سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
به‌خته‌وه‌رى به‌ده‌ست کامیانه ژن یا پیاو؟
نوسینى : شنه درودگه‌ر......زه‌رده‌خه‌نه‌و گفتوگۆ‌و پێکه‌نین، ناتوانن پێناسه‌ى به‌خته‌وه‌رى بکه‌ن و جێگره‌وه‌ى به‌خته‌وه‌رى بن، زۆر هه‌ڵوێستى ڕۆژانه زه‌رده‌خه‌نه‌و پێکه‌نین دروست ده‌کات، به‌لآم به‌خته‌وه‌رییه‌کى کاتى و رووگه‌شیه، ئه‌و که‌سه‌ى زه‌رده‌خه‌نه له لێوى ده‌بارێ و به گاڵته‌وه پێکه‌نین ده‌گۆڕێته‌وه له‌وانه‌یى له‌ناخه‌وه به‌تاڵکردنه‌وه‌ى کۆمه‌ڵێک کێشه و گرفتى چه‌پێنراو بێت، که ده‌روونى ئازار ده‌دات. به‌شێوه‌یه‌کى ناڕاسته‌وخۆ گوزارشت له به‌تاڵکردنه‌وه‌ى ده‌کات، ده‌روونزانى له‌رێگاى لێکۆڵینه‌وه و توێژینه‌وه‌ى مه‌یدانى ئه‌وه‌ى سه‌لماندوه که ئه‌و که‌سانه‌ى بۆ ماوه‌ى چاره‌که سه‌عاتێک میوانیان ده‌بێت و پێده‌که‌نن وه‌کو ئه‌وه وایه که بۆ ماوه‌ى(2) سه‌عات وه‌رزشیان کردبێت، به‌لآم ده‌روونزانى کۆمه‌لآیه‌تى کاتێک چه‌مکى به‌خته‌وه‌رى شی ده‌کاته‌وه جیاى ده‌کاته‌وه له‌موفره‌داتى پێکه‌نین و زه‌رده‌خه‌نه‌و گاڵته‌وه گه‌پ، به‌ڵکو به‌خته‌وه‌رى بریتییه له گونجان و باوه‌ڕ به خۆبوون و قه‌ناعه‌ت هێنان به‌و ژیانه‌ى که هه‌ڵیبژاردووه و یه‌کێک له خه‌وه به‌رده‌وامه‌کانى مێشکى بووه . به‌خته‌وه‌رى هێلێکه هه‌رگیز بیر له ڕابردوو ناکاته‌وه، به‌ڵکو بناغه‌ى دوارۆژ و ئاسۆیه‌کى فراوانه . ئه‌میش هاوسه‌نگى ژن و پیاو ده‌بێت، پێش هه‌موو شتێک له رووى ده‌روونى و ره‌وشته‌کان که بریتییه له جیهانى ناوه‌وه‌ى هه‌ردووکیان، واته به‌خته‌وه‌رى له‌وه‌وه ده‌ست پێده‌کات که هاوسه‌نگى له ده‌روونى هه‌ردوولا دروست بکرێت، به‌لآم فاکته‌رى ئابوورى و جوانى ..هتد ئه‌مانه فاکته‌رى رۆژانه‌ن و ته‌نیا زه‌رده‌خه‌نه دروست ده‌که‌ن واته به‌خته‌وه‌رى کاتى ، لێک حاڵى بوون و لێک تێگه‌یشتن له ناخه‌وه ده‌مانگه‌یه‌نێته به‌خته‌وه‌رى هه‌میشه‌یی، وه‌کو ئه‌رستۆ ده‌ڵێت : به‌خته‌وه‌رى له لۆژیکه‌وه دێت که به هۆى به‌کارهێنانى عه‌قڵه‌وه دێت، هه‌روه‌ها سمینواز ده‌ڵێت : به‌خته‌وه‌رى بریتیه له پاکى و به‌هێزى و ملکه‌چ بوون بۆ حه‌زو و ئاره‌زوو ،هه‌روه‌ها ئه‌ریک فڕۆم ده‌ڵێت:به‌خته‌وه‌رى گه‌وره‌ترین داهێنراوى ده‌ستکه‌وتى مرۆڤایه‌تیه ئه‌مه‌ش ئه‌زموونێکه بۆ که‌سایه‌تى تاک له‌سه‌ر رامان به‌رامبه‌ر جیهانى ده‌ره‌وه. به‌لآم ده‌رونزانه‌کان ده‌ڵێن : هونه‌رى ژیان و هونه‌رى به‌رده‌وامبوونى خێزان "به‌خته‌وه‌رییه"، ئه‌م به‌خته‌وه‌رییه‌ش به چالاکى و پێوه‌ندى دڵسۆزى له‌گه‌ڵ خۆت و خه‌ڵکدا جوان ده‌بێت .

