سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
نوێژ كەفارەتی تاوان و كرداری ناپەسەندە...عيبادهت
نووسينى /ناصح ابراهيم سازانى/نوسينگهى تهفسير///بێگومان نوێژ دەبێتە هۆی كەفارەتی هەرچی كردار و گوفتاری ناپەسەندە, خوای گەورە دەفەرموێت:{وَأَقِمِ الصَّلَاةَ طَرَفَيِ النَّهَاڕ وَزُلَفًا مِنَ اللَّيْلِ إِنَّ الْحَسَنَاتِ يُذْهِبْنَ السَّيِّئَاتِ ذَلِكَ ذِكْرَى لِلذَّاكِڕينَ (114)} [هود ].
واتە: هەستە بە ئەركی راگرتنی نوێژ لەهەر دوو سەری رۆژەوە, و لە بەشێك لە شەویشدا, بەڕاستی كردەوە چاكەكان كردارە ناپەسەندەكانتان لادەبەن و دەبنە كەفارەت و شۆردنەوەی گوناهەكانتان, ئەوە ئامۆژگاری و بیر خەرەوەیە بۆ ئەوانەی زیكرو یادی خوا دەكەن.
* ئەبو هورەیرە رەزای خوای لێ بێ فەرمووی: بیستم لە پێَغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەیفەرموو:
(أذأیْتُمْ ڵوْ أنَّ نَهْرَاً بِبَابِ أَحَدِكُمْ ێغْتَسِلُ مِنْهُ كُلَّ ێوْمٍ خَمْسَ مَرَّاتٍ ، هَلْ ێبْقَی مِنْ دَرنهِ شَیْء ؟). واتە: ئەگەر رووبارێ بە بەردەمی ماڵی یەكێك لە ئێوەدا بڕوات رۆژی پێنج جار خۆی پاك بشوات, ئایا چڵكی پێوە دەمێنێت؟. وتیان: نەخێر هیچ چڵكی پێوە نامێنێ. فەرمووی: (فَذالِكَ مَپَلُ الصَّڵۆاتِ الخَمْسِ ێمْحُو اللهُ بِهِنَّ الخَگَاێا) . واتە: دەی ئەوە وەك پێچ فەرزەی نوێژ وەهایە, خوای گەورە گوناه و خراپەكانتانی پێ دەشواتەوە.
* پێغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەفەرموێت: (إن لله ملكاً ینادی عند كل صلاە: یا بنی ادم قوموا إلی نیرانكم التی أوقدتموها علی أنفسكم فأطفئوها) . هەموو نوێژێك لە نوێژە فەرزەكان مەلائیكەیەك بانگ دەكات و دەڵێت: ئەی نەوەی ئادەم هەستن بچن بەدەم ئەو ئاگرەوە كە هەڵتان گیرساندوەو بەرتان داوەتە جەستەی خۆتان بیكوژێننەوە. بەڵێ ئاگرێكی بەتین و سوتێنەرە دەبێ بكوژێنرێتەوە ئەگینا گڕەكەی دەگاتە دڵا و دەروونتان, بێگومان نوێژ ئاگركوژێنەوەیە, گڕی ئاگرەكە ناهێڵێ و, رەشاییەكەشی لادەبات مەبەست لێرەدا شۆردنەوەی گوناهو تاوانە!!.
* عوسمانی كوڕی عەففان رەزای خوای لێ بێ فەرمووی: بیستم لە پێَغەمبەری خوا صلی الله علیە وسلم دەیفەرموو: (مَا مِنْ امْڕئٍ مُسْلِمٍ تَحْچُرُهُ صَڵاەٌ مَكْتُوبَەٌ فَیُحْسِنُ وُچُووها ۆخُشُوعَهَا، ۆرُكُوعَهَا، إِلاَّ كَانَتْ كَفَّارَەً لِمَا قَبْڵهَا مِنَ الذنُوب مَا ڵمْ تُۆتَ كَبِیرەٌ ، ۆذلِكَ الدَّهْرَ كُلَّهُ) . واتە: هەر موسوڵمانێك ئامادەی پێنچ فەرزەی نوێژ بێت, بەجوانی دەست نوێژی بۆ بگرێ و بە خشوعەوە بەجێیان بێنێ, ركوعەكەشی تەواو بێت, دەبێتە هۆی كەفارەتی گوناهەكانی رابردووی, بە مەرجێ لەگوناهە گەورەكان نەبن, ئەمەش بۆ هەموو تەمەنیەتی.

