سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
(سه‌عیدی کوڕی عامر) مه‌زنی له‌ژێر پۆشاکی کۆندا .. (به‌شى یه‌که‌م)
نوسینگه‌ى ته‌فسیر .. نوسینى : خالد محمد خالد ... وه‌رگێڕانى : سهام به‌رزنجى/ کێ له ئێمه ئاشناى ئه‌م ناوه‌یه و، پێشتر بیستوویه‌تى..؟؟
-وا گومان ده‌به‌م- گه‌ر هه‌ر هه‌مووشمان نه‌بێت، ئه‌وا زۆربه‌مان، هه‌رگیز نه‌مانبیستووه.. وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵتاندا بم ئێستا که ده‌یخوێننه‌وه، پرسیار ده‌که‌ن: ده‌بێت ئه‌م (سه‌عیدى کوڕى عامر)ه کێ بێت..؟؟
به‌ڵێ.. ئێستا ده‌زانین ئه‌م (سه‌عید)ه کێیه..!!
یه‌کێکه له گه‌وره هاوه‌لآنى پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ، با ناوه‌که‌شى وه‌ک ناوى گه‌وره هاوه‌لآنى دیکه بلآو و ئاشنا نه‌بێت.
یه‌کێکه له گه‌وره خۆپارێزه په‌نهانه‌کان..!!
پێده‌چێت ئاسایى و دووباره‌کردنه‌وه بێت، که بڵێین له هه‌موو دیمه‌ن و غه‌زایه‌کدا له‌گه‌ڵ پێغه‌مبه‌ر دا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) بووه.. چونکه ئه‌وه ڕێڕه‌وى هه‌موو موسڵمانه‌کان بوو، بۆ هیچ بڕوادارێک نه‌بوو که له ئاشتى یان جیهاددا له پێغه‌مبه‌رى خوا (درودى خواى له‌سه‌ربێت) دوا بکه‌وێت.
(سه‌عید) به‌ر له رزگارکردنى (خه‌یبه‌ر) موسڵمان بوو، له‌و ساته‌وه‌ش که ئیسلامى له ئامێز گرت و واده و به‌ڵێنى دا به پێغه‌مبه‌ر (درودى خواى له‌سه‌ربێت) ، هه‌موو ژیان و، بوون و، ئاینده‌ى خۆیشى پێ به‌خشین.
گوێڕایه‌ڵى و، دونیانه‌ویستى و، به‌رزى خۆ خه‌فه‌کردن و، وه‌رع و، خۆ به‌رز گرتن، هه‌موو خه‌سڵه‌ته چاکه‌کان له‌م مرۆڤه پاک و بێگه‌رد و برا و هاوڕێ گه‌وره‌یه‌دا هه‌بوو..
کاتێکیش هه‌وڵده‌ده‌ین به مه‌زنیه‌که‌ى بگه‌ین و بیبینین، پێویسته که زرنگ بین تا بێ ئاگا نه‌بین له‌و مه‌زنیه و لێگه‌ڕێن له ده‌ستمان ده‌ربچێت و خۆى ون بکات..
کاتێک له نێو قه‌ره‌باڵغیدا چاومان به (سه‌عید) ده‌که‌وێت، هیچ شتێکى تێدا به‌دى ناکه‌ین جێگاى رامان و سه‌رنجدان بێت..
چاو یه‌کێک له ئه‌ندامانى ده‌سته‌ى هه‌ژاران ده‌بینێت.. قژ ئاڵۆزکاو و ته‌پ و تۆزاوى.. له پۆشاک و، شێوه‌ى ده‌ره‌وه‌یدا، هیچ شتێکى تێدا نیه له موسڵمانه هه‌ژاره‌کانى جودا بکاته‌وه..!!!
خۆ گه‌ر پۆشاک و شێوه‌ى ده‌ره‌وه‌یمان کرده به‌ڵگه و نیشانه بۆ ئاشنا بوونى حه‌قیقه‌تى ئه‌و، ئه‌وا هیچ به‌دى ناکه‌ین، چونکه مه‌زنى ئه‌م پیاوه زۆر له‌وه ره‌سه‌نتره که به رووکه‌شێکى ده‌وڵه‌مه‌ندانه و ئاڵ و والآ خۆى بنوێنێت.
ئه‌وه‌تانێ ئا له‌وێدا له پشتى ساده‌یى و پۆشاکه کۆنه‌کانیه‌وه خۆى حه‌شارداوه..
ئایا مروارى شاراوه‌ى نێو گوێچکه‌ى ماسیتان بینیوه..؟ ئه‌میش شتێکى له‌و بابه‌ته‌یه..
* * *
کاتێک ئه‌میرى بڕواداران (عومه‌رى کوڕى خطاب) معاویه‌ى له والیێتى شام لادا، به ده‌وروبه‌رى خۆیدا چاوى گێڕا، بۆ که‌سێک ده‌گه‌ڕا له جێگاى ئه‌و دایبنێت.
