ماڵپەری قورئانی پیرۆز

  •   پەیوەندی
  •   سەردێڕەکان
  •   سەرەتا

سەرەکیەکان

  •   ماڵەوە
  •   قورئانی پیرۆز
  •   زانیاری قورئان
  •   زانسته‌کانی قورئان
  •   اعجاز
  •   لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
  •   ته‌فسیری قورئان
  •   فێربوونی التجوید
  •   زیکرەکان
  •   فەرموودە قودسیەکان
  •   گەشەپێدانی مرۆیی
  •   کتێبخانه
  •   ڕۆژوو
  •   ژیانی پێغەمبەران
  •   موعجیزەی پێغەمبەران
  •   هه‌مه‌جۆر
  •   لینکەکان
  •   عقيدة
  •   ئيمان
  •   نوێژ
  •   پەروەردەی منداڵ
  •   قیامة
  •    هۆی دابەزین
  •   فیقه
  •   ئاداب
  •   چێرۆک و بەسەرهات
  •   واتای ئایەت
  •   بەهەشت
  •   دۆزەخ
  •   ئافرەتان
  •   تاوانه‌ گه‌وره‌کان
  •   خێزان
  •   رازی قورئانى
  •   عیباده‌ت
  •   ناوه‌ جوانه‌کانى خوا
  •   هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
  •   پێغەمبەر محمد (ص)
  •   چیڕۆکه‌ قورئانیه‌کان
  •   ژیان فێری کردم
  •   ژیانى زانایانى ئیسلام
  •   ووتەی زانایانی ئیسلام
  •   ووتەی ناوداران
  •   ووتەکانی سەرکەوتن

ئاماری ماڵپەر





ته‌فسیری ئاسان دابه‌زێنه‌


خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز

- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له‌ هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره‌ بکه
-  بۆ گوێ گرتن له‌ قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه‌ به‌کوردى و زمانه‌ جیهانیه‌کان کلیک لێره‌ بکه

سەرەتا

لەبەرچی خوا نمونە بە مێشولە(پێشکە) دێنێتەوە لە قورئان؟

لەبەرچی خوا نمونە بە مێشولە(پێشکە) دێنێتەوە لە قورئان؟

وه‌رگيراوه‌ له‌ په‌يجى /https://www.facebook.com/shamal.m.amin?fref=photo كاك شماڵ محمد///1- (١٠٠) چاوی هەیە.2- (48) ددانی هەیە.3- (٦) باڵی هەیە.

