ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

(بــــا) هۆكاری پیتێنە.له‌ قورئاندا

(بــــا) هۆكاری پیتێنە.له‌ قورئاندا

نووسينى/سه‌روه‌ر حسن /نووسينگه‌ى ته‌فسير///خوای گەورە دەفەرموێت:{إِلَهُكُمْ إِلَهٌ وَاحِدٌ فَالَّذِينَ لَا يُؤْمِنُونَ بِالْآخِرَةِ قُلُوبُهُمْ مُنْكِرَةٌ وَهُمْ مُسْتَكْبِرُونَ (22)} [النحل]، واتە: ئێمە (با) مان كردووە بە هۆكاری پیتێنەری ڕووەك، و هەر بەهۆی (با)وە باران لە ئاسمانەوە دەبارێنین و ئێوەی پێ‌ تێرئاو دەكەین، بێئەوەی ئێوە ئەو ئاوانەتان ئەمبار كردبێت.

لە ڕاڤەی ئەم ئایەتەدا هاتووە: با هۆكاری پیتاندنە بۆ دار و هەور. "إمام گبری" دەڵێت: "با هەڵگری هەور و خێرە".
لای زانایانی ڕووەكناس بووەتە زانیارییەكی چەسپاو كە تۆوی نێرە (هەڵاڵە) كردن بەسەر مێیەكاندا (واتە كرداری پیتاندن) كردارێكی بنەڕەتی پیتاندن و دروستبوونی تۆوی ڕووەكە. لەكاتێكدا كە دەنكەهەڵاڵەكان (Pollen Grain) لە ئەندامەكانی نێرینەوە لە گوڵدا (Anthers) دەگوێزرێنەوە بۆ ئەندامەكانی مێیە تیایدا (Stigma)، پاشان پیتێن ڕوودەدات.
كرداری پیتاندن دەگونجێت لەنێوان ئەندامەكانی نێرە و مێیەی هەمان گوڵ یان هەمان ڕووەكدا ڕووبدات، لەم كاتەدا بە كردارەكە دەوترێت (پیتاندنی خۆیی Self Pollination). دەشگونجێت كردارەكە لەنێوان دوو ڕووەكی جیاوازدا بێت، لەم كاتەشدا پێیدەوترێت پیتاندنی تێكەڵی (Cross Pollination).
ڕێگاكانی گواستنەوەی دەنكە هەڵاڵەكان بەپێی جۆری ڕووەكەكە دەگۆڕێت، لێرەدا وێڕای ئەو پیتاندنەی مرۆڤ بەدەستی خۆی دەیانكات - بۆنمونە وەك ئەوەی بۆ دارخورما دەیكات- سێ‌ ڕێگای تر هەیە، ئەوانیش:
1. پیتاندن بەهۆی ئاژەڵەوە، وەك مێرووەكان.
2. گواستنەوە و پیتاندن بەهۆی ئاوەوە.
3. پیتاندن بەهۆی باوە.
وەك لە ئینسایكلۆپیدیای بەریتانیدا هاتووە، (با) ڕۆڵێكی گرنگی هەیە لە گوێزانەوەی دەنكەهەڵاڵە لەو ڕووەكانەوە كە گوڵی بۆن و ڕەنگداری كێشكاریان نییە بۆ مێرووەكان، بۆیە (با) هەڵدەستێت بە بڵاوكردنەوەی هەڵاڵە بۆ دووریی زۆر. بۆنموونە (با) دەنكەهەڵاڵەی سنەوبەر (Pine) بڵاودەكاتەوە بۆ دوورییەك دەگونجێت بگاتە (800 كیلۆمەتر) بەر لەوەی هەڵاڵەكە بگاتە ئەندامی مێینە و پیتێنەكە ڕووبدات.
لەو ڕووەكانەی بەشێوەیەكی بنەڕەتی پشت بە پیتاندن دەبەستن بەهۆی (با)وە، سنەوبەرییەكان و گیا گەزنە (قُراص) و چنار (الحور) و بەڕوو (سندیان) و گوش (قُنّب) و داری بوندوقە.
لە ئینسایكلۆپیدیای بەریتانیدا هاتووە: ئەو هۆیەی وادەكات بڵاوبوونەوەی دەنكەهەڵاڵە بەهۆی (با)وە ئاسان بێت ئەوەیە كە ئەندامە نێرینەكانی گوڵ كە دەنكەهەڵاڵە بەرهەم دێنن، بەركەوتەن بە هەوا، بەشێوەیەك كە بڵاوبوونەوەی دەنكەهەڵاڵەكان ئاسان دەكەن. لەلایەكی تریشەوە، گوڵ لە بەرزترین خاڵی دار یان ڕووەكەكەدایە و گەڵا لە بەردەمیدا نییە.
لە ئینسایكلۆپیدیای جیهانیدا هاتووە: پیتاندن بەهۆی (با)وە خەسڵەتی ئەو ڕووەكانەیە كە گوڵی جیاكەرەوەیان نییە و بۆنی خۆشی ئەوتۆیان نییە مێرووەكان بۆخۆیان كێش بكەن. لەم ڕووەكانەدا تەنها بڕێك دەنكەهەڵاڵەی وشكی سوك بەرهەم دێت و (با) هەڵیدەگرێت و بۆ دووریی زۆر لەگەڵ خۆیدا دەیبات تاكو دەیگەیەنێتە ئەندامی مێینە. ئەم ئەندازە هەڵاڵەیە كە لە هەوادا هەن هۆكاری سەرەكین بۆ ئەو (تا)یەی بە (حمّی القش) ناسراوە و توشی ئەو كەسانە دەبێت كە هەستیارییەكی زۆریان هەیە.
هەروەها لە ئینسایكلۆپیدیای بەریتانیدا هاتووە: بۆ ئاسانكردنی بەركەوتەیی بە (با)، زۆرجار لە بەهاردا گوڵ لەپێش گەڵاوە گەشەدەكات، یاخود ڕەنگە لە بەرزایی دار یان ڕووەكدا گوڵ گەشەبكات، زۆرجار كۆسپەكانیان درێژ و چەماوەیە بۆئەوەی ڕووبەرێكی فراوانتریان هەبێت بۆ وەرگرتنی دەنكەهەڵاڵەكان.
كەواتە ڕووی ئیعجازی ئایەتەكە ئەو ئاماژەیەیە كە "با هەڵدەستێت بەكرداری پیتاندنی ڕووەكەكان
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز