سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
گه‌نج و ره‌مه‌زان
سه‌باح عه‌لی.....گه‌نجێتی و ته‌مه‌نی لاوی به قۆناغێکی گرنگی ژیانی مرۆڤ داده‌نرێت و تێیدا مرۆڤ ده‌توانێ له‌و قوناغه‌ی ته‌مه‌نیدا کۆمه‌ڵێک کار و چالاکی باش و گرنگ به ئه‌نجام بگه‌یه‌نێت که سودی بۆ خودی خۆی و ده‌وربه‌ر هه‌بێت، گه‌نجان و ئاین و رۆڵیان له بڵاوکردنه‌وه و کارکردن له سه‌ر فه‌ریزه دینه‌یه‌کان بابه‌تێکه و ده‌کرێت قسه‌و باسی زۆری له‌سه‌ر بکرێت, که من لێره‌دا باس له گه‌نجانی کورد و مانگی ره‌مه‌زان و به‌رۆژوو بوونی لاوان ده‌که‌م که ده‌کرێت له‌مه‌ڕ ئه‌م لایه‌نه قسه‌ی جدی و وورد بکرێت.
له‌گه‌ڵ داهاتنی مانگی ره‌مه‌زان به‌شى زۆری ئه‌و گه‌نجانه‌ی که پێشتر به شێوه‌یه‌کی ئاسایی هه‌موو کار و کرده‌وه‌یه‌کی باش و خراپ ئه‌نجام ده‌ده‌ن و سه‌یری ده‌که‌ن. له‌م مانگه‌دا واز له هه‌ندێک کاری خراپه به مانا ئاینیه‌که‌ی دێنن که ئۆتۆماتیکی له دوای ته‌واوبوونی مانگی ره‌مه‌زان ده‌گه‌ڕێنه‌وه سه‌ر کار و کرده‌وه‌کانی پێشتر، به‌ڕاستی لێره‌دا ئه‌وه‌ی مایه‌ی هه‌ڵوێسته له‌سه‌رکردن بێت ئه‌وه‌یه, بۆچی گه‌نجان به‌و شێوه‌یه پابه‌ندبن به لایه‌نی رووکه‌شی دینه‌وه و ته‌نها له‌به‌ر خه‌ڵک به رۆژوو بن که ئه‌مه له چه‌ند روویه‌که‌وه زه‌ره‌ر به خودی گه‌نجه‌که و لایه‌نی مرۆڤ ده‌گه‌یه‌نێت, بۆچی گه‌نجان له‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا وورد و قوڵ بیر ناکه‌نه‌وه.
سه‌یرکردنێکی قوڵی مه‌سه‌له‌که وا ده‌کات که خوێندنه‌وه‌یه‌کی وورد تر بۆ بابه‌ته‌که بکه‌ین که ئه‌ویش بێ به‌رنامه‌ی گه‌نجانه له رۆژوو گرتندا, که نازانی بۆچی و چۆن رۆژوو ده‌گرێت واتا ته‌نها له‌به‌ر ئه‌وه به رۆژوو ده‌بێت که ده‌روبه‌ره‌که‌ی هه‌ڵیان بژاردووه و له‌م کاره‌دا بێ بیر لێکردنه‌وه ده‌که‌وێته ژێر کاریگه‌ری ده‌وربه‌ره‌وه، به‌ڕاستی ده‌بێت گه‌نجان وا سه‌یری ئاین و ره‌مه‌زان بکه‌ن که بۆ خزمه‌تی مرۆڤایه‌تیه نه‌ک وه‌ک ئه‌وه سه‌یریبکه‌ن که دیارده‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیه, هه‌روه‌ها گوزه‌ر ده‌کات که به‌ڕاستی ئه‌م دێڕه‌ی دواییان له لای هه‌موو گه‌نجان به کوێرانه په‌یڕه‌و ده‌کرێت.
له مانگی ره‌مه‌زاندا گه‌نجان له زۆر دیارده‌ی وه‌ک خواردنه‌وه‌ی مه‌ی و جگه‌ره‌کێشان و کاری به‌د ره‌وشتی و چه‌ندان کاری تر دوور ده‌که‌ونه‌وه, که ئه‌مه به راستی جگه له لایه‌نه باشه دینه‌یه‌که‌ی زۆر لایه‌نی باشی کۆمه‌ڵایه‌تی و مرۆڤایه‌تی تێدایه, که پێویسته گه‌نجان دوای ته‌واوبوونی ره‌مه‌زان پێوه‌ی پابه‌ند بن و کاریگه‌ری درێژ خایه‌نی له‌سه‌ریان هه‌بێت، لێره‌دا پرسیاری گرنگ و زیندوو و هه‌ستیار ئه‌وه‌یه ئایه بۆچی مرۆڤ و خودی گه‌نج ته‌نها به رووکه‌شانه له لایه‌نه باشه‌کانی دین و مرۆڤایه‌تی ده‌ڕوانن؟ و نابێته مایه‌ی ئه‌وه‌ی که به درێژای ژیانیان کاردانه‌وه‌ی باشه‌ی هه‌بێت؟ که به راستی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی پرسیارێکی له‌م شێوه‌یه دیسان ده‌مان باته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی که گه‌نجان و لاوان دیسان له مه‌سه‌له‌ی رۆژوودا بێ به‌رنامه و بێ پلانن و ناتوانن کاریگه‌ریه‌کانی ته‌نها یه‌ک مانگی باش له‌و یانزه مانگی تری ته‌مه‌نیاندا به شێوه‌یه‌کی ئه‌رێنی ره‌نگبداته‌وه و ئه‌مه‌ش وا ده‌کات که گه‌نجان زۆر جار له وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ئه‌و پرسیاره‌ی که بۆچی له دوای ره‌مه‌زان ده‌ستت دایه‌وه کاری خراپه؟ وه‌ڵامێکی دوور له راستی و ده‌سته وه‌ستانی پێ بێت که زۆر جار ده‌بێته مایه‌ی گاڵته‌جاری ئه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر که پرسیاره‌که‌ی ئاراسته‌کردووه.
له کۆتایدا ده‌بێت له وه‌ها مه‌سه‌له‌یه‌کی فره‌ڕه‌هه‌ند و فره لایه‌ندا خوێندنه‌وه بۆ هه‌ر دوو لایه‌نی به رۆژووبوون و به رۆژوونه‌بوون بکرێت و زۆر لێکردن نه‌بێت که ئه‌مه‌یش جارێکی تر خودی گه‌نجان لێی به‌ر پرسن، پێویسته له‌م بابه‌ته‌دا گه‌نجان به به‌رنامه‌وه قسه‌بکه‌ن و کوێرانه بڕیاری خۆیان نه‌ده‌ن, ئه‌و گه‌نجه‌ی به رۆژووه خوا رۆژووی لێ قبوڵ بکات و ئه‌وه‌شی به رۆژوو نیه هه‌ر خوا لێی قبوڵ بکات.