4- (3) دڵی هەیە، دڵێکی ناوەندی، و لەهەر باڵێکیشیدا دڵێک هەیە.
5- لە دووری (٦٠) کیلۆمەترەوە بۆنی عارەقی مرۆڤ دەکات.
6- مێشوولەی (Culex pipiens) پێویستە لەیەک چرکەدا (500) جار باڵەکانی لێک بدات تا بتوانێت لە (١) کاتژمێردا (3) میل ببڕێت.
7- ئامێرێکی بەهێزی شیکاری کردنی خوێنی هەیە، چونکە حەز لەهەموو خوێنێک ناکات ...ونایخوات.
8- ئامێرێکی زۆر هەستیاری گەرمی پێوی هەیە، کە ڕێژەی هەستیارێکەی یەک لەسەر هەزاری پلەی سەدیە، واتە ئەگەر پلەی گەرمی ئەو تەنەی دەیکاتە ئامانج یەک لەسەر هەزار بەرز بێتەوە ئەو بە ئاسانی هەستی پێ دەکات.
9- ئامێرێکی سڕکردنی کاریگەری هەیە، وپاش ئەوەی دڵنیا دەبێت لەگونجاوی جۆری خوێنەکە، شوێنێکی تەنک دەدۆزێتەوە کەخوێنێکی زۆری تێدا بێت وەک مولولە خوێنەکان، وپاش ئەوەی شوێن خوێن وەرگرتنەکە دیاری دەکات، سپرایەکی لێدەدات وئەو شوێنە سڕ دەکات، تا کەسەکە هەست بەهیچ ئازارێک نەکات وبەئاگا نەیەت، بۆیە ئێمە کاتێک هەستی پێ دەکەین کە بەنجەکەی بەرمان دەدات تا ئەو کاتیش ئەو ئیشەکەی تەواو کردوە وشوێنەکەی بەجێ هێشتووە.
10- بەددانەکانی بەشی سەرەوە وخوارەوەی دەمی شوێنەکە بریندار دەکات، وپاشان دەرزیەکی زۆر باریک لە بۆشایی لێوی سەرەوەی دەردهێنیێت ودەیکاتە ناو خوێنەکەوە وبەو دەرزیە خوێنەکە دەمژێت، کە واتە دەرزیەکە خۆی شوێنەکە بریندار ناکات وەک ئێمە دەیبینین، بەڵکو ددانەکان برینداری دەکەن ودواتر دەرزیەکە تەنها خوێنەکە هەڵدەمژێت.
11- کاتێک دەست دەکات بەمژینی خوێن ڕژێنێک دەڕێژێتە ناو ئەو شوێنەی خوێنەکەی لێدەمژێت، ئەو ڕژێنە ڕێگری لەمەینی خوێنەکە دەکات، وبەشێوەیەک ڕوونی دەکاتەوە، تا بەلوتە باریکەکەیدا گوزەر بکات، ولەهەمان کاتیشدا ئەو ڕژێنە شوێنەکە دەوروژێنێت تا لەش زۆرترین ڕێژەی خوێنی بۆ بنێرێت. 
12- مێشوولە زیندەوەرێکی خۆێن خۆر نیە وبەخوێنیش ناژی وەک ئێمە لێی تێ گەیشتوین، وئەوەی خوێنمژە تەنها مێیەی مێشوولەیە، وهەر ئەویش دەبێتە هۆی گواستنەوەی نەخۆشی، هەر بۆیەیش خوای گەورە لە ئایەتەکەدا بە ئامڕازی مێینە ئاماژەی پێ دەکات ودەفەرمووێت: (بَعُوچَەً).
13- مێیەی مێشوولەیش بۆ ئەوە خوێن ناخوات کەپێی بژی، بەڵکو بەمەبەستی گەشەکردنی هێلکەکانی دەیخوات کە پێویستیەکی زۆریان بە پرۆتین هەیە بۆ گەشە کردن، وبەو شێوەیەش نەبێت ناتوانێت بەردەوامی بەژیانی وەچەکانی بدات.
14- مێیەی مێشوولە لەهەر جارێکدا نزیکەی (٣٠٠) گەرا دادەنێت، وپاش لە (١-٢) کاتژمێر لەدانی گەراکان، ڕەنگیان دەگۆڕن بۆ ڕەنگێکی ڕەش تا زیندەوەرەکانی تر نەیاندۆزنەوە ونەیانخۆن. لەوەیش سەیرتر ئەوەیە کە هەندێکیان ڕەنگی خۆیان بەپێی ئەو شوێنەی کەتێیدا دەژین دەگۆڕن.
- ئێستا زانیمان بۆچی خوای گەورە لەقورئاندا دەفەرمووێت:
[إن اللهَ ڵا ێسْتَحی أن ێضربَ مَثلًا مَا بَعُوضەً فَمَا فَوقَهَا فأما الَّذێنَ امَنُوا فَێعْلمُونَ اَنَّهُ اْڵحُق مِنْ رَبّهِم وأما الَّذێن كَفَرُوا فَێقُولُونَ مَاذا أراد اللهُ بِهذا مَپَلًا]. سورە البقرە: اڵایە (26). 
واتە خوای گەورە پێی شەرم نیە کە نموونە بەهەر شتێک بهێنێتەوە، بەمێشوولەیەک یان لەو بچوکتریش بێت، جا ئەوانەی باوەڕداران دەزانن کە ئەوەی خوا دەیفەرمووێت هەموو حەق وبەنموونە دەیهێنێتەوە هەموو حەقە وڕاستیە وبێ حیکمەت نیە، ئەوانەیش کە بێباوەڕن دەڵێن خوا ئەم شتە بچوکانە چین بەنموونە دەیانهێنێتەوە.
پرسیارەکە لێرەدا ئەوەیە موحەممەد لەو سەردەمەدا چی دەربارەی ئەو هەموو ووردەکاریانەی مێشوولە دەزانی تا ئاوا بەمتمانەوە بیکاتە نموونە بۆ بێباوەڕان؟!!.
هەموو مافەکانی پارێزراون بۆ ماڵپەری قورئانی پیرۆز