سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(میقدادی كوڕی عه‌مر) یه‌كه‌مین سوارچاك له‌ئیسلام دا.. ( کۆتایى )
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ ئه‌و وشانه‌ى (ميقداد) که پێشتر باسمان کرد، ته‌نها ئازایه‌تیه‌که‌ى ناخاته روو و به‌س، به‌ڵکو دانایى دروست و، بیرکردنه‌وه‌ى قوڵیمان نیشان ده‌دات..
(ميقداد) ئا به‌و جۆره بوو..دانا و، زرنگ بوو، داناییه‌که‌شى ته‌نها به‌وشه‌ى
رووت گوزارشتى له خۆى نه‌ده‌کرد، به‌ڵکو به‌بنه‌ماى بێ وێنه و، ئاکارى پڕ به‌هاو راست گوزارشتى له خۆى ده‌کرد و، ئه‌زموونه‌کانیشى مایه‌ى به‌هێز بوونى دانایى و نیشانه‌ى ژیرییه‌که‌ى بوو..
جارێکیان پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ربێت ئه‌میرایه‌تى جێگایه‌کى پێ سپارد، که گه‌ڕایه‌وه پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ربێت لێى پرسى: ئه‌میرایه‌تیت به‌لاوه چۆن بوو؟؟
به‌ڕاستگۆییه‌کى مه‌زنه‌وه وه‌لآمى دایه‌وه:
وات لێ کردم وه‌ها سه‌یرى خۆم بکه‌م که له‌سه‌رو خه‌ڵکه‌وه‌م و، ئه‌وان هه‌موو له‌خوار منه‌وه‌ن.. سوێند به‌و زاته‌ى تۆى به حه‌ق ره‌وانه کردووه له ئه‌مڕۆ به‌دوا تا هه‌تایه ئه‌میرایه‌تى سه‌ر دوو که‌سیش ناکه‌م
جا گه‌ر ئه‌مه دانایى نه‌بێت.. ئه‌ى ده‌بێت چى بێت..؟؟
گه‌ر ئه‌ویش دانا نه‌بێت.. ده‌بێت کێى دیکه بێت..؟؟
پیاوێکه به‌هۆى ده‌روونى، یا لاوازییه‌وه هه‌ڵناخه‌ڵه‌تێ..
فه‌رماندارى پآده‌درێت، له له‌خۆبایىبوون و سه‌رکه‌شى ده‌روونى ده‌ترسێت و، ئه‌و لاوازییه‌ى ده‌روونى بۆ ده‌رده‌که‌وێت و، سوێند ده‌خوا که خۆى لێ دوور بگرێت و، پاشى ئه‌و ئه‌زموونه ره‌تى فه‌رماندارێتى ده‌کاته‌وه و خۆى لێ ده‌پارێزێت و پاشان سوێنده‌که‌ى ده‌باته سه‌ر و له‌دواى ئه‌وه هه‌رگیز نابێته ئه‌میر..!!
ئه‌و هه‌میشه ئه‌و فه‌رمووده‌یه‌ى له‌سه‌ر زار بوو که له پێغه‌مبه‌رى بیستبوو درودى خواى له‌سه‌ربێت ، که ئه‌ویش:
به‌خته‌وه‌ر ئه‌و که‌سه‌یه که له ئاشووب دوور بکه‌وێته‌وه
ئه‌ویش کاتێ له فه‌رمانداریدا لوت به‌رزییه‌کى به‌دى کرد تووشى ئاشووبى ده‌کرد، یان له‌وه‌دا بوو تووشى بکات، ئه‌وا به‌خته‌وه‌رى ئه‌و له خۆ دوور گرتندایه لێى..
زۆر له‌سه‌ر خۆیى و هێدى بوونى له هه‌ڵسه‌نگاندنى پیاواندا.. یه‌کێکى دیکه بوو له نیشانه‌کانى داناییه‌که‌ى.
ئه‌مه‌ش له پێغه‌مبه‌رى خواوه درودى خواى له‌سه‌ربێت فێر ببوو.. پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ربێت فێرى کردبوون که دڵى ئاده‌میزاد له وه‌ڕگه‌ڕاندا خێرا تره له هه‌ڵگه‌ڕانه‌وه‌ى مه‌نجه‌لأ له‌کاتى کولآندا..
(ميقداد) مه‌زنده و هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆى له‌باره‌ى خه‌ڵکه‌وه دوا ده‌خست تا کاتى مردنى ئه‌و که‌سه ده‌هات، بۆ ئه‌وه‌ى دڵنیا بێت که ئه‌و که‌سه‌ى ئه‌م ده‌یه‌وێت هه‌ڵسه‌نگاندنى خۆى له‌باره‌وه بخاته روو ناگۆڕێت و گۆڕ‌انى تازه به‌سه‌ر ژیانیدا نایه‌ت.. یان هیچ شتێکى نوێ له پاش مردنى روونادات..؟؟
داناییه‌که‌شى له‌م گفتوگۆیه‌دا که یه‌کێک له هاوه‌ڵ و کۆڕنشینانى بۆمانى باس ده‌کات، له زۆرى شاره‌زاییه‌که‌یدا ده‌دره‌وشێته‌وه، ئه‌و هاوه‌ڵه‌ى ده‌ڵێت:
رۆژێکیان لاى (ميقداد) دانیشتبووین، پیاوێک به‌لایدا تێپه‌ڕى.. روویکرده (ميقداد) وتى: خۆش به‌ختى بۆ ئه‌و دوو چاوه‌ى که پێغه‌مبه‌ریان درودى خواى له‌سه‌ربێت بینیوه.. سوێند به‌خوا حه‌زمان ده‌کرد ئه‌وه‌ى تۆ بینیت ئێمه‌ش بمانبینیایه و، ئه‌وه‌ى تۆ تێیدا ئاماده بوویت ئێمه‌ش تێیدا ئاماده بووینایه..
(ميقداد) رووى تێکرد و پێى وت:
چى واتان لێده‌کات که خۆزگه به دیمه‌نێک بخوازن که خوا لێتانى په‌نهان کردووه، که نازانن گه‌ر تێیدا ئاماده بوونایه چۆن ده‌بوون؟؟ کۆمه‌لآنێک هاوسه‌رده‌مى پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ربێت بوون خواى گه‌وره به‌سه‌ر ده‌م و چاویان کردنیه دۆزه‌خه‌وه.. ئه‌وه بۆ سوپاسى خوا ناکه‌ن ئێوه‌ى له‌و تاقیکردنه‌وه‌یه‌ى ئه‌وان پاراست و، کردنیه بڕوادار به په‌روه‌ردگار و پێغه‌مبه‌رتان
داناییه.. به‌لآم چۆن داناییه‌ک!!
ناگه‌یت به هیچ بڕوادارێک که خوا و پێغه‌مبه‌رى درودى خواى له‌سه‌ربێت خۆش بووێت، ده‌یبینى ئاواته‌خوازى ئه‌وه‌یه که له رۆژگارى پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ربێت دا بژیایه و بیبینایه!
به‌لآم به‌رچاو رۆشنى (ميقداد)ى داناى زیره‌ک ره‌هه‌ندى شاراوه‌ى ئه‌و خۆزگه‌یه ئاشکرا ده‌کات..
ئایا رێى تێ ناچێت ئه‌و که‌سه‌ى ئاواته‌خوازه له‌و رۆژگاره‌دا بژیایه.. له پێڕى دۆزه‌خیان بوایه..؟
ئایا له‌وانه نه‌بوو که له‌گه‌ڵ بێباوه‌ڕاندا ئه‌میش بێباوه‌ڕ بوایه؟؟
که‌وابوو چاک وایه ئه‌و که‌سه سوپاسگوزارى خوا بێت که له‌سه‌رده‌مێکدا ژیاندویه‌تى ئیسلام له‌سه‌قامگیریدایه و، ئه‌ویش به‌بێ گرێ و به‌سه‌لامه‌تى وه‌ریگرتووه..؟؟
ئه‌م دید و بۆچوونه‌ى (ميقداد) ، که له دانایى و زرنگیدا ده‌دره‌وشێته‌وه.. له هه‌موو هه‌ڵوێسته و، ئه‌زموونێک و، وشه‌یه‌کیدا، ژیرێکى دانا بوو.
* * *
میقداد خۆشه‌ویستیه‌کى مه‌زنى بۆ ئیسلام هه‌بوو..
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا، تێگه‌یشتو و دانا بوو
خۆشه‌ویستیش ئه‌وکات مه‌زنى و داناییه که خاوه‌نه‌که‌ى بکاته مرۆڤێکى پایه‌به‌رز، چێژى ئه‌و خۆشه‌ویستیه له خودى خۆیدا هه‌ست پێ نه‌کات.. به‌ڵکو له به‌رپرسیارێتیه‌کانیدا بیدۆزێته‌وه..
میقدادى کوڕى عه‌مریش له‌و پێڕه بوو..
خۆشه‌ویستیه‌که‌ى بۆ پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ربێت ، دڵى پڕ کردبوو له به‌رپرسیارێتى به‌رانبه‌ر سه‌لامه‌ت بوونى پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ربێت .
له شارى مه‌دینه‌دا هه‌ر ده‌نگێکى ناساز ببیسترایه، (ميقداد) له چاوتروکانێکدا خۆى ده‌گه‌یانده ده‌رگاى پێغه‌مبه‌رى خوا درودى خواى له‌سه‌ربێت و به‌سوارى ئه‌سپه‌که‌یه‌وه راده‌وه‌ستا و، زۆر به‌توندى شمشێرى به‌ده‌سته‌وه ده‌گرت و له خزمه‌تیدا بوو..!!
خۆشه‌ویستیه‌که‌شی بۆ ئیسلام، دڵى پڕکردبوو له به‌رپرسیارێتى ئه‌و به‌رانبه‌ر پارێزگاریکردنى ئیسلام.. نه‌ک هه‌ر له فێڵ و ته‌ڵه‌که‌ى دوژمنانى،.. به‌ڵکو له‌هه‌ڵه‌ى دۆسته‌کانیشى..
رۆژێکیان له‌گه‌ڵ سریه‌یه‌کدا چووه ده‌ر و، دوژمن توانى گه‌مارۆیان بدات، ئه‌میرى سریه‌که فه‌رمانى دا که هیچ که‌س ولآخه‌که‌ى نه‌له‌وه‌ڕێنێت.. به‌لآم یه‌کێک له موسڵمانه‌کان ئاگادارى فه‌رمانه‌که‌ى نه‌بوو و، سه‌رپێچى کرد، ئه‌میره‌که‌یان سزایه‌کى واى دا زیاد له‌وه‌ى که شایسته‌ى بێت، یان هه‌ر شایه‌نى نه‌بووه..
(ميقداد) به‌لاى ئه‌و پیاوه‌دا تێپه‌ڕى، ده‌گریا و هاوارى ده‌کرد، کاتێ له‌و باره‌یه‌وه لێى پرسى و، ئه‌ویش به‌سه‌رهاته‌که‌ى بۆ گێڕایه‌وه..
(ميقداد) ده‌ستى گرت و، پێکه‌وه به‌ره‌و لاى ئه‌و ئه‌میره رۆشتن و، (ميقداد) ئه‌وه‌نده‌ى گفتوگۆ له‌گه‌ڵدا کرد تا هه‌ڵه‌که‌ى بۆ ده‌رخست و پێى وت:
ده‌ى ئێستا، خۆت بخه به‌رده‌ستى و... رێگه‌ى بده تۆڵه‌ت لێ بکاته‌وه..!!
ئه‌میره‌که به‌گوێى کرد.. به‌لآم سه‌ربازه‌که لێى خۆش‌بوو و هیچى له‌دڵدا نه‌ما، (ميقداد)یش به مه‌زنى هه‌ڵوێسته‌که و، مه‌زنى ئه‌و ئاینه‌ى که ئه‌م سه‌روه‌رییه‌ى پێداوه، زۆر شادومان بوو، وه‌ک ئه‌وه‌ى که گۆرانى بڵێت له‌به‌ر خۆیه‌وه ده‌یوت:
من ده‌مرم و... ئیسلام ده‌سته‌لآتداره!!
به‌ڵێ.. ئه‌وه خۆزگه‌ى ئه‌و بوو.. که کاتێک بمرێت ئیسلام ده‌سته‌لآتدار بێت و به‌ڕاستیش بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و ئاواته له‌گه‌ڵ تێکۆشه‌راندا هه‌وڵ و کۆششێکى بێ وێنه‌ى وه‌هاى دا که شایسته‌ى ئه‌وه بێت پێغه‌مبه‌ر درودى خواى له‌سه‌ربێت پێى بفه‌رمووێت:
خواى گه‌وره فه‌رمانى پێکردم خۆشم بووێیت و.. هه‌واڵى پێداوم که تۆى خۆش ده‌وێت.

