سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
تێڕوانینێکی زانستیی ده‌رباره‌ی حه‌رامبوونی عه‌ره‌ق له قورئان و سوننه‌تدا
ئاماده‌کردنى : صلاح شیروانى......لـــــــه ســــه‌رده‌می ئێستــاماندا مه‌ی خواردنــــه‌وه بــــووه بــــه پیشــــه‌یه‌کی هه‌میشـــه‌یی هه‌ندێ خــــه‌ڵک, کــــه بـــه ئاشکرا و بــــه به‌رده‌وامی ده‌یخــۆنه‌وه,
ته‌نانه‌ت لــــه ســـه‌ر شه‌قــــام و شـــوێنه گشتی‌یه‌کانیش! ئـــــه‌ویش بــــه‌هــــۆی نـــــه‌زانینی خــــــه‌ڵکی‌یه‌وه‌یــه, چـــونکه ئه‌گه‌ر بیانزانیایه چــــه‌ند خراپه نه‌یان ده‌خوارده‌وه.لـــــــــه روانگـه‌ی شه‌ریعه‌تی پیرۆزی ئیسلامه‌وه (مه‌ی) و هه‌موو جۆره‌کانی حـــه‌رامـــــه, و پێــــویسته خــــۆمــانی لێ‌بپارێزین, ئه‌مه‌ش له‌به‌ر ئه‌وه‌یه که هه‌موو شته حه‌رام کراوه‌کان زیانی تێدایـــه بـــــۆ مرۆڤ، پێغه‌مبـــــه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێــــت: [لَيَشْرَبَنَّ ناسٌ مِن أُمَّتي الخَمْرَ, يُسَمُّونَها بِغَيڕ اسْمِها] رواه أبوداود, واته: که‌سانێک له ئوممه‌تی من عه‌ره‌ق ده‌خۆنه‌وه, کــه ناوی تری لێ‌ده‌نێن و به ناوی خۆیه‌وه ناوی ناهێنن, خوای گــــــه‌وره ده‌فه‌رمــــوێت لـــــه سووره‌تی(البقــــــــرة)دا : [يَسْأَلُونَكَ عَنِ الْخَمْڕ وَ الْمَيْسِڕ قُلْ فِيهِمَا إِثْمٌ كَبِيرٌ وَمَنَافِعُ لِلنَّاسِ وَإِثْمُهُمَآ أَكْبَـرُ مِن نَّـفْعِهِمَا {219}], واته: پرسیــــارت لێ‌ده‌کــه‌ن ده‌رباره‌ی عه‌ره‌ق و قوومار، تۆ پێ‌یان بڵێ: له‌و دووانه‌دا تـــــاوان و گونـــاهێکی گه‌وره هه‌یـــــه، هه‌رچه‌نــــده چه‌ند سوودێکی تێدایــــه بـــــۆ خه‌ڵکانێک, کــه بێگومان گوناهه‌که‌یــان و زیانه‌کانیان گه‌وره‌تره له که‌ڵک و سوودیان.
لـــــه‌م ئــــــایه‌ته پیرۆزه‌وه بــــــۆمان ده‌رده‌که‌وێت کــــــه هه‌رچی‌یه‌ک زیانی زۆرتر بوو لــــــه سوودی ئه‌وا حه‌رامه، هه‌رچی‌یه‌ک سوودی زۆرتر بوو له زیانی, یــــــان هه‌ر زیانی نه‌بوو ئه‌وا حه‌ڵاڵه، پێغه‌مبــه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: [ما أَحَلَّ الله في كِتابِهِ فَهُوَ حَلال, وَ ما حَرَّمَ فَهُو حَرام, وَ ما سَكَتَ عَنْهُ فَهو عَفْو, فَاقْبَلوا مِن الله عافِيَتَـه فَـأِنَّ الله لَم يَكُن لِيَنْسى شَيْئاً], واتـــــــه: ئـــــه‌وه‌ی خــــوا حه‌ڵاڵی کـــرد بێــــت لــــه کتێبه‌کـــه‌ی‌دا (قورئــــانی پیـــرۆز) ئــــه‌وه حــــه‌ڵاڵه, و ئه‌وه‌یش حـــــه‌رامی کرد بێـــــت ئــــه‌وه حـه‌رامه, و ئه‌وه‌شی لێ‌ی بێ‌ده‌نگ بوو بێت ئه‌وه لێبوردنه, ئێوه لێبوردنی خـــــودا وه‌ربگرن, چونکه خوای گه‌وره هیچـــــی لــــــه‌یاد نــــــاچێته‌وه, لـــــــــــه فه‌رمووده‌یه‌کی تردا پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: [كُلُّ مُسْكِرٍ حَرام, وَ كُلُّ مُسْكِرٍ خَمْر] رواه النسائی بسند صحیح, واته: هه‌موو مه‌ست که‌رێک حــــه‌رامه, هه‌موو مه‌ست که‌رێکیش عــــــه‌ره‌قه, لێره‌وه بۆمان روون ده‌بێته‌وه کــه هۆی حــــه‌رام بـــــوونی عــــــاره‌ق مــــــــه‌ست که‌رێکــــه‌یه‌تی, کـه ده‌بێته هۆی سست بــــــوون و تێـــــک چـــــوونی زۆربـــــه‌ی ئه‌نــــــــدامـــــه‌کــــانی لـــــــــه‌ش, ئــــــــــــه‌م