سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
مانـای فەرمـوودەی (حَدِّثوا عَنْ بَنِی إِسْـرَائِیڵ ۆلا حَرَجَ)...چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى/د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/نووسينگهى تهفسير///جا بۆئەوەی لە هەموو روویەكەوە باسی حوكمی (ڕەواییو ناڕەوایی)ی گێڕانەوەی دەقە ئیسرائیلییەكان بكەین، لێرەدا ئاماژە بۆ ئەو بەڵگەیە دەكەین كە ڕێي پێدەرانی
پشتیان پێ بەستووە لە رێگەدانو شیاوكردنی هەندێك دەقی دیاریكراوی ئیسرائیلیدا:
گرنگترین بەڵگەو بەناوبانگترینیشیان ئەو فەرموودەیەی پێغەمبەری خودایە صلى اللله عليه وسلم كە (بخاری) لە (عبدالله كوڕی عەمر كوڕی عاص)ەوە رهزاى خواى لهسهربيت گێڕاوێتییەوەو كە پێغەمبەرصلى اللله عليه وسلم تێیدا فەرموویە: ((بَلِّغُوا عَنِّی ۆڵوْ اێەً، ۆحَدِّپُوا عَنْ بَنِی إِسْرَائِیڵ ۆلا حَرَجَ، ۆمَنْ كَذبَ عَڵیَّ مُتَعَمِّدًا فَلْێتَبَوَّأْ مَقْعَدَهُ مِنْ النَّاڕ)) . واتە: (لە بانگەوازدا گەر ئایەتێكیش بێت لە منەوە بیگەیەنن بە خەڵكیو، دەربارەی گەلی نەوەی ئیسرائیلیش هەندێك هەواڵاو دەقو قسەو باسیان بگێڕنەوەو لەمەشدا هیچ شەرمەزارییەك نییە.. بەڵام هەركەسێك بە ئانقەست بەهۆی دەقێكەوە درۆ بەدەم منەوە بكات ئەوا با بزانێت كە جێگەی خۆی لە ئاگردا هەیە).
لەم فەرموودەیەدا ئاراستەی دەلالەت لەلای ڕێگەپێدەران ئەوەیە كە فەرموودەكە رێگەی بە موسڵمانان داوە كە دەربارەی بەسەرهاتو ریوایاتی بنو ئیسرائیل بدوێنو بەربەستی شەرمەزاریشی لەبەردەم ئەو كەسانەدا لابردووە كە بە شێوازی لەبار سوود لە چەند دەقێك دەبینن. كەچی هەندێك كەسیان كتێبەكانی خۆیان پڕ كردووە لە بەسەرهاتو چیرۆكو ئەفسانە ئیسرائیلییەكان.
ئێمەش پێش ئەوەی باری تێگەیشتنی خۆمان لەم فەرموودەیە بخەینە روو، ئاماژە بۆ شیكارو لێكدانەوەی (ئیمام ابن حجر) دەكەین كە بەم شێوەیەی لای خوارەوە لێكی داوەتەوە:
جا داخۆ مانای فەرموودەی (حَدِّپُوا عَنْ بَنِی إِسْرَائِیڵ) چی بێت؟ (ابن حجر) بۆ لێكدانەوەی فەرموودەكە چەند وتەیەكی زانایانو بیروبۆچوونیانی دیاریكردووە، وەك:
1- گوتراوە مەبەست لە نەوە(بنی)ی ئیسرائیل لە فەرموودەكە كوڕانی خودی (ئیسرائیل)ن، واتە كوڕانی (یەعقوب)ن-سڵاوی خودای لێبێ-، بەم رەنگەش مانای فەرموودەكە ئەوەیە (لە بەنی ئیسرائیل وتە وەرگرنو ئەو بەسەرهاتانەیان لێبگێڕنەوە كە دەربارەی یوسفی برایانە-سڵاوی لێبێت-) ئەم مانایەش دوورترین ئەگەری راستێتیی تێدایە.
2- هەروەها (مالك)یش-خودا لێی خۆش بێت- گوتوویە: (مەبەست لەم فەرموودەیە شیاویی لەبارەوە دوانیانە بۆ هەر لایەنێكی راستو تەواو، بەڵام هەر لایەنێكی هەواڵاو بەسەرهاتیان درۆو ناڕاستیی تێدا زانرابوو، ئەوە ناشێت هیچ لەبارەیەوە بگوترێتو بگێڕدرێتەوە).
3- گوتراویشە مانای ئەوەیە بە هەمان شێوازی نێو قورئانو فەرموودەی (صحیح)و بە رێنمایییەكانی قورئانو سوننەت وتەو ریوایەتیان لێ وەرگرن.
4- گوتراویشە مانای ئەوەیە كە گێڕانەوەی وتەو بەسەرهاتیان بە هەر رەنگێگ بێت شیاوە، سا ئیتر بەهۆی بڕانو نەبوونی گەیەنەرێك لەوانەوە بووبێت یاخود راستەوخۆ لە خۆشیانەوە پێمان گەیەنرابێت، ئەمەش لەبەر گرانیی پەیوەندی لەكاری لێدوان لەبارەیانەوەو، پاشان كە بەپێچەوانەی حوكمو فەرمانە ئیسلامییەكانیشەوەن، هەرچەندە لە ڕاستیو بنەڕەتدا دەبێت پەیوەندی لەوەدا هەبێت.
5- ئیمامی شافیعی-خودا لێی خۆش بێت- گوتوویە: (وەك زانراوە پێغەمبەری خودا صلى اللله عليه وسلم رێگە بە وتەو ڕیوایەتی درۆ نادات. جا مانای (ۆحَدِّپُوا عَنْ بَنِی إِسْرَائِیڵ ۆلا حَرَجَ) ئەوەیە ئەو وتەو بەسەرهاتانەیان لێ وەرگرنو بگێڕنەوە كە درۆو ناڕاستیی تێدا نابیننو، هەروەها ئەوەی بە شیاوی دەزانن لەوانەوە ئەوا هیچ شەرمەزاریو گرێو گۆڵێكی بۆ ئێوە تێدا نییە گەر لێی بدوێنو بیگێڕنەوە.

