سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
پێناسه‌ی ته‌جوید (تعريف التجويد):
ئاماده‌کردنى : کتێبخانه‌ى محوی
ته‌جوید له زمانه‌وانیدا واته (تحسين) یانی: جوانکردن چاک کردن (جَوَّد يُجَوِّدُ تَجويداً) ده‌ڵآ (جَوّد الشئ)، یانی شته‌که‌ی جوان کرد شته‌که‌ی چاک کرد (أجاد الشئ) شته‌که‌ی به‌باشی ئه‌نجام دا.
به‌لآم (تجويد) له زاراوه‌دا (إصْطِلاح القُرّاءِ) به‌م شێوه هاتووه:
(أعطاء كل حرف حَقَّهُ و مستحَقِّه من مخرج وصفه وغنه ومَدِ وترقیق وتفخیم) واته: بریتییه له دانی مافی هه‌موو پیتێک له سیفاتی خۆیی و لاوه‌کی له شوێنی ده‌رچوون و سیفه‌ت و مینگه و درێژکردنه‌وه و لاوازکردن و قه‌ڵه‌و کردن.
تجوید زانایان چه‌ند پێناسه‌یه‌کییان بۆ کردووه جا به کورتی ده‌توانین بڵێین، ئه‌و زانیارییه که فێری چاک خوێندنه‌وه‌ی قورئانمان ده‌کات به‌وشێوه‌ی که له پێغه‌مبه‌ری خوا () بیستراوه.
مه‌به‌ست و ئامانج چییه له زانستی تجوید (غاية التجّويد)
مه‌به‌ست و ئامانج له زانستی ته‌جوید بریتییه له پاراستنی زمان له هه‌ڵه‌کردن له خوێندنی قورئان.
حوکمی خوێندنه‌وه‌ی قورئان به ته‌جوید چییه؟
خوێندنی قورئان به ته‌جوید فه‌رزی (عين)ه له‌سه‌ر هه‌موو قورئان خوێنێک جا چ پیاو بێت چ ئافره‌ت ابن الجزری ده‌ڵآ:
والأخْذُ بِالتَجويدِ حَتْمٌ لاِزمٌ مَنْ لَمْ يُجوّد القُرآنَ آثمٌ
لأنهُ بهِ الإِلهُ أنْزلا وهكذا مِنِهُ إلينا وصَلا
وهو أيضاً حِليةُ التلاوةِ وزِينةُ الأداءِ والقراءَة
وهو إعطاءُ الحروفِ حَقّها مِن صفةِ لها ومستحقّها
حوکمی فێربوونی زانستی تجوید چییه؟
فێربوونی زانستی تجوید فه‌رزی کفایه یه
ژماره‌ی پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بی:
پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بی (28) پیتن که ئه‌مانه‌ن:
((ا، ب، ت، ث، ج، ح، خ، د، ذ، ر، ز، س، ش، ص، ض، ط، ظ، ع، غ، ف، ق، ك، ل، م، ن، هـ، و، ي)).
ناوه‌کانیان به‌م شێوه‌یه
((ألف، با، تا، ثا، جيم، حا، خا، دال، ذال، را، زايْ، سين، شين، صاد، ضاد، طا، ظا، عين، غين، فا، قاف، كاف، لام، ميم، نون، ها، واو، يا))
وه هه‌ندێک له زانایان ده‌ڵێن پیته‌کانی زمانی عه‌ره‌بی (29) پیته چونکه ئه‌وان (همزة) و (ألف)یان لێک جیاکردۆته‌وه
ده‌ڵێن:
أ-(همزة) پیتێکی ته‌واو (صحيح)ه هه‌موو بزواوه‌کان وه‌رده‌گرێت
(ءْ، أَ، إِ، أُ، إٍ، أً، أٌ )
ب-(ألف) پیتێکی زه‌نه‌داره و بزواو وه‌رناگرآ و له بنه‌ڕه‌تیشدا یان (واو) بووه یان (يا) بووه.

