سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
سه‌رپێچی له کاته‌کانى نوێژدا .. ٢- وته‌ى نوێژى عیشا درێژ ده‌بێته‌وه هه‌تا به‌ره‌به‌یان:
وه‌رگێڕانى: ناصح ئیبراهیم سازانى/زۆربه‌ى نوێژخوێنان پێیان وایه نوێژى عیشا کاته‌که‌ى درێژده‌بێته‌وه هه‌تا نوێژى به‌یانى, بۆیه ده‌بینین زۆربه‌یان نوێژ دواده‌خه‌ن تا ئه‌و کاته‌ى خۆیان
به گونجاوى ده‌زانن.ئه‌م فه‌رموده‌یان کردووه به به‌ڵگه بۆ خۆیان:(أَمَا إِنَّهُ لَيْسَ فِي النَّوْمِ تَفْڕيطٌ إِنَّمَا التَّفْڕيطُ عَلَى مَنْ لَمْ يُصَلِّ الصَّلَاةَ حَتَّى يَجِيءَ وَقْتُ الصَّلَاةِ الْأُخْرَى) . واته: له خه‌ودا درێغى نیه, به‌ڵکودرێغى کردن له‌وه‌دایه که یه‌کێک نوێژ نه‌کات هه‌تا کاتى نوێژێکى تر دێت. شێخ ئه‌لبانى له (تمام المنة)دا ده‌ڵێ: ئه‌م فه‌رموده نابێته به‌ڵگه‌ى ئه‌وه که کاتى نوێژى عیشا درێژده‌بێته‌وه هه‌تا به‌ربه‌یان, چونکه کاته‌کانى نوێژ دیارى ناکات, به‌ڵکو ئه‌وه ڕوونده‌کاته‌وه هه‌ر که‌سێک نوێژ دواده‌خات به قه‌ستى هه‌تا کاتى (مطلقاً) ڕه‌هاى نامێنێ پێی گوناهبار ده‌بێ, ئیتر یه‌کسانه نوێژى تر به‌دوایدا بێت وه‌ک نوێژى عه‌سر له‌گه‌ڵ شێوان یان نا.
ئیبن حه‌زم له کتێبی المحلى:( ٣/ ١٧٨)دا ده‌ڵێ: ئه‌مه‌ى که ده‌ڵێن نوێژى عیشا درێژده‌بێته‌وه هه‌تا به‌ره‌به‌یان ئه‌م فه‌رمووده هه‌رگیز نابێته به‌ڵگه, چونکه ئه‌وان کۆن له‌گه‌ڵمان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کاتى نوێژى به‌یانى درێژنابێته‌وه هه‌تا نیوه‌ڕۆ, که‌واته ئه‌م فه‌رمووده به‌ڵگه نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى کاتى هه‌موو نوێژێک درێژده‌بێته‌وه هه‌تا کاتى نوێژى دواى خۆی, به‌ڵکو ته‌نها به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى که‌سێک نوێژ دواخات هه‌تا نوێژێکى تر دێته پێشه‌وه پێى گوناهبار ده‌بێ, ئیتر یه‌کسانه بگات به‌دوا کاتى ئه‌و نوێژه‌دا یان نه‌گات, ئه‌وه‌ش ناگه‌یه‌نێت ئه‌گه‌ر که‌سێک نوێژ دواخات هه‌تا دواکاتى زێده‌ڕۆیى نه‌کردووه ماده‌م کاتى نوێژى دواى ئه‌و نه‌هاتبێت یان زێده‌ڕۆیى کردووه, به‌ڵکو له‌م هه‌واڵه‌دا لێی بێده‌نگ بووه, له شوێنه‌کانى تردا نه‌مانى کاتى هه‌موو نوێژێکى به‌ده‌ق روون کردۆته‌وه, زه‌روره‌ت ئه‌وه واجب ده‌کات هه‌ر که‌سێک له‌و سنووره ده‌ربچێت که خوا دیاریکردووه بۆ هه‌ر کارێک ئه‌وه سته‌مکاره, خواى گه‌وره ده‌فه‌رموێت: (وَمَن يَتَعَدَّ حُدُودَ اللّهِ فَأُوْلَـئِكَ هُمُ الظَّالِمُونَ ) البقره: (٢٢٩). واته: هه‌ر که‌سێک له سنوورى خوا ده‌ربچێت, ئائه‌وانه سته‌مکارن.
به‌ڕاستى سابت بووه که فه‌رموده‌که به‌ڵگه نیه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نوێژى عیشا درێژده‌بێته‌وه هه‌تا به‌ره‌به‌یان, بۆیه ده‌بێت بگه‌ڕێینه‌وه بۆ ئه‌و فه‌رمودانه‌ى تر که به ئاشکرا کاتى نوێژى عیشایان دیاریکردووه بۆ نمونه وه‌ک ئه‌م فه‌رموده: (وَوَقْتُ صَلاَةِ الْعِشَاءِ إِلَى نِصْفِ اللَّيْلِ الأَوْسَطِ) . واته: کاتى نوێژى عیشا درێژده‌بێته‌وه هه‌تا کاتى یه‌که‌مى نیوه‌ى شه‌و.
نامه‌که‌ى عومه‌رى کوڕى خه‌تاب که ناردى بۆ ئه‌بى موساى ئه‌شعه‌رى ره‌زاى خوایان لێ بێ پاڵپشتى ئه‌م رایه ده‌کات: ... ئه‌گه‌ر نوێژى عیشات کرد ئاگاداربه له سه‌ره‌تاى سێیه‌کى شه‌ودا ئه‌نجامى بده, ئه‌گه‌ر دواکه‌وتى ئه‌وا له‌کاتى یه‌که‌مى نیوه شه‌وا به‌جێى بهێنه, له‌وانه مه‌به که بێ ئاگان .ئه‌م فه‌رموده به‌ڵگه‌یه‌کى ئاشکرایه له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى نوێژى عیشا درێژده‌بێته‌وه هه‌تا کاتى یه‌که‌مى نیوه‌ى شه‌و, ئه‌مه‌ش راسته, له‌به‌رئه‌وه پێشه‌وا شه‌وکانى له (الدرر البهية)دا ئه‌م رایه‌ى هه‌ڵبژاردووه‌و ده‌ڵێت: ... دوا کاتى کاتى نوێژى عیشا کاتى یه‌که‌مى نیوه‌ى شه‌وه), صدیق حه‌سه‌ن خان‌یش شوێنى ئه‌و که‌وتووه له /٦٩-٧٠ شه‌رحى کتێبه‌که‌یدا هاتووه, که وته‌ى ئیمام مالیکیشه له (بداية المجتهد)دا, ئه‌مه‌ش هه‌ڵبژارده‌ى کۆمه‌ڵیک له شافیعیه‌کانه وه‌ک(أبي سعيد الأصطخري) و جگه له‌ویش. سه‌یری کتێبی (المجموع)ى پێشه‌وا نه‌وه‌وه‌ى بکه:( ٣/ ٤٠) .

