سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
مه‌عازی کوڕی جه‌به‌ل ،، زاناترینیان به‌حه‌ڵاڵ و حه‌رام ( کۆتایى )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/رۆژێکیان پێغه‌مبه‌ردرودى خواى له‌سه‌ربێت فه‌رمووى:ئه‌ى (مه‌عاز)... سوێند به‌خوا خۆشم ده‌وێیت، تۆش با له‌بیرت نه‌چێ دواى هه‌موو نوێژێک بڵێیت:
اللهم أعني على ذكرك و شكرك و حسن عبادتك: خودایا کۆمه‌کم بکه له‌سه‌ر یادکردن و سوپاسگوزارى و چاک په‌رستنت...
به‌ڵێ.. خوایه کۆمه‌کم بکه.. پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) هه‌میشه جه‌ختى له‌سه‌ر ئه‌و مانا مه‌زنه ده‌کرده‌وه که خه‌ڵکى به‌هۆیه‌وه تێده‌گه‌ن که هیچ توانا و ده‌سه‌لآت و، په‌نا و پشتیوانێکیان نیه جگه له خوا، به‌س خواى به‌رز و بێ هاوتایان هه‌یه..
(مه‌عاز)یش به چاکى له‌و وانه‌یه گه‌یشت و به‌جوانى به‌جێى هێنا..
به‌یانیه‌کیان پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) پێى گه‌یشت و لێى پرسى:
ئه‌ى (مه‌عاز) چۆن رۆژت کرده‌وه..؟؟
وتى: وه‌ک بڕوادارێکى راست رۆژم کرده‌وه ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ..
پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) فه‌رمووى: هه‌موو ڕه‌وایه‌ک حه‌قیقه‌تى خۆى هه‌یه، جا حه‌قیقه‌تى ئیمانه‌که‌ى تۆ چیه؟
(مه‌عاز) وتى: هیچ به‌یانیه‌ک هه‌ڵنه‌ستاوم هه‌رده‌م وام گومان بردووه که شه‌وم به‌سه‌ردا نایه‌ت.. هیچ شه‌وێکیشم به‌سه‌ردا نه‌هاتووه ده‌نا وام گومان بردووه که ناگه‌مه به‌یانى.. هیچ هه‌نگاوێکم نه‌ناوه، مه‌گه‌ر وا گومانم بردووه که هه‌نگاوى دیکه‌ى به‌شوێندا نانێم... وه‌ک ئه‌وه‌ى سه‌یرى هه‌موو ئوممه‌ته پێشینه‌کان بکه‌م که بانگده‌کرێن بۆ لاى نامه‌که‌یان.. وه‌ک ئه‌وه‌ى که به‌هه‌شت نشینان به‌دى بکه‌م له ناز و نیعمه‌تى به‌هه‌شتدان و.. ئاگرنشینان ببینم له نێو ئاگردا سزا ده‌درێن...
پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) پێى فه‌رموو: چاکى بۆ چوویت، پابه‌ندبه پێوه‌ى
به‌ڵێ.. (مه‌عاز) هه‌موو شتێکى خۆى و ئاینده‌ى به‌خشیبووه خوا و، جگه له‌و هیچ شتێکى دیکه‌ى به‌دى نه‌ده‌کرد..
(ئیبن مه‌سعود) له پیاهه‌ڵدانیا چاکى بۆ چووه کاتێ ده‌ڵێت:
له راستیدا (مه‌عاز) ئوممه‌تێک بوو، ملکه‌چ بۆ خوا و بێ گه‌رد بوو، ئێمه (مه‌عاز)مان به (ئیبراهیم) ده‌چوواند
* * *
(مه‌عاز) هه‌میشه خه‌ڵکى بۆ لاى زانست و، یادى خوا بانگ ده‌کرد..
بانگه‌شه‌ى خه‌ڵکى ده‌کرد بۆ ده‌ستگرتن به زانستى راستى سوودمه‌نده‌وه و ده‌یوت:
به‌ئاگا بن له خواربوونه‌وه‌ى دانایان.. ڕه‌وا به‌هۆى ڕه‌واوه بناسن، بزانن که ڕه‌وا رۆشنایى هه‌یه!!
ئه‌و په‌رستشى وه‌ک مه‌به‌ست و، دادگه‌رى سه‌یر ده‌کرد..
رۆژێکیان موسڵمانێک پێى وت: فێرم بکه.
