سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
دوانەیی و پیتێن لە ڕووەكەكاندا...لهقورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن /نووسينگهى تهفسير///هەروەك لەجیهانی مرۆڤ و ئاژەڵەكاندا نێر و مێ هەیە، لە جیهانی ڕووەكیشدا بەهەمان شێوەیە. پەروەردگار دەفەرموێت:{وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (49)} [الذاريات]، واتە: لە هەموو شتێك ئێمە جووتمان دروست كردووە، بۆ ئەوەی بیر بكەنەوە و یاداوەری وەربگرن.
هەروەك لەجیهانی مرۆڤ و ئاژەڵەكاندا نێر و مێ هەیە، لە جیهانی ڕووەكیشدا بەهەمان شێوەیە. پەروەردگار دەفەرموێت:{وَمِنْ كُلِّ شَيْءٍ خَلَقْنَا زَوْجَيْنِ لَعَلَّكُمْ تَذَكَّرُونَ (49)} [الذاريات] واتە: لە هەموو شتێك ئێمە جووتمان دروست كردووە، بۆ ئەوەی بیر بكەنەوە و یاداوەری وەربگرن.
{سُبْحَانَ الَّذِي خَلَقَ الْأَزْوَاجَ كُلَّهَا مِمَّا تُنْبِتُ الْأَرْضُ وَمِنْ أَنْفُسِهِمْ وَمِمَّا لَا يَعْلَمُونَ (36)} [يس]واتە: پاكی و بێگەردی بۆ ئەو زاتەی هەر هەموو بەدیهێنراوەكانی بە جووت دروستكردووە لەوەی لە زەویدا دەڕوێت، لە خۆیشیان، لەو شتانەش كە نایزانن.
{فِيهِمَا مِنْ كُلِّ فَاكِهَةٍ زَوْجَانِ (52)} [الرحمن]، واتە: لە هەموو جۆرە میوەیەك نموونەی دوانەیان تێدایە.
{وَهُوَ الَّذِي مَدَّ الْأَرْضَ وَجَعَلَ فِيهَا رَوَاسِيَ وَأَنْهَارًا وَمِنْ كُلِّ الثَّمَرَاتِ جَعَلَ فِيهَا زَوْجَيْنِ اثْنَيْنِ يُغْشِي اللَّيْلَ النَّهَارَ إِنَّ فِي ذَلِكَ لَآيَاتٍ لِقَوْمٍ يَتَفَكَّرُونَ (3)} [الرعد]واتە: خوا ئەو زاتەیە كە زەوی پان و بەرین كردووە و كەژ و چیا و ڕووباری زۆری تێدا دابینكردووە، لە هەموو بەروبوومێك جووتی فەراهەم هێناوە لە هەردوو ڕەگەز، شەوی والێكردووە ڕۆژ داپۆشێت، بەڕاستی ئا لەو شتانەدا بەڵگە و نیشانەی زۆر هەن بۆ كەسانێك بیربكەنەوە.
{الَّذِي جَعَلَ لَكُمُ الْأَرْضَ مَهْدًا وَسَلَكَ لَكُمْ فِيهَا سُبُلًا وَأَنْزَلَ مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَخْرَجْنَا بِهِ أَزْوَاجًا مِنْ نَبَاتٍ شَتَّى (53)} [طه]، واتە: ئەو زاتەی زەوی بۆ ئێوە بار هێناوە، وەكو لانكە (لەسەری دەحەوێنەوە)، هەروەها جۆرەها ڕێگای تێدا بۆ فەراهەم هێناون، لە ئاسمانیشەوە باران دادەبارێنێت، كە بەهۆیەوە چەندەها جووت ڕووەكی پێڕواندووە.
ڕاگەیاندنی بیردۆزی پیتاندن و بوونی نێر و مێ لە هەموو بەروبوومە ڕووەكییەكاندا، لە ئایەتەكەدا هەیە، دروست وەك ئەوەی سوننەتی ژیانە لە مرۆڤ و ئاژەڵ و باڵندەكاندا.
وەك ژیانی مرۆڤ كە بە كۆرپەلەیەكی بچوك دەستپێدەكات، دایك پەروەردە و چاودێری دەكات. ژیانی ڕووەكیش وەك كۆرپەلەیەكی بچووك دەنكۆڵە پەرەی پێدەدات، لە ماوەی ڕوان و گەشەكردنیدا خۆراكی پێویستی بۆ بەدەست دەهێنێت. كۆرپەلەكەش بەهێمنی و جێگیری دەمێنێتەوە تاكو زەوی باوەشی بۆ دەكاتەوە و بارودۆخی گونجاوی بۆ ئامادە دەبێت وەك گەرمی و ئاو، دەنكۆڵە و تۆوەكان دوو كەرت دەبن (دەتروكێن) و كۆرپەلەكە گەشە دەكات. كە گەشەی ڕووەكەكە تەواو بوو و گەیشتە تەمەنی پێگەیشتن، گوڵەكانی دەكرێنەوە و بەروبووم بەرهەم دێت.
زانستی نوێ ئاشكرایكردووە گوڵی ڕووەكەكان –بە جیاوازی جۆرەكانیانەوە- دابەش دەكرێن بۆ سێ جۆر:
گوڵی نێر- گوڵی مێ- گوڵی دووڕەگ (كە هەردوو ئەندامی نێرە و مێیەی پێكەوە تێدایە).
ئەو گوڵانەی لە هەوادا دەپیتێن بەوە جیادەكرێنەوە ئەندامەكانی زاوزێیان بەركەوتەی هەوان. هەركات (با) لەراندنیەوە دەنكە هەڵاڵەكانیان لێ دەكەوێتە خوارەوە، دەنكەهەڵاڵەكان دەكەونە خوارەوە كە سوك و لوسن تاكو هەڵگرتنیان لەلایەن هەواوە ئاسان بێت بۆ سەر ئەندامی مێیەی گوڵی تر و پاشان كرداری پیتێن ڕوودەدات.
پەروەردگار ددەفەرموێت:{وَأَرْسَلْنَا الرِّيَاحَ لَوَاقِحَ فَأَنْزَلْنَا مِنَ السَّمَاءِ مَاءً فَأَسْقَيْنَاكُمُوهُ وَمَا أَنْتُمْ لَهُ بِخَازِنِينَ (22)} [الحجر]

