سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
پشتێنەی موگناتیسی...لة قورئاندا
ئامادهكردنى /سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير///خوای گەورە دەفەرموێت{وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَحْفُوظًا وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْڕضُونَ (32)} [الأنبياء]واتە: ئێمە ئاسمانمان كردووە بە سەقفێكی پارێزراو، كەچی ئەوانە ڕوویان وەرگێڕاوە
لەو هەموو نیشانە و بەڵگانە (ی بەسەریانەوەیە).
لەساڵی (1958ز) دا بەهۆی مانگی دەستكردی (Explorer 1) ـەوە زانست دۆزییەوە كە بەرگەهەوای زەوی بە هەر پێنج بەش و حەوت چینەكەیەوە، لە تیشكی گەردوونی و بای خۆریی كوشندە پارێزراوە بەهۆی پشتێنەی (ڤان ئەلن)ەوە كە (100-150 هەزار كیلۆمەتر) لە ئاستی ڕووی دەریاوە بەرزە و بۆ ماوەی پانی (7500 كیلۆمەتر) درێژدەبێتەوە. ئەم پشتێنەیە قەڵغانێكی پارێزەر دروستدەكات كە زەوی و بەرگەهەواكەی دەپارێزێت.
كاری ئەم قەڵغانە لە بواری موگناتیسی زەوییەوە هاتووە كە پارێزگاریكردنە لە زەوی و بەرگەهەواكەی لە تیشكی گەردوونی هاتوو لە ئەستێرەكان و بەتایبەتیش لە تیشكی با خۆرییەكان كە خێراییەكەی بە نزیكەیی دەگاتە تێكڕایی (1.5 ملیۆن كیلۆمەتر) لە هەر كاتژمێرێكدا... خۆئەگەر ئەم بوارە موگناتیسیەی زەوی نەبوایە كە زەوی و بەرگەهەواكەی دەپارێزێت، تیشكی گاما و تیشكی ئێكس و تیشكی ئەلفا و بەشێكی زۆری تیشكی ژێرسوور زیندەوەرانی سەر زەوی تووشی لەناوچوون دەكرد و ژیان لەسەر زەوی نەدەما.
ئەگەر مانای وشەی (السماء) كورتبكەینەوە لەوەدا كە بەرگەهەوای زەوییە، ئەمەی باسكرا دەبێتە ڕووی زانستی ئەو ئایەتەی دەفەرموێت:{وَجَعَلْنَا السَّمَاءَ سَقْفًا مَحْفُوظًا وَهُمْ عَنْ آيَاتِهَا مُعْڕضُونَ (32)} [الأنبياء]... بەڵام ئەگەر لە مانای وشەی (السماء) وەها تێگەیشتین كە بریتییە لە هەموو ئەوەی لە سەروومانەوەیە، واتە گەردوون و ئەوەی تێیدایە، ئەوا هەموو شتێك لە گەردووندا پارێزراوە بەهۆی ئەو یاسا وردانەی پەروەردگار بۆی داناون كە گەلەستێرە و ئەستێرە و هەسارەكانی بە بەرزییەوە ڕاگرتووە و ڕێگای گرتووە لەوەی ئاسمان بكەوێتە خوارەوە و ئاسمانەكان و زەوی تێبكچن و لەیەك بترازێن، تەنها بە فەرمانی زاتی پەروەردگار نەبێت.
لەلایەكی ترەوە دەبێت ئەوەش بوترێت كە ئایەتەكە مانایەكی فراوانتری تێدایە لە (پشتێنەی موگناتیسی زەوی)، دەشێت سەرجەم چینەكانی بەرگەهەوا بگرێتەوە لە چینی ئایۆنی و چینی ئۆزۆن و... جگە لەوانەش، كە هەریەكەیان جۆرە قەڵغانێكی پارێزەرن بۆ زەوی.

