە ئەوەی (بخاری) گێڕاوێتییەوە لە (عبدالله كوڕی عبدالله كوڕی عتبە كوڕی مسعود)ەوە‌و ئەویش لە (ابن عباس)ەوە صلى الله عليه‌ وسلم  كە گوتوویەتی: ((ئەی كۆمەڵی موسڵمانان، ئێوە چۆن دەبێت پرسیار لە ئەهلی كیتاب بكەن؟ چونكە كتێبەكەی خۆتان كە خودا نادردوێتی بۆ پێغەمبەرەكەی خۆی صلى الله عليه‌ وسلم  تازەترین هەواڵا‌و زانیاریی لەبارەی خوداوە تێدایە‌و ئێوەش كاتێك دەیخوێننەوە هیچ شتێكی درۆ‌و ناڕاست‌و لاری تێكەڵا نەبووە. هەر لەو قورئانەشدا خودا پێ‌ی راگەیاندوون كە ئەهلی كیتاب كتێبی خودایان گۆڕیوە‌و دەسكارییان كردووەو بەدەستی خۆیان ئاڵا‌و گۆڕیان بەسەردا هێناوەو گوتوشیانە: ئەمە لە خواوە بۆمان هاتووە.. تاكو بەم كارە خراپەیان دەسكەوتێكی كەمی دنیایان چنگ كەوێت، جا ئایا ئەی كۆمەڵی موسڵمانان، ئەم قورئانە رێ‌ی ئەوەتان لێناگرێت كە بەو زانستەی بۆتان هاتووە پرسیاری هیچ شتێكیان لێنەكەن؟ دەسا بەخوا نەماندیوە پیاوێكی ئەوان جارێك پرسیارتان دەربارەی ئەوەی بۆتان هاتۆتە خوارەوە لێبكات)).
17- هەر لەم ڕووەوە لەسەر نكووڵیی هاوەڵانیش لە پرسیاركردن لە (ئەهلی كیتاب) ئەو وتەیەی (عبدالله كوڕی مەسعود) صلى الله عليه‌ وسلم  نموونەیەكی ترە، كە تیایدا گوتوویە: (پرسیار لە ئەهلی كیتاب مەكەن، چونكە ئەوان رێ‌ی راستتان پیشان نادەن لەكاتێكدا خۆیان گومڕا كردووە، لەوانەشە شتێكی راستتان پێ‌ بڵێن‌و ئێوەش بەدرۆی بزانن، یان بە پێچەوانەوە لەوانەیە بڕوا بەدرۆیان بكەن). 
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز