سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
با پێشه‌نگ بین
قاسم سروش....پێشه‌نگبوون واتا سه‌رکه‌وتن، ئه‌گه‌ر پێشه‌نگبوون له ناخماندا ڕه‌نگبداته‌وه، ئه‌وا ده‌توانین به سه‌رکه‌وتنه‌کان شادبین و له ریزی دۆڕاوه‌کان دووربکه‌ینه‌وه، پێویسته هه‌موو کاتێک ئاره‌زووی پێشه‌نگبوون له ژیانماندا هه‌ستی پێبکرێت، چونکه مرۆڤه شکستخواردووه‌کان هه‌میشه له کۆتایی هه‌مووانه‌وه دێن.
پێشه‌نگبوون واتا سه‌رکرده‌بوون، کاتێک له‌گه‌ڵ کۆمه‌ڵێک دۆستت ده‌تانه‌وێت کارێک ئه‌نجامبده‌ن یان ئامانجێک به‌دیبهێنن، ئه‌وا خۆت مه‌دزه‌وه، به‌ڵکو هه‌وڵبده سه‌کرده‌ی ئه‌وانی تر بیت و ئاراسته‌یان بکه‌یت، با هه‌میشه هیوامان بێت له ناو ته‌له‌فزیۆن خه‌ڵک سه‌یرمانبکات، نه‌وه‌ک هه‌میشه حه‌زبکه‌ین سه‌یری خه‌ڵک بکه‌ین، بۆچی ده‌بێت ئێمه نه‌بین ئه‌وانه‌ی خه‌ڵک پێیان سه‌رسامه؟, بۆچی ده‌بێت ئه‌وانبن که ئێمه پێیان سه‌رسامین؟، سه‌رکرده‌بوونیش واتا هه‌ستکردن به به‌رپرسیارییه‌تی، بێگومان به‌رپرسیارییه‌تیش ئه‌وانه قبوڵیانه که متمانه‌یان به خۆیان هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی بتوانن ئه‌م کاره‌ی ئامانجیانه به شێوه‌یه‌کی سه‌رکه‌وتوو ئه‌نجامیبده‌ن.
سه‌رکرده‌ی سه‌رکه‌وتوو ئه‌وه‌یه له شه‌ڕدا له پێشه‌وه بجه‌نگێت، نه‌وه‌ک له دواوه‌ی سوپاکه‌ی چاوه‌ڕوانی سه‌رکه‌وتن یان شکستبکات، چونکه له‌م کاته‌دا سه‌ربازه‌کان متمانه‌یان به سه‌رکرده‌که‌یان لاواز ده‌بێت و وایده‌بینن سه‌کرده‌که‌یان که‌سێکی ترسنۆکه و نایه‌وێت تووشی هیچ ناخۆشیه‌ک بێته‌وه، ئه‌مه‌ش له راستیدا سیفه‌تی سه‌رکرده نیه که ژێرده‌سته‌کانی به که‌سێکی ترسنۆک باسیبکه‌ن، به‌ڵکو سه‌رکرده‌ی راسته‌قینه وه‌کو شێر چاونه‌ترسه.
سه‌رکه‌وتن و پێشه‌نگبوون وه‌کو یارییه‌کی راکردن وایه که چه‌ندین که‌س پێشبڕکێ ده‌که‌ن بۆ ئه‌وه‌ی پله‌ی یه‌که‌م به ده‌ستبهێنن و شانازی ئه‌وه‌یان پێببه‌خشیرێت که ئه‌وان له هه‌موو یاریکه‌ره‌کانی تر به تواناترن، خۆت وه‌کو ئه‌و که‌سه سه‌یر بکه که هه‌مووان به گه‌وره‌ی خۆیان ده‌زانن، نه‌وه‌ک خۆت به جۆرێک بچووک بکه‌یته‌وه که تا دونیا ماوه به ئامانجه بچووکه‌کانیشت نه‌گه‌یت، ده‌زانن سه‌رنه‌که‌وتووه‌کان چ جیاوازه‌کیان له‌گه‌ڵ سه‌رکه‌وتووه‌کان هه‌یه؟, بێگومان جیاوازییه‌که ته‌نها ئه‌وه‌یه که ئه‌وانه‌ی سه‌رده‌که‌ون له ناخیان پێشه‌نگبوون په‌روه‌رده ده‌که‌ن و سه‌رنه‌که‌وتووه‌کانیش ته‌نها به‌ته‌مای ئه‌وه ده‌ژین نانی ئه‌مرۆیان هه‌بێت و بۆ سبه‌ی خودا که‌ریمه!, راسته خوا که‌ریمه، به‌ڵام خوا سه‌رکه‌وتنی که‌سه‌کانی به‌ستۆته‌وه به چۆنییه‌تی به‌کارهێنانی عه‌قڵ و توانا له لایه‌ن که‌سه‌کانه‌وه، نه‌وه‌ک هه‌موو شتێکی نووسبێت، به تایبه‌ت نووسیبێتی کێ ده‌بێته سه‌رکرده و کێش به به‌نده‌یی ده‌مێنێته‌وه..

