سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
میقدادی کوڕی عه‌مر .. یه‌که‌مین سوارچاک له‌ئیسلام دا (به‌شى ١)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ هاوه‌ڵ و دۆستانى له باره‌یه‌وه ده‌دوێن و، ده‌ڵێن:
یه‌که‌م که‌س که ئه‌سپى تاودا له پێناوى خودا، (میقدادى کوڕى ئه‌سوه‌د) بوو...
(میقدادى کوڕى ئه‌سوه‌د) پاڵه‌وانى ئه‌مجاره‌مانه و به(میقدادى کوڕى عه‌مر) ناو ده‌برێت، له‌سه‌رده‌مى نه‌فامیدا په‌یمانى له‌گه‌ڵ (ئه‌سوه‌دى کوڕى عبد یغوث) دا به‌ست و ئه‌ویش کردى به
کوڕى خۆى، به‌و جۆره به ناوى (میقدادى کوڕى ئه‌سوه‌د)ه‌وه بانگ ده‌کرا، تا ئه‌و ئایه‌ته پیرۆزه‌ى قورئان هاته خواره‌وه و منداڵى خه‌ڵک به‌هى خۆ کردنى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، پاش ئه‌وه ره‌چه‌ڵه‌کى ئه‌میش درایه‌وه پاڵ (عه‌مرى کوڕى سه‌عد)ى باوکى راسته‌قینه‌ى..
(میقداد) له‌و که‌سانه بوو که زۆر زوو موسڵمان بوون و، حه‌وته‌مین که‌سیشه که موسڵمان بوونى خۆى راگه‌یاند و ئاشکراى کرد، به‌وپه‌ڕى ئازایه‌تى مه‌ردانه و خۆزگه‌ى دۆستانه‌وه، پشکى خۆى له سزا و ئه‌شکه‌نجه‌ى قوڕه‌یشیه‌کان چه‌شت..
هه‌ڵوێستى رۆژى (به‌در)یشى بۆ هه‌میشه وه‌ک تابلۆیه‌کى قه‌شه‌نگ ده‌مێنێته‌وه و هیچ به‌هاو نرخى که‌م ناکات
هه‌ڵوێستێکى بڵند، هه‌موو ئه‌وانه‌ى بینیان ئاواته‌خواز بوون که هه‌ر که‌سه و خۆى خاوه‌نى ئه‌و هه‌ڵوێسته مه‌زنه بوایه..
(عبدالله ى کوڕى مه‌سعود)ى هاوه‌ڵى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ، ده‌ڵێت:
دیمه‌نێکم له (میقداد) بینى، من خاوه‌نى بوومایه، لام خۆشه‌ویستر بوو له هه‌موو ئه‌و شتانه‌ى که له‌سه‌ر زه‌ویدا هه‌یه..
ئا له‌و رۆژه‌دا که به ناخۆشى و ده‌ستى پێ‌کرد.. قوڕه‌یشیه‌کان به هێزێکى به‌تین و سووربوونێکى زۆر و، لوتبه‌رزى و خۆهه‌ڵکێشانه‌وه هاتبوون..
ئا له‌و رۆژه‌دا، که موسڵمانان که‌م بوون، پێشتریش له شه‌ڕکردن له پێناوى ئیسلامدا تاقى نه‌کرابوونه‌وه و، ئه‌وه یه‌که‌مین جه‌نگ بوو که بیکه‌ن..
پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) راوه‌ستا و ئیمان و ئاماده‌باشى ئه‌و که‌سانه‌ى له‌گه‌ڵیدا بوون تاقى ده‌کرده‌وه له رووبه‌ڕوو بوونه‌وه‌ى ئه‌و سوپا زۆره پڕ پیاده و سواره‌ى به‌ره‌و ڕوویان دێت.
هات و داواى راوێژى له‌و باره‌یه‌وه کرد، هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ده‌یانزانى کاتێک داواى پرس و ڕاوێژ بکات، ئه‌وا به راستى کاره‌که ئه‌نجام ده‌دات و، راستى تێڕوانین و بۆچوونى ته‌واوى هه‌ریه‌ک له هاوڕێکانى ده‌وێت، خۆ گه‌ر یه‌کێکیان بۆچوونێکى هه‌بوایه جیاواز یان به پێچه‌وانه‌ى بیروڕاى هه‌موویان، ئه‌وا هیچ شه‌رم و نه‌نگى تێدا نیه..
(ميقداد) ترسى ئه‌وه‌ى هه‌بوو که له‌باره‌ى ئه‌و جه‌نگه‌وه له‌نێو موسڵمانه‌کاندا هه‌ڵوێستى خۆپارێزى هه‌بێت.. به‌ر له‌وه‌ى که‌سى دیکه بدوێت ئه‌و پێش که‌وت تا به وشه تیژه‌کانى دروشمى شه‌ڕه‌که بخاته روو و، به‌شدارى له پێکهاته‌ى ویژدانییدا بکات..
