سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
کێ له خوا ڕاستگۆتره ؟؟؟
ئاماده‌کردنى : سانا حمدامین
خواى په‌روه‌ردگار هه‌موو فه‌رمایشتێکى ڕاست و دروسته و په‌یمانى خۆى ده‌باته سه‌ر (وعد الصدق) وه‌عد و په‌یمانى ئه‌وه‌و له قورئاندا جه‌خت ده‌کاته سه‌رى و ده‌فه‌رموێت:
١-( اللّهُ لا إِلَـهَ إِلاَّ هُوَ لَيَجْمَعَنَّكُمْ إِلَى يَوْمِ الْقِيَامَةِ لاَ رَيْبَ فِيهِ وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ حَدِيثاً [النساء : 87] ) واته: الله خوایه‌که بێجگه له‌و هیچ خوایه‌کى ترنیه , سوێند به‌خوا له ڕۆژى قیامه‌تدا کۆتانده‌کاته‌وه که هیچ گومانێکى تێدانیه , جاکێ هه‌یه قسه‌ى له خوا ڕاستر بێت ؟.
٢-( وَالَّذِينَ آمَنُواْ وَعَمِلُواْ الصَّالِحَاتِ سَنُدْخِلُهُمْ جَنَّاتٍ تَجْڕي مِن تَحْتِهَا الأَنْهَارُ خَالِدِينَ فِيهَا أَبَداً وَعْدَ اللّهِ حَقّاً وَمَنْ أَصْدَقُ مِنَ اللّهِ قِيلاً [النساء : 122] ).. واته: ئه‌وانه‌ش باوه‌ڕیان هێناوه‌و کار‌و کرده‌وه چاکه‌کانیان ئه‌نجامداوه, ئه‌وه له مه‌ودوا ده‌یانخه‌ینه ناو باخه‌کانى به هه‌شته‌وه که چه‌نده‌ها ڕووبار به‌ژێر دره‌خت و به‌به‌رده‌م کۆشکه‌کانیدا ده‌ڕوات و ژیانى هه‌میشه‌یى تیایدا ده‌به‌نه سه‌ر , ئه‌وه به‌ڵێنێکى نه گۆڕاوى خوایى یه , جاکێ هه‌یه له خوا ڕاستتر به‌ڵێنى خۆى بباته سه‌ر ؟!
٣-( وَقَالُوا الْحَمْدُ لِلَّهِ الَّذِي صَدَقَنَا وَعْدَهُ وَأَوْرَثَنَا الْأَرْضَ نَتَبَوَّأُ مِنَ الْجَنَّةِ حَيْثُ نَشَاء فَنِعْمَ أَجْرُ الْعَامِلِينَ [الزمر : 74] ) واته: کاتێ پارێزکاران ده‌چنه به هه‌شته‌وه ده‌ڵێن : سوپاس و ستایش بۆ ئه‌و خوایه‌ى که به‌ڵێنى خۆى بۆمان برده سه‌ر و کردینى به خاوه‌نى خاکى به هه‌شت و له هه‌رشوێنێک و لهههرجێیهکدا بمانه‌وێت سه‌ربه‌ستانه ژیان ده‌به‌ینه سه‌ر, ئاى چه‌ند پاداشتى تێکۆشه‌ران و خه‌باتکاران گه‌وره‌و چاک و به‌نرخه.
٤-(وَمَا أَرْسَلْنَا قَبْلَكَ إِلاَّ ڕجَالاً نُّوحِي إِلَيْهِمْ فَاسْأَلُواْ أَهْلَ الذِّكْڕ إِن كُنتُمْ لاَ تَعْلَمُونَ [7] وَمَا جَعَلْنَاهُمْ جَسَداً لَّا يَأْكُلُونَ الطَّعَامَ وَمَا كَانُوا خَالِدِينَ [8] ثُمَّ صَدَقْنَاهُمُ الْوَعْدَ فَأَنجَيْنَاهُمْ وَمَن نَّشَاء وَأَهْلَكْنَا الْمُسْڕفِينَ [الأنبياء : 9] ) (الانبياْ 7-9) واته: ئێمه پێش تۆ که‌سانى ترمان ڕه‌وانه نه‌کردووه , جگه له پیاوانێک که هه‌ڵمانبژاردون و وه‌حى و نیگایان بۆ ڕه‌وانه ده‌که‌ین, ده‌بپرسن له خاوه‌نى کتێبه‌کانى پێشوو ئه‌گه‌ر ئێوه ئه‌م ڕاستیانه نازانن, ئێمه وه‌نه‌بێت ئه‌و پێغه‌مبه‌رانه‌مان له په‌یکه‌رو لاشه‌یه‌ک دروستکردبێت که خواردن نه خۆن و ژیانى ههمیشهیشمان پێ نه‌به‌خشیوون.. له‌وه‌ودوا به‌ڵێنى خۆمانمان بۆ بردوونه‌ته سه‌ر جا ڕزگارمان کردوون له‌گه‌ڵ ئه‌وانه‌دا که ده‌مانه‌وێت و باوه‌ڕیان هێناوه , سه‌رکه‌ش و له سنوور ده‌رچووه‌کانیشمان له‌ناو بردووه...