شێوازى (عومه‌ر)یش له هه‌ڵبژاردنى والى و یاریده‌ده‌ره‌کانیدا ئه‌وپه‌ڕى به‌ئاگا بوون و، وردى و، له‌سه‌ر خۆیى تێدا بوو.. چونکه له‌و بڕوایه‌دا بوو که هه‌ر والییه‌کى له دوورترین جێگاى سه‌ر زه‌وى هه‌ڵه‌یه‌ک بکات، خواى گه‌وره له‌سه‌ر ئه‌وه پرسیار له دوو که‌س ده‌کات: یه‌که‌میان (عومه‌ر).. دووه‌میان خاوه‌نى هه‌ڵه‌که..
پێودانگیشى له هه‌ڵسه‌نگاندنى خه‌ڵک و هه‌ڵبژاردنى والیدا زۆر به وردبینى و توندى و، گشتگیرى و، به‌ر چاو روونیه‌وه بوو، تا ئه‌وپه‌ڕى وردبینى..
(شام)یش، له‌و رۆژگاره‌دا جێگایه‌کى گه‌وره بوو، ژیانیش تێیدا به‌ر له گه‌یشتنى ئیسلام بۆ ناویان به چه‌ندین سه‌ده، له‌نێو شارستانێتیه رکابه‌ره‌کاندا گۆڕ‌انى به‌سه‌ردا ده‌هات و، ناوه‌ندێکى بازرگانى گرنگ و، چاوگه‌یه‌کى فراوانى نیعمه‌ت بوو، بۆیه به‌وانه‌وه و، له‌به‌ر ئه‌وانه.. خانه‌ى هه‌ڵخه‌ڵه‌تاندن بوو، هه‌ر بۆیه به بۆچوونى (عومه‌ر) که‌سێکى دونیا نه‌ویستى، خواپه‌رستى، رازى بووى، ته‌وبه‌کارى، پشت له دونیا کردووى وه‌هاى ده‌ویست که هه‌موو شه‌یتانه‌کانى گومڕا کردن له‌به‌رده‌م نه‌ویستنى ئه‌ودا هه‌ڵبێن..
(عومه‌ر) بانگى کرد: دۆزیمه‌وه.. (سه‌عیدى کوڕى عامر)م بۆ بانگ بکه‌ن..!!
دواتر، (سه‌عید) دێته لاى ئه‌میرى بڕواداران و ئه‌ویش داواى لێ ده‌کات ببێته والى (حومص)..
به‌لآم (سه‌عید) داواى لێبوردنى کرد و.. وتى:تووشى ئاشووبم مه‌که، ئه‌ى ئه‌میرى بڕواداران..
(عومه‌ر) به‌ده‌نگى به‌رز وتى:
(سوێند به‌خوا وازت لێ ناهێنم.. ئێوه سپارده‌کان و جێنشینیتان خستۆته گه‌ردنى من و.. پاشان به‌جێم دێڵن) ..؟؟!!
له ماوه‌یه‌کى که‌مدا (سه‌عید9ى رازى کرد، چونکه به‌ڕاستى وشه‌کانى (عومه‌ر) شایانى ئه‌وه بوون که بڕواى پێ بێنێت.
به‌ڵێ هیچ دادگه‌رى تێدا نیه که سپارده و جێ نشینیان بده‌ن به‌سه‌ر ئه‌ودا و، پاشان به‌ته‌نها جێى بهێڵن.. جا گه‌ر که‌سانى وه‌ک (سه‌عیدى کوڕى عامر) له‌به‌ر پرسیارێتى هه‌ڵبێن، ئیدى (عومه‌ر) کێ له‌سه‌ر فه‌رمانڕه‌واییه گرانه‌کانى دابنێت..؟؟
(سه‌عید) له‌گه‌ڵ ژنه‌که‌یدا، که تازه بووک و زاوا بوون، به‌ره‌و (حومص) که‌وتنه ڕێ، هاوسه‌ره‌که‌شى هه‌ر له منداڵیه‌وه زۆر جوان و نازدار بوو.. (عومه‌ر)یش بڕى پێویست له سامانى پێدان.
کاتێک له (حومص) جێگیر بوو.. ژنه‌که‌ى ویستى مافى خۆى وه‌ک هاوسه‌رێک له‌و سامانه بخاته کار که (عومه‌ر) پێى به‌خشین و، داواى لێکردن که جل و به‌رگێکى شایان و، پێویستى و که‌لوپه‌لى پێ بکڕن و.. ئه‌وى دیکه‌ى هه‌ڵبگرن..
