سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکه‌وه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
بۆچى سونه‌ته به خورما ڕۆژوو بشکێنین ؟
پێغه‌مبه‌ر (صلى الله علية وسلم) له فه‌رمووده‌یه‌کدا داوامان لێده‌کات ڕۆژووه‌کانمان به‌خورما بشکێنین, ئه‌گه‌ر خورمامان ده‌ستنه‌که‌وت ئه‌وا به ئاو ڕۆژووه‌کانمان بشکێنین (مَنْ وَجَدَ تمراً فليفطرعليه ، ومَن لايجد فليفطرعلى الما‌ء ) (رواه أبو داود / ٢٣٥٥) .
له لێکۆڵینه‌وه‌یه‌کدا که‌له‌لایه‌ن سه‌نته‌رى لێکۆڵینه‌وه‌ى قاهیره‌وه ئه‌نجامدراوه,جه‌خت له‌وه کراوه‌ته‌وه, خورما به‌هۆى زۆرى مادده کانزاییه‌کانى وه‌ک (كاليسيؤم و كوبالَد و مس و مةطنيسيؤم و ثؤتاسيؤم و فؤسفؤڕ و سؤديؤم و توتيا و فلؤر و ضةندين جؤر ظيتامين) سودێکى زۆر باشى بۆ ته‌ندروستى هه‌یه و ئه‌وه‌ش واى کردووه که له کۆندا بۆ چاره‌سه‌رى چه‌ندین نه‌خۆشى به‌کاربهێنرێت و به هه‌گبه‌یه‌کی خۆراکى باش و ته‌واو داده‌نرێت .
سوده‌کانى خورما ئه‌مانه‌ن:-
١- به‌هۆى بوونى ئاسن و ڤیتامین (B1) تێیدا, یارمه‌تى به‌هێزکردنى ماسولکه و ئێسکه‌کان و ده‌ماره‌کان ده‌دات و که‌مخوێنى چاره‌سه‌ر ده‌کات .
٢- به‌هۆی بوونی ڤیتامین (B2)ه‌وه یارمه‌تى چالاکبوونى جگه‌ر ده‌دات و بۆ ئه‌و که‌سانه گرنگه که نه‌خۆشى جگه‌ر و زراویان هه‌یه .
٣- ڕێژه‌ى کۆلیستڕۆڵ له خوێندا داده‌به‌زێنێت و پارێزگارى له ڕه‌قبوونى بۆڕیه‌کانى خوێن ده‌کات, چونکه مادده‌ى (بةكتين)ى تیایه, هه‌روه‌ها بۆ ئه‌و که‌سانه به‌سوده که ڕێژه‌ى خوێنیان نزمه .
٤- ڕۆڵێکى کاریگه‌رى هه‌یه بۆ ده‌ردانى ئه‌و مادده زیانبهخشانهى که له له‌شدا کۆبوونه‌ته‌وه و چاره‌سه‌رێکى باشه بۆ ئه‌و که‌سانه‌ى که ڕیخۆڵه‌یان سسته و گرفتى هه‌رس کردنیان هه‌یه به‌هۆى ئه‌وه‌ى مادده‌ى ئاسنى تیادایه .
٥- گرنگى خورما له‌وه‌دایه گه‌ده ئاماده ده‌کات بۆ وه‌رگرتنى خواردن و هه‌رسکردن چالاک و به‌هێزده‌کات و هۆکارێکیشه بۆ نه‌هێشتنى قه‌بزى و چاره‌سه‌ره بۆ ژه‌هراوی بوون .
٦- بۆ به‌هێزکردنى ددانه‌کان به‌سوده و ڕێگرى له کلۆربوونى ده‌گرێت و بۆنێکى خۆش ده‌به‌خشێت به ناو ده‌م به‌هۆى بوونى مادده‌ى (فلؤر) تیایدا .
٧- ڕێگری ده‌کات له چه‌ندین نه‌خۆشى مه‌ترسیدار و گرنگه بۆ چاره‌سه‌ری جۆره‌کانى شێرپه‌نجه .
٨- چاره‌سه‌رێکى باشه بۆ ڕاگرتنى هاوسه‌نگى کێش و ئاستى ووزه و تواناى له‌ش به‌رزده‌کاته‌وه و چاره‌سه‌رى گرفته سێکسییه‌کان ده‌کات .
٩- چاره‌سه‌رى خێرای لێدانه‌کانى دڵ ده‌کات چونکه مادده‌ى (مةطنيسيؤم ومس)ى تیادایه
١٠- بۆ چاککردنی ته‌نگه نه‌فه‌سى و تێکچونى هه‌ناسه‌دان به‌سوده .
١١- به‌هۆى بوونى ڤیتامین (A) و (B) تێیدا, چاره‌سه‌رى گرفته ده‌رونییه‌کان ده‌کات و به‌سوده بۆ هێورکردنه‌وه‌ى مێشک و ده‌روون, هه‌روه‌ها (أعصاب) به‌هێز ده‌کات و فۆسفۆڕی زۆریشى تیادایه که سودى هه‌یه بۆ بیرکه‌وتنه‌وه و گرنگترین سود بهخانهکانى مێشک ده‌گه‌یه‌نێت و یارمه‌تى زۆر باشى شهوکوێرى ده‌دات .
١٢- له‌دایکبوون ئاسان ده‌کات و مندالآنیش ئارامده‌کاته‌وه و چاره‌سه‌رى سکچونى مندالآن ده‌کات و بۆ مندالآنى تازه له‌دایک بووش خراپ نیه .

