سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
لاى خۆت شکست وه‌ک ئه‌زمون وه‌ربگره:
نوسینى : م.حورایی
له فارسیه‌وه: سامان عبدلله
شکست ، هه‌ڵه، تاوان ،بێ به‌ش بوون ، ئه‌مانه ئه‌و زاراوانه‌ن که زۆر لێیان ئه‌ترسى .
هه‌وڵ ئه‌ده‌ى که توشى شکست یان هه‌ڵ نه‌بیت . هه‌ر ئه‌مه ڕێگره له به‌رده‌م ده‌ست به‌کاربونت له هه‌رکارێک .
ئه‌گه‌ر کاره‌که‌شت کرد‌و بێ ئه‌نجام بویت و وازت لێ هێنا، به‌گه‌وره‌ترین شکست و کوشنده‌ترین گورز و هه‌ڵه‌یه‌کى بێ قه‌ره‌بوى دانێی .
که‌س نیه که باوه‌ڕ به‌خۆبونى ته‌واوى هه‌بێ ، شکستى زۆرى نه‌خواردبێ . ئه‌وه‌ى تۆ به شکستى دائه‌نێى ، بنه‌ماو پێویستى باوه‌ر به‌خۆ بونه.
هه‌ر کارێک که تۆ ده‌یکه‌ى یان ئه‌نجامى هه‌یه یان نیه‌تى، ئه‌وه‌ى ئه‌نجامى هه‌یه به سه‌رکه‌وتن و کامه‌رانى دا ئه‌نێی و ئه‌وه‌ى که بێ ئاکامه ، به شکست داى ئه‌نێى . له کاتێکدا ، ئه‌گه‌ر ورد بیته‌وه، ئاکام و ئه‌زمونى باشت له‌و جێگا ده‌ست ئه‌که‌وێت که بێ ئه‌نجامه ، یاخۆت به شکستى دائه‌نێى ،ئه‌ونده‌ى که ئه‌زمونه‌کانت (شكسته كانت) فێرکه‌رو پێشبه‌رو به ئه‌نجامن ،سه‌رکه‌زتنه‌کانت وا نین .
به مه‌رجه‌ى شکسته‌کانت ببنه ئه‌زمونى باش و ببنه هۆى گه‌شه‌کردن و په‌روه‌رده‌کردنى باوه‌ڕ به‌خۆ بونت ، ئا له‌و کاته‌دا ، پرسیارى باش و به‌که‌ڵک له خۆت بکه.
پرسیارى خراپ ، وه‌ڵامى خراپ و خۆ شکێنانه‌ى به دوا وه‌یه .
به‌ڵام پرسیارى باش ، خۆ خۆشه‌ویستى و باوه‌ڕ به‌خۆبونى به‌دواوه‌یه .
پرسیاره خراپه‌کان ، وه‌ک ئه‌مانه‌ن :
بۆچى شکستم خوارد؟
بۆچى سه‌رکه‌وت و نیم؟
بۆچى هه‌کارێک ئه‌که‌م ، خراپ ده‌رئه‌چێ ؟
به‌ڵام پرسیارى باش ، وه‌ک ئه‌مانه‌ن :
ئه‌م بێ ئه‌نجام بوونه ، چیم فێر ئه‌کات ؟
له‌م ئه‌زمونه چى فێربوم ؟
له‌مه‌و به‌دوا ، هه‌رگیز که‌ڵک له وشه‌ى شکست وه‌رمه‌گره.
له باتى ئه‌و ئه‌زمون یان جۆرێک له ده‌ره‌نجام به‌کاربێنه.
به‌و چه‌شنه بیرکردنه‌وه و بۆچونه‌وه تۆ یا ئه‌نجامى باش به‌ده‌ست دێنێت ، یان ئه‌زمونێکى به سودت ده‌ست ده‌که‌وێت .
له هه‌ردوکیان واتا سه‌رکه‌وتن ، و دوپاتکردنه‌وه‌ى سه‌رکه‌وتن واتا :
باوه‌ڕ به‌خۆ بوون . ناخۆشیه‌کان کورت خایه‌نن ، به‌ڵام مرۆڤى سه‌رکه‌وتوو ته‌مه‌ن درێژ ئه‌بێت.