(مه‌عاز) لێى پرسى: ئایا گه‌ر فێرت بکه‌م گوێڕایه‌ڵم ده‌بیت..؟؟
پیاوه‌که وتى: من زۆریش له‌سه‌ر گوێڕایه‌ڵیت سوورم..
(مه‌عاز) پێى وت: رۆژ نا رۆژ به‌ڕۆژوو به..
شه‌ونوێژ بکه و، بشخه‌وه.. رۆزى په‌یدا بکه و، خراپه مه‌که.. هه‌ر به موسڵمانى بمره و.. به ئاگا به و خۆ دوور بگره له پاڕانه‌وه‌ى سته‌م لێکراو..
زانستى وه‌ک ناسین و، کردار، سه‌یر ده‌کرد و.. ده‌یووت:
هه‌رچى ده‌تانه‌وێت فێرى بن، بزانن که زانست لاى خواى گه‌وره هیچ سودێکتان پێى ناگه‌یه‌نێت هه‌تا کارى پێ نه‌که‌ن..
باوه‌ڕهێنان به خوا و یادکردنى وه‌ک ئاماده‌کردنى هه‌میشه‌یى مه‌زنى خوا و، پێداچوونه‌وه‌ى هه‌میشه‌یى ئاکارى ده‌روون سه‌یر ده‌کرد.
(ئه‌سوه‌دى کوڕى هیلال) ده‌ڵێت: له‌گه‌ڵ (مه‌عاز)دا به‌رێگادا ده‌ڕۆیشتین، پێى وتین: دانیشن با سه‌عاتێک ئیمان تازه بکه‌ینه‌وه..
له‌وانه‌یه هۆى زۆر بێده‌نگ بوونه‌که‌ى ئه‌و کردارى رامان و بیرکردنه‌وه‌یه بووبێت که له ناخیدا نه‌ده‌سره‌وت و رانه‌ده‌وه‌ستا.. ئه‌مه بوو که هه‌روه‌ک به پێغه‌مبه‌رى (درودى خواى له‌سه‌ربێت) وت: هیچ هه‌نگاوێک نانێت، وا گومان ببات هه‌نگاوێکى دیکه‌ى به‌دوادا ده‌نێت.. ئه‌مه‌ش به‌هۆى زیاده ڕۆچوونیه‌وه له‌یادى په‌روه‌ردگارى و، ڕۆچوونى له لێپێچینه‌وه‌ى ده‌روونیدا..
* * *
ئاکامى (مه‌عاز) هات و، بانگکرا بۆ دیدارى خوا..
له کاتى ژانه‌کانى گیانکێشاندا له نه‌سته‌وه راستى هه‌موو زیندوویه‌ک ده‌رده‌که‌وێت و، ئه‌و وشانه به‌سه‌ر زمانی‌دا دێت گه‌ر تواناى قسه‌کردنى هه‌بێت که کاروبار و ژیانى تێدا کورت بۆته‌وه..
ئا له‌و چرکه ساتانه‌دا، (مه‌عاز) چه‌ند وشه‌یه‌کى مه‌زنى درکاند که بڕوادارێکى مه‌زن ئاشکرا ده‌کات.
ئه‌وه بوو سه‌رنجى ئاسمانى ده‌دا و له په‌روه‌ردگارى خاوه‌ن میهرى ده‌پاڕایه‌وه و ده‌یوت:
په‌روه‌ردگارا.. من پێشتر له تۆ ده‌ترسام، به‌لآم ئه‌مڕۆ تکات لێده‌که‌م، په‌روه‌ردگارا.. تۆ ده‌زانیت که من دونیا‌م به‌هۆى رۆشتنى رووباره‌کان، یا روواندنى داره‌کانه‌وه خۆش نه‌ویستووه.. به‌ڵکو به‌هۆى تینویه‌تى کاتى گه‌رماى زۆر توند و ناخۆشیه‌کانى هه‌ندێ کات و، به‌ده‌ستهێنانى زانست و ئیمان و گوێڕایه‌ڵى زیاتره‌وه خۆشم ویستووه..
ده‌ستى راستى درێژ کرد وه‌ک ئه‌وه‌ى ته‌وقه له‌گه‌ڵ مردن‌دا بکات و، له‌بێ هۆشیه‌که‌یدا ده‌یووت:
به‌خێر بێت مردن.. خۆشه‌ویستێکه له کاتى نه‌داریدا هاتووه
* * *
ئه‌مجا (مه‌عاز) گه‌ڕایه‌وه بۆ لاى خوا ....

