ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

لە نێوان خواسـتی خودا‌و، خواسـتی فیرعەوندا..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

لە نێوان خواسـتی خودا‌و، خواسـتی فیرعەوندا..چيرۆكه‌ قورئانيه‌كان

نووسسينى/د.صلاح ڤعبدالفتاح  الخالدى/وه‌رگێر/كاوه‌ هاوراز/// خواست (ارادە)ی فیرعەونی زاڵم‌و بەدكار وابوو كە دەبێت موسا-سڵاوی خودای لێبێت- بكوژێت. خواستی خوداش وابوو كە موسا بژی‌و لەماڵی فیرعەونیشدا بژی‌و هەر فیرعەون خۆیشی ئەركی بەخێوكردن‌و

سەرپەرشتیارێتیی ئەو منداڵە لە ئەستۆ بگرێت.

هیچ شتێكیش بەبێ‌ خواست‌و ئیرادەی خودا لەئارادا نابێت!! ئەی داخۆ ئەو بەندەو مەخلووقەش كێ‌بێت بتوانێت بەرامبەر خواستی خودا بوەستێت‌و پووچەڵی بكاتەوە؟! بێگومان خودا بۆ ئەنجام دان‌و بەدیهێنانی خواست‌و كاروباری خۆی بەتوانایە، بەڵام زۆربەی خەڵكی بەمە نازانن
ئەوا دایكی موسا خەریكە منداڵی دەبێت‌و لە هەمان كاتدا لە فیرعەون‌و سەربازەكانیشی دەترسێت، چونكە ئەگەر كوڕێكی ببێت ناژی، لەبەر ئەوەی سەربازەكانی فیرعەون لێی دەسێنن تاكو بیكوژن، ئەی داخۆ ئەو كەسە كێ‌بێت كە كوڕەكەی بۆ بپارێزێت‌و بتوانێت لەدژی فیرعەون‌و سەربازانی بوەستێت؟
خۆ ئەگەر ئەم دایكە بیەوێت كۆرپەكەی لەماڵەوە حەشاردات ئایا ژیانی بۆ مسۆگەر دەكات؟! لەڕاستیشدا ئەم منداڵە وەك كەل‌وپەل‌و كەرەسەیەكی نێو ماڵا نییە كە جووڵە‌و دەنگی گریانی نەیەت.. ئەمە كوڕێكە‌و هەر دەبێت جاروبار بگری‌و هاوار بكات، لەوانەشە هاوار‌و گریانی ببێتە هۆیەكی ڕێ‌نیشاندەری سەربازەكان‌و بیدۆزنەوە.
تەنانەت گەر دایكیشی بیەوێت بەو مەترسییەی فیرعەون بیترسێنێت، ئایا ئەم كۆرپەیە لێی تێ‌دەگات‌و واز لە گریان دێنێت؟ ئەی ئایا منداڵێك كە لە چەند سەعاتێكی سەرەتای تەمەنیدایە هیچ شتێك لە ماناكانی ترس‌و سڵاكردنەوەو خۆپارێزی دەزانێت؟! ئایاو...؟! ئایاو... چەندین ئایا‌و پرسیاری دی بەهزری هەر كەسێكدا لەوانەی سەرنج لەم چیرۆكە دەدەن، گوزەر دەكەن.
بەڕاستی موسای ساوای بێ‌دەسەڵات لە مەترسییەكی كت وپڕی دڵتەزێن دایەو، ماڵی باوكی‌و ئامێزی دایكیشی متمانە‌و ئاسایشی بۆ دابین ناكەن‌و، لەم قۆناغەدا ناتوانن لێ‌ دوور خەنەوە، تەنانەت هیچ جێگەیەك لە (میسر)دا ئەو مەترسییەی لەسەر لانابەن‌و ناتوانن لێی دوورخەنەوە‌و، ناتوانن ئارامی‌و ئاسایشی بۆ بڕەخسێنن، تەنها یەك جێگە نەبێت، ئەویش كۆشكەكەی فیرعەونە.. بەڵام ئاخۆ كێ‌ دەیگەیەنێتە ئەوێ‌.. بێگومان هەر ئەو خودایەی كە خواستی وایە، هەر ئەویش ئامڕازی گونجاو‌و ئاسانكارییی بۆ دەڕەخسێنێت... مرۆڤەكانیش تەنها ئەو كارەیان لە ئەستۆیە كە بە سروشی خودا دەبێت ڕایپەڕێنن.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز