سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانستهکانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینهوهی قورئانی
- تهفسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- ههمهجۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گهورهکان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیبادهت
- ناوه جوانهکانى خوا
- هاوهڵانى پێغهمبهر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیهکان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنهوهى قورئان و گوێ گرتن له ههر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنهوهى وبینینى تهفسیرهکهى پێکهوه بهکوردى و زمانه جیهانیهکان کلیک لێره بکه
مانای (سـروشـی خودا: وحی الله) بۆ دایكی موسـا..چيرۆكه قورئانيهكان
نووسينى /د.صلاح عبدالفتاح الخالدى/وهرگێر/ كاوه هاوراز///خودای مەزن لە فەرمایشتیدا: (ئێمە سرووشمان نارد بۆ دایكی موسا كە لە شیر تێری بكات)و پاشان گێڕانەوەی ئەو بەسەرهاتەش بۆ خودی موسا كاتێك گەورە دەبێت
لەم فەرمایشتەی تریدا:(كاتێك ئێمە بە سروش ئەوەی پێویست بوو بە دایكتان گەیاند)..
خودای مەزن لەم فەرمایشتانەوە ئەوە رادەگەیەنێت كە بەشێوازی پەروەردگارێتیی مسۆگەركاری خۆی موسای پاراستوەو مەترسیی فیرعەونی لەسەر لابردووە. بەڵام مانای سروشی خودا(وحی الله) بۆ دایكی موسا چی یە؟! بێگومان ئەوە سروشێكی وەك پەیام ناردن نەبووە، واتە لەرێگەی (جیبریل)ی فریشتە وجێی متمانەی خوداوە نەبووە، چونكە دایكی موسا پێغەمبەرو رەوانەكراوی خودا نەبوە، پێغەمبەرێتیش لەنێو ژناندا دەرنەكەوتووە، بەڵكو ئەو كارە تەنها بە پیاوان سپێرراوەو قورئانیش بەڕاشكاوی ڕایگەیاندووە: واتە: (ئەی پێغەمبەر، ئێمە لەپێش تۆشدا سروشـمان بۆ پیاوانێك ناردووەو كردوومانن بە پێغەمبەران، جا ئەگەر (بێباوەڕانو خەڵكی دی) نازاننو بڕوا ناكەن با پرسیار لە شوێنكەوتوانی كتێبە ئاسـمانییەكانی تری وەك (ئینجیل)و (تەورات) بكەن تاكو بزانن).
(جیبریل) فریشتەی خودا-سڵاوی لێبێت- تەنها بۆ پێغەمبەرانو نێرراوانی خودا سرووشی هێناوەتە خوارەوە، جا لەبەر ئەوەی دایكی موساش پێغەمبەرێك نەبووە ئەوا سرووشەكەی خوداش بۆ ئەم ژنە لە رێگەی (جبریل)ەوە نەبووە. بەڵكو (والله أعلم) لەرێگەی ئیلهامو نیگای خۆیی(فطری)یەوە بووە بەئیلهامو نیگایەكی (فیطری) خودا تێی گەیاندووە كە بەو شێوەیە هەڵسوكەوت بكات، واتە شیری پێبداتو لەنێو سندووقێكدا هەڵیداتە رووبارەكەوە.
نیگای (فیطری)یش بۆ مرۆڤ وەك زانایانی (زانستەكانی قورئان) دەڵێن: شێوەیەكە لە شێوە زمانەوانییەكانی سرووش).