(سه‌عید) پێى وت: ده‌ته‌وێ له‌وه چاکترت نیشان بده‌م..؟؟ ئێمه له ولآتێکداین بازرگانیه‌که‌ى قازانجمه‌نده، بازاڕه‌که‌یشى گه‌رم و گوڕه، ده‌با ئه‌م پاره‌یه بده‌ین به که‌سێک بازرگانى پێوه بکات بۆمان و بیبوژێنێته‌وه..
ژنه‌که‌ى وتى: ئه‌ى گه‌ر له بازرگانیه‌که‌یدا زه‌ره‌رى کرد..؟؟
(سه‌عید) وتى: پاراستنه‌که‌ى له‌سه‌ر ئه‌و داده‌نێم..!!
ژنه‌که‌ى وتى: که‌وابێت.. زۆر چاکه..
(سه‌عید) چووه ده‌ره‌وه، هه‌ندێک پێداویستى ژیانێکى کوله‌مه‌رگى پێ کڕى، پاشان هه‌موو سامانه‌که‌ى به‌سه‌ر هه‌ژار و نه‌داراندا به‌خشیه‌وه..
رۆژان تێپه‌ڕى و.. له نێوان هه‌ر ماوه و کات و ماوه‌یه‌کى که‌دا ژنه‌که‌ى له‌باره‌ى بازرگانێتیه‌که‌یانه‌وه پرسیارى لێده‌کرد، که قازانجیان به‌کوێ گه‌یشتووه..
(سه‌عید)یش وه‌لآمى ده‌دایه‌وه: بازرگانێتیه‌کى سه‌رکه‌وتووه و.. قازانج له گه‌شه و زیادبووندایه.
رۆژێکیان له‌به‌رده‌م که‌سێکى نزیکیدا که به راستى کاره‌که ئاشنا بوو هه‌مان پرسیارى لێکرد، زه‌رده‌خه‌نه گرتى، پاشان پێکه‌نى به جۆرێک که ژنه‌که‌ى گومان و دوودڵى بۆ دروست بوو، زۆر داواى لێکرد که به‌راستى و رونى بۆى بدوێت، پێى وت: مێرده‌که‌ت هه‌ر له‌و رۆژه‌دا هه‌موو سامانه‌که‌ى به‌خشیووه.
ژنه‌که‌ى (سه‌عید) گریا و، غه‌مبار بوو که له‌و پاره سوودمه‌ند نه‌بوه، نه ئه‌وه‌ى خۆى ده‌یویست لێى کڕى، نه‌پاره‌که‌ش ما..
(سه‌عید) سه‌رنجى دا، فرمێسکه رژاوه‌کانى زیاتر جوان و قه‌شه‌نگیان کردبوو.
به‌ر له‌وه‌ى ئه‌و دیمه‌نه سه‌رنج راکێشه ده‌روونى لاواز بکات، به چاوى عه‌قلأ سه‌رنجى به‌هه‌شتى دا، هاوه‌ڵه دێرێن و کۆچکردوه‌کانى خۆى تێدا به‌دى کرد، وتى:
(هاوه‌لآنێکم هه‌بوو به‌ر له‌من به‌ره‌و لاى خوا رۆشتن.. منیش پێم خۆش نیه گه‌ر هه‌موو ئه‌وه‌ى له دونیادا هه‌یه بۆم بێت له‌رێگه‌ى ئه‌وان لا بده‌م)..!!!
گه‌ر بشترسایه که به‌جوانیه‌که‌ى هه‌ڵیبگێڕێته‌وه، وه‌ک ئه‌وه‌ى له‌گه‌ڵ ده‌روونى خۆیدا بدوێت، وتى:
ده‌زانیت که له‌به‌هه‌شتدا په‌رى چاو ره‌ش و چاک و باشى وا هه‌یه، که گه‌ر یه‌ک دانه‌یان بهێنرێته سه‌ر زه‌وى هه‌ر هه‌مووى رووناک ده‌کاته‌وه و، رۆشناییه‌که‌ى رووناکى خۆر و مانگى پێکه‌وه نه‌ده‌هێشت.. ده‌ى ئێستا قوربانى به تۆ بده‌م له پێناوى ئه‌واندا، چاکتره له‌وه‌ى ئه‌وان بکه‌مه قوربانى له پێناوى تۆدا!!!
قسه‌کانى، هه‌روه‌ک چۆن به هێمنى و، رووگه‌شى و، ره‌زامه‌ندى، ده‌ست پێ‌کردبوو به هه‌مان شێوه‌ش کۆتایى پێ هێنا..
ژنه‌که‌یشى دڵ‌ئارام بوو، تێگه‌یشت هیچ شتێک نیه چاکتر بۆ ئه‌و له رۆیشتن له‌سه‌ر رێگه‌ى (سه‌عید) و، هاندانى ده‌روونى خۆى بۆ لاسایى کردنه‌وه‌ى ئه‌و له دونیا نه‌ویستى و ته‌قوادا..!!

