سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
(العلقە) كە بە منداڵدانەوە هەڵواسراوە..له قورئانهوه
نووسينى /سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير///ئەگەر بەردەوام بین لە پشكنینی ئەو ڕاستیانەی قورئانی پیرۆز پێمان ڕادەگەیەنێت، جارێكی تر دەربارەی دروستبوونی مرۆڤ ڕێكەوتی موعجیزەیەكی زانستی زۆر گرنگ دەبینین.
كاتێك نوتفەی پیاو لەگەڵ هێلكۆكەی ئافرەت یەكدەگرێت ئەوا جەوهەری كۆرپەلە چاوەڕوانكراوەكە پێكدێت، ئەو تاكە خانەیەی كە ناودەبرێت بە زایگۆت (لاقحە – Zygote - هێلكەی پیتراو) دەستبەجێ دەست بە زۆربوون دەكات بەڕێگای دابەشبوون. لە كۆتاییدا دەبێتە پارچەیەك گۆشت كە پێیدەوترێت كۆرپەلە (embry)، ئەمەش بەهۆی مایكرۆسكۆبەوە نەبێت نابینرێت.
كۆرپەلە ماوەی گەشەكردنی لە بۆشاییدا بەسەر نابات، بەڵكو بە منداڵدانەوە پەیوەست دەبێت، بەتەواوی وەك پەیوەستی و جێگیربوونی ڕەگەكان لە خاكدا بەهۆی (تەرز)ەكانیانەوە. لە ڕێی ئەم پێكەوە بەسترانەوە كۆرپەلە دەتوانێت ماددە پێویستیەكان بۆ گەشەكردنی خۆی لە لەشی دایكیەوە وەربگرێت.
ئەم خاڵە بۆخۆی موعجیزەیەكی قورئان ئاشكرا دەكات، بۆ وەسفی گەشەكردنی كۆرپەلە لە منداڵدانی دایكدا وشەی (علق) بەكاردەهێنێت، وەك دەفەرموێت:
{اقْرَأْ بِاسْمِ رَبِّكَ الَّذِي خَلَقَ (1) خَلَقَ الْإِنْسَانَ مِنْ عَلَقٍ (2) اقْرَأْ وَرَبُّكَ الْأَكْرَمُ (3)} [العلق] واتە: (ئەی محمد (صلى الله عليه وسلم)) بخوێنە بەناوی ئەو پەروەردگارەتەوە كە هەموو شتێكی درووستكردووە، ئادەمیزادی لە چەند خانەیەكی خۆهەڵواسەر (لەناو منداڵداندا) دروستكردووە، بخوێنە، پەروەردگاری تۆ خاوەنی ڕێز و بەخششی بێسنوورە.
(علق) لە زمانەوانیدا ئەو شتەیە كە بەشوێنێكەوە دەلكێت. هەروەها وشەكەش خۆی بۆ (زەرو – علق) بەكاردەهێنرێت كە بەلەشەوە دەلكێت وخوێن دەمژێت.
بێگومان بەكارهێنانی ئەو وشە گونجاوە بۆ وەسفی گەشەكردنی كۆرپەلە لە منداڵدانی دایكدا، جارێكی تر ئەوە دەسەلمێنێت كە قورئان نیگایە لەخوای گەورەوەیە و گوتراوی ئەو زاتەیە.