به‌لآم به‌ر له‌وه‌ى لێوى بجوڵێنێ، (ئه‌بو به‌کرى صدیق) ده‌ستى به قسه کرد، (ميقداد) زۆر دڵ‌ئارام بوو.. (ئه‌بو به‌کر) قسه‌ى جوانى کرد.. پاش ئه‌ویش (عومه‌رى کوڕى خطاب) دوا و قسه‌ى چاکى کرد..
پاشان (ميقداد) هاته پێشه‌وه و وتى:
ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ..!! به‌ره‌و ئه‌وه‌ى خوا خستویه‌تیه به‌رده‌ستت به‌ڕێ بکه‌وه، ئێمه هه‌موومان له‌گه‌ڵتداین.. سوێند به‌خوا هه‌رگیز وه‌ک ئه‌وه‌ى به‌نى ئیسرائیل به (مو‌سا)یان گوت پێت ناڵێین: بڕۆ تۆ و په‌روه‌ردگارت بجه‌نگن، ئێمه لێره‌دا داده‌نیشین به‌ڵکو پێت ده‌ڵێین: بڕۆ تۆ و په‌روه‌ردگارت بجه‌نگن و، ئێمه‌ش له‌گه‌ڵتاندا ده‌جه‌نگین!!
سوێند به‌و زاته‌ى تۆى به‌هه‌ق ره‌وانه کردووه، گه‌ر به‌ره‌و چه‌قى ده‌ریامان ببه‌یت به‌بێ ئاوڕدانه‌وه له‌گه‌ڵتدا دێین تا ده‌گه‌یته شوێنى خۆت و، له‌لاى راست و چه‌پ و له دواوه و پێشه‌وه‌ت ده‌جه‌نگین، تا خواى گه‌وره سه‌رکه‌وتووت ده‌کات.
وشه‌کانى وه‌ک ده‌ستڕێژى گولله ده‌رپه‌ڕین و.. ده‌موچاو و روخسارى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) گه‌شایه‌وه و لێوه‌کانى به پاڕانه‌وه‌ى خێر که بۆ (میقداد)ى کرد بریسکانه‌وه، ئه‌و وشانه‌ى که (ميقداد) درکاندى جۆش و خرۆشى خسته نێو کۆمه‌ڵى بڕوادارانه‌وه، که به‌و په‌ڕى هێز و بڕواى خۆیه‌وه جۆرى قسه کردنى بۆ هه‌رکه‌سێ بیه‌وێت بدوێت و به شێوازێک بۆ هه‌ر که‌سى که بیه‌وێت قسه بکات دیارى کرد!!
به‌ڵێ.. وته‌کانى (ميقداد) مه‌به‌ستى خۆى له دڵى بڕواداراندا پێکا و، (سه‌عدى کوڕى مه‌عاز)ى سه‌رکرده‌ى (ئه‌نصاریه‌کان) هه‌ستایه‌وه و وتى:
ئیمانمان پێ هێنایت و به‌راستمان زانیت و، شایه‌تیمان دا که ئه‌وه‌ى تۆ هێناوته حه‌قه، له‌سه‌ر ئه‌وه واده و به‌ڵێن و په‌یمانمان پێدایت، ده ئه‌ى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) به‌رێ بکه‌وه به‌ره‌و ئه‌وه‌ى که ده‌ته‌وێت، دڵنیابه ئێمه له‌گه‌ڵتداین، سوێند به‌و زاته‌ى تۆى به‌حه‌ق ره‌وانه کردووه گه‌ر بچیته نێو ده‌ریایه‌وه له‌گه‌ڵت دێین، ته‌نها که‌سێکمان دوا ناکه‌وێت، هیچ پێمان ناخۆش نیه که سبه‌ینێ رووبه‌ڕووى دوژمنێکمان بکه‌یته‌وه..
ئێمه له جه‌نگدا ئارامگرین و، له روو به رووبوونه‌وه‌دا راستگۆین. به‌ڵکو خوا ئه‌وه‌ى چاوتى پێ رۆشن ده‌بێت له ئێمه‌دا به‌دى بێنێت.. ده‌ى له‌سه‌ر به‌ره‌که‌تى خوا بمان به..
دڵى پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) پڕبوو له شادى و به هاوه‌ڵه‌کانى فه‌رموو:
(ده‌ى به‌ڕێ بکه‌ون و، مژده‌تان لێ بێت)
هه‌ردوو کۆمه‌ڵ به‌یه‌ک گه‌یشتن..
موسڵمانان له‌و رۆژه‌دا ته‌نها سێ ئه‌سپ سواریان هه‌بوو به‌س، ئه‌وانیش: (میقدادى کوڕى عه‌مر) و (مه‌رسه‌دى کوڕى ئه‌بى مه‌ڕسه‌د) و، (زوبێرى کوڕى عه‌وام) بوون، تێکڕاى موجاهیدانى دیکه به پیاده، یان به‌سوارى وشتره‌وه بوون..

