سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
ڕەنگی مانگاكە...له قورئاندا
نووسينى /سهروهر حسن //نووسينگهى تهفسير///لە سورەتی (البقرە)دا چیرۆكی ئەو مانگایە دەخوێنینەوە كە خوای مەزن فەرمانی بە نەتەوەی موسا (سەلامی خوای لێبێت) دەدا سەری ببڕن...
لە چیرۆكەكەدا و لەمیانەی گفتوگۆی نێوان موسا و نەتەوەكەیدا باس لە ڕەنگەكەشی دەكرێت.
خوای مەزن لەسەر زمانی موسا پێغەمبەر (سەلامی خوای لێبێت) دەفەرموێت:{قَالُوا ادْعُ لَنَا رَبَّكَ يُبَيِّنْ لَنَا مَا لَوْنُهَا قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ صَفْرَاءُ فَاقِعٌ لَوْنُهَا تَسُرُّ النَّاظِڕينَ (69)} [البقرة] واتە: وتیان: داوا لە پەروەردگارت بكە بزانین ڕەنگی چۆنە؟ موسا وتی: بێگومان خوا دەفەرموێت: ئەو مانگایە مانگایەكی ڕەنگ زەردی (تۆخە!!)، تەماشاكارانی دڵخۆش دەكات.
هەر لەسەر زمانی (موسا) وە بە نەتەوەكەی دەفەرموێت:{قَالَ إِنَّهُ يَقُولُ إِنَّهَا بَقَرَةٌ لَا ذَلُولٌ تُثِيرُ الْأَرْضَ وَلَا تَسْقِي الْحَرْثَ مُسَلَّمَةٌ لَا شِيَةَ فِيهَا قَالُوا الْآنَ جِئْتَ بِالْحَقِّ فَذَبَحُوهَا وَمَا كَادُوا يَفْعَلُونَ (71)} [البقرة]، واتە: موسا وتی: بەڕاستی خوا دەفەرموێت: ئەوە مانگایەكە هێشتا ڕانەهێنراوە زەوی بكێڵێت و جووت بكات، ئاودێری كشتوكاڵیش ناكات، هیچ نەنگی نییە و یەك ڕەنگە و هیچ پەڵەیەكی تێدا نییە. ئەوسا وتیان: ئا ئێستا ئیتر هەواڵی ڕاستەقینەت پێداین، (ئیتر دوای هەوڵ و كۆششێكی زۆر بەدەستیان هێنا و سەریان بڕی، هەرچەندە خەریك بوو ئەو كارەش نەكەن.
یەكێك لە ڕایە پەسەندەكان لە پزیشكی ڤێتێرنەریدا ئەوەیە: "باشترین و چاكترین مانگا ئەوەیە كە ڕەنگەكەی زۆر زەرد و بێگەرد بێت، ڕەنگەكەی بێگەرد بێت و سەلامەتی ددانەكانیش تەندروستی مانگاكەن".
هەروەها لە نیشانەكانی جۆرچاكی و باشییەكەی تۆز هەستاندنیەتی لە جێ پێیەكانیەوە لەكاتی ڕێكردنیدا، ئەوەش بە كاریگەریی هێز و توندییەوە. كار و ماندوویەتیشی نەبینیبێت لە كێڵانی زەوی و كارە كشتوكاڵییەكاندا.
زانستی نوێ ئاشكرایكرد: "ڕەنگی زەرد لە ئایەتەكەدا دەلالەتی تایبەتی هەیە، ڕوون بووەتەوە كە بۆ بینینی ڕەنگی زەرد پێویست بە هێزی هاوێنە ناكات، واتە: بەبێ ماندووبوونی چاو، هەر خۆی ڕاستەوخۆ لەسەر تۆڕەی چاو كۆدەبێتەوە. لەكاتێكدا كە مەسەلەكە جیاواز دەبێت (بۆنموونە بۆ ڕەنگی سوور) هاوێنەی چاو پێویستی بە هێز و توانایی هەیە بۆ بینینی ڕەنگی سوور.
ئەمە وەهامان لێدەكات لەو ئایەتەی قورئانی پیرۆز تێبگەین كە ئاماژە بە ڕەنگی زەرد دەدات (بەدیاریكراوی ڕەنگی زەرد).

