سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
دیمه‌نه‌کانى قورئان .. (٤٢)
قورئان رووداوه‌کانى جه‌نگى به‌در تۆمارده‌کات ،له سوره‌تى (ئه‌نفال)دا که هه‌قه له‌خزمه‌تیا هه‌ندێک بوه‌ستین تا له شێوازى قورئان تێبگه‌ین له تۆمارکردنى دیمه‌نه‌کاندا.
١-رێکخستنی جه‌نگه‌که:
قورئان ده‌فه‌رموێت:{كَمَا أَخْرَجَكَ رَبُّكَ مِن بَيْتِكَ بِالْحَقِّ وَإِنَّ فَڕيقاً مِّنَ الْمُؤْمِنِينَ لَكَاڕهُونَ}٥ .زۆر له بڕواداران حه‌زیان به جه‌نگه‌که نه‌ده‌کرد ، به‌ڵام خوا جه‌نگه‌که‌ی ڕێکخست بۆ ئه‌وه‌ی هه‌ق بچه‌سپێنێ و ناهه‌ق له‌ناوبه‌رێ:
{وَإِذْ يَعِدُكُمُ اللّهُ إِحْدَى الطَّائِفَتِيْنِ أَنَّهَا لَكُمْ وَتَوَدُّونَ أَنَّ غَيْرَ ذَاتِ الشَّوْكَةِ تَكُونُ لَكُمْ وَيُڕيدُ اللّهُ أَن يُحِقَّ الحَقَّ بِكَلِمَاتِهِ وَيَقْطَعَ دَابِرَ الْكَافِڕينَ، لِيُحِقَّ الْحَقَّ وَيُبْطِلَ الْبَاطِلَ وَلَوْ كَڕهَ الْمُجْڕمُونَ}٧-٨. ئه‌م ئایه‌تانه به‌ڕاستی زۆر ئاشکران که هه‌ر له‌سه‌ره‌تاوه ڕێکخستنی جه‌نگه‌که له خواوه‌وه بوو و بهتهقدیری ئه‌و بوو.
٢-ئاماده‌کردنی نه‌فسی بۆ جه‌نگه‌که:
خوای گه‌وره ده‌فه‌رموێت {إِذْ يُغَشِّيكُمُ النُّعَاسَ أَمَنَةً مِّنْهُ وَيُنَزِّلُ عَلَيْكُم مِّن السَّمَاء مَاء لِّيُطَهِّرَكُم بِهِ وَيُذْهِبَ عَنكُمْ ڕجْزَ الشَّيْطَانِ وَلِيَرْبِطَ عَلَى قُلُوبِكُمْ وَيُثَبِّتَ بِهِ الأَقْدَامَ}١١. پێش جه‌نگه‌که خهوهنۆچکهیهکیان به‌سه‌را هات،که خوا ویستی دڵیانی پێ ئارام بکات،ئنجا بارانێکیشی بۆ بارانن تا خۆیانی پێ بشۆن و ده‌ستنوێژی پێ بگرن و گورج بنه‌وه بۆ شه‌ڕکردن،که‌واته ئاماده‌کردنه نه‌فسی یه‌که‌ش هه‌ر له خواوه بوو..
یه‌کێ له هاوه‌ڵان باس له‌و حاڵه‌ته ده‌کات و ده‌ڵێت:کاتێک پاسه‌وانی موسوڵمانانم ده‌کرد خه‌و دایگرتم و سه‌یری هاوهڵانیشم کرد هه‌موو خه‌ویان لێکه‌وتبوو له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا که ترسێکی زۆر دایگرتبوون،دیاره ئه‌مه‌ش له خواوه بوو.
٣-وره‌ی به‌رزی سوپاکه:
وره‌ی به‌رزی سوپا کاری زۆری بۆ ده‌کرێ و پاره‌ی زۆری بۆ خه‌رج ده‌کرێت،خوای گه‌وره بۆ موسوڵمانانی فه‌راهه‌م هێنا،هه‌روه‌ک ده‌فه‌رموێت:
{إِذْ يُڕيكَهُمُ اللّهُ فِي مَنَامِكَ قَلِيلاً وَلَوْ أَرَاكَهُمْ كَثِيراً لَّفَشِلْتُمْ وَلَتَنَازَعْتُمْ فِي الأَمْڕ وَلَـكِنَّ اللّهَ سَلَّمَ إِنَّهُ عَلِيمٌ بِذَاتِ الصُّدُوڕ، وَإِذْ يُڕيكُمُوهُمْ إِذِ الْتَقَيْتُمْ فِي أَعْيُنِكُمْ قَلِيلاً وَيُقَلِّلُكُمْ فِي أَعْيُنِهِمْ لِيَقْضِيَ اللّهُ أَمْراً كَانَ مَفْعُولاً وَإِلَى اللّهِ تُرْجَعُ الأمُورُ}٤٣-٤٤.
خوای گه‌وره له خه‌ودا پیشانی حهزرهتیدا(د.خ)که کافران که‌من،جا که ئه‌ویش بۆ هاوه‌ڵانی باسکرد دڵخۆش بوون به خه‌وه‌که و وره‌یان به‌رز بووه‌وه،چونکه ئه‌گه‌ر له‌خه‌وه‌که‌دا به زۆر بیبینینایه ئه‌وا موسوڵمانان شپرزه ده‌بوون وجیاوازیان تێده‌که‌وت،به‌ڵام خوا که ئاگای له دڵه‌کانه نه‌یهێشت وایان به‌سه‌ر بێت،جا که له ئه‌رزی واقعیش دا به‌یه‌ک گه‌یشتن هه‌ر به‌قه‌ده‌ری خوا موسوڵمانان کافره‌کانیان که‌سێ ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان بوون به‌که‌م ده‌هاتنه پێش چاویان،هه‌روه‌ها کافره‌کانیش به‌قه‌ده‌ری خوا موسوڵمانان به‌که‌م ده‌هاتنه پێش چاویان ، چونکه له‌ڕاستیدا موسڵمانان که‌م بوون.......
کتێبى : دیمه‌نه‌کانى قورئان / ئه‌ندازیار عوسمان.