مه‌ستکه‌ری‌یه‌ش هۆی ئه‌وه‌یه: که له کـــــــاتی دروست کردنی عـــــاره‌قدا بـــه ڕێگـــه‌ی (زینده كارلێكی بێ‌باهه‌ناسه) ئـــــــاماده ده‌کــــرێت, کــــــه ئـــــۆکسجین به‌شداری تێدا ناکات, واتـه: به ترشان ئــــــامــــاده ده‌کــــــرێت, کــــــه ووزه‌ی کۆکراوه‌ی ناو خۆراک به ته‌واوی شی نابێته‌وه (هه‌روه‌ك له هێلكاری‌یه‌كه‌دا نیشـــــان دراوه), ئه‌مه‌ش ده‌بێته هۆی ووزه کـــــه‌م دان بـــه له‌ش, به‌و هۆیه‌وه له‌ش ناتوانێت زینــــده چلاکی‌یه‌کانی خۆی به‌جێ‌بهێنێت.ئه‌و نه‌خۆشی و تێک چوونانه‌ی که به هـــۆی شتی حـــه‌رامه‌وه ده‌بێت هیچ چـــــاره‌ســــــه‌رێکی نی‌یـــــه, و شــــتـــــــه حه‌رامه‌کانیش به هیچ شێوه‌یه‌ک شیفا و چاره‌ســـــه‌ریان تێدا نی‌یه, چونکــــــه پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: [إِنَّ الله لَم يَجْعَل شِفاءَكُم فِي ما حَرَّمَ عَلَيْكُم] صحیح رواه البیهقى عن أم سلمه, واتــــــه: خوای گه‌وره چــــــاره‌سه‌ری ئێوه‌ی له شته حه‌رام کراوه‌کاندا دانه‌ناوه.ئه‌و که‌ســه‌ی که (مه‌ی) ده‌خواته‌وه زۆر زیـــان بـــــه‌خۆی ده‌گه‌یه‌نێت لــــه دونیادا و لــــه دوارۆژیشدا، چونکه له دونیادا زیــــانی هه‌یــــه بۆ ئابووری و ته‌ندروستی و گــــه‌لێ لایه‌نی تریش له ژیـــــانی، لـــه قیامه‌تیشدا ده‌بێته هۆی بێ‌به‌ش بوون لــــه به‌هه‌شت, چــــونکه پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: [ثَلاثَة لا يَدْخُلونَ الجَنَّة: مُدْمِنُ خَمْرٍ, وَ قاطِع الرَّحِم، وَ المُصَدق بِالسِّحْر]رواه احمد والحاکم.ته‌نهـــــا شتێک که چاره‌ی که‌سێکی عاره‌ق خۆر بکات وازهێنانه لێ‌ی, که ده‌تپارێزێت لـــــــه گوناهی تریش، لــــه پێغه‌مبه‌ره‌وه (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) هـــاتووه: [إِجْتَنِبوا الخَمْرَ فَإِنَّها مِفْتاحُ كُـلِّ شر] رواه الحاکم بسند صحیح, هــــه‌روه‌ها ده‌فه‌رمـــــوێ: [مَن كانَ يُؤْمِنُ بِاللهِ وَ اليَـوْمِ الآخِر فَلا يَجْلِس عَلى مائِـدَةٍ يُشْرَبُ عَلَيْها خَمْر] حدیپ صحیح رواه الگبرانی، واتــــه: هـه‌ر که‌سێک باوه‌ڕی به خوا و رۆژی دوایی هه‌یه بـا لـه‌سه‌ر مێزی مه‌ی خواردنه‌وه دانه‌نیشێــــت.خۆپاراستن لــه (مه‌ی) خواردنـــه‌وه ده‌بـێـتــــه هـــــــۆی دروســـــت بـــــــــوونی په‌رژینێک لـــــه نێـــــوان ئــــاده‌میـــــزاد و بـــێـبـــــاوه‌ڕی‌دا، پـێــغـه‌مبــــــــــه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فــه‌رمـــــــــوێت: [مُدْمِنُ الخَمْڕ كَعـابِدِ الوَثَـن], واتــــــه: ئــــــه‌وه‌ی (مه‌ی) بـــه بـــــه‌رده‌وامی ده‌خـــــــواتـــــه‌وه وه‌ک بت په‌رست وایــــــه، هه‌روه‌ها ده‌فه‌رموێت: [إِتَّـقِ المَحـاڕم تَكُن أَعْبَدَ النَّاس] رواه الترمژی بسند صحیح, واتـــــه: خــۆت لـه حه‌رام کــــراوه‌کان بپــــارێزه ده‌بیت بــه عابید تریــن کــه‌س, له فه‌رمووده‌یه‌کی تردا پێغه‌مبه‌ر (دروودی خوای له‌سه‌ر بێت) ده‌فه‌رموێت: [أَفْضَلُ الجِهادِ أَن يُجاهِدَ الرَّجُلُ نَفْسَهُ وَ هَـواه], واتـــــــه: باشترین تێکۆشــــان ئه‌وه‌یه کـــــه ئاده‌میزاد بـــه‌ربه‌ره‌کانی نه‌فس و ئــاره‌زووه‌کانی خۆی بکات.
و الحمد لله أولا و آخرا

