سەرەکیەکان
- ماڵەوە
- قورئانی پیرۆز
- زانیاری قورئان
- زانسته‌کانی قورئان
- اعجاز
- لێكۆڵینه‌وه‌ی قورئانی
- ته‌فسیری قورئان
- فێربوونی التجوید
- زیکرەکان
- فەرموودە قودسیەکان
- گەشەپێدانی مرۆیی
- کتێبخانه
- ڕۆژوو
- ژیانی پێغەمبەران
- موعجیزەی پێغەمبەران
- هه‌مه‌جۆر
- لینکەکان
- عقيدة
- ئيمان
- نوێژ
- پەروەردەی منداڵ
- قیامة
- هۆی دابەزین
- فیقه
- ئاداب
- چێرۆک و بەسەرهات
- واتای ئایەت
- بەهەشت
- دۆزەخ
- ئافرەتان
- تاوانه گه‌وره‌کان
- خێزان
- رازی قورئانى
- عیباده‌ت
- ناوه جوانه‌کانى خوا
- هاوه‌ڵانى پێغه‌مبه‌ر
- پێغەمبەر محمد (ص)
- چیڕۆکه قورئانیه‌کان
- ژیان فێری کردم
- ژیانى زانایانى ئیسلام
- ووتەی زانایانی ئیسلام
- ووتەی ناوداران
- ووتەکانی سەرکەوتن
ئاماری ماڵپەر
خوێندنەوەو تەفسیری قورئانی پیرۆز
- بۆ خویندنه‌وه‌ى قورئان و گوێ گرتن له هه‌ر قورئانخوێنێک کلیک لێره بکه
- بۆ گوێ گرتن له قورئان و خوێنه‌وه‌ى وبینینى ته‌فسیره‌که‌ى پێکه‌وه به‌کوردى و زمانه جیهانیه‌کان کلیک لێره بکه
خواى گه‌وره جوانه‌و حه‌زى به جوانیشه:
هاورێ حه‌مه ئه‌مین
(عن عبد الله بن مسعود(ر.ض) عن النبی صلى الله علیه وسلم قال: ڵا ێدْخُلُ الْجَنه‌َ من کان فی قلبهِ مِپقال ذره من کِبْر، قال رجلٌ: (إنَّ الرجلَ يُحِبُّ أن يكون ثوْبُهُ حسناً ونعْلُهُ حسنةً، قال: (إنَّ الله جميلٌ يُحِبُ الجَمال، الْكِبْرُ بَطَرُ الْحَقَّ وَغَمْطُ النَّاسِ) (صحيح الجامع) (رقم الحديث1741)
واتا:
هه‌ر یه‌ک له ابن مسعود و ابو امامه و جابر و ابن عمر به جیا ده‌گێڕنه‌وه که پێغه‌مبه‌ر (ص) فه‌رمویه‌تى : هه‌رکه‌سێ هێنده‌ى تۆزقاڵ گه‌ردێک فیز و خۆ به گه‌وره زانین له دڵیدا بێت ناچێته به‌هه‌شته‌وه ، پیاوێک ووتى : ئه‌ى باشه پیاو حه‌ز ده‌کات جله‌کانى جوان بێت و پێڵاوه‌که‌ى جوان بێت، ئه‌ویش فه‌رمووى : خوا خۆى جوانه و حه‌زیشى له جوانی یه، فیز و خۆ به گه‌وره زانین بریتیه له ڕق لێ بوونى حه‌ق و به سوک سه‌یرکردنى خه‌ڵک .
ڕونکردنه‌وه‌ى فه‌رمووده‌که:
ئه‌م فه‌رمووده پیرۆزه چه‌ند ڕاستیه‌کمان بۆ ڕوون ده‌کاته‌وه:
١- مرۆڤى لوت به‌رزو پۆز لێده‌ر و خۆ به‌گه‌وره زان، ئه‌گه‌ر تۆبه له‌و حاله‌ته‌ى نه‌کات چاوى به به‌هه‌شت ناکه‌وێت.
٢-حه‌ز کردن له جل و به‌رگى جوان و که‌ل و په‌لى جوان و خۆ جوان کردن ئه‌گه‌ر به مه‌به‌ستى خۆ هه‌ڵکێشان به‌سه‌ر خه‌ڵکیدا نه‌بێت ، ئه‌وا کارێکى دروسته‌و ناچێته بابى خۆ به‌زلزانینه‌وه.
٣- خواى په‌روه‌ردگارمان خۆى زاتێکى جوانه‌و حه‌زیشى به جوانیه ، دیاره ئه‌و خوایه‌ى که بتوانێت ئه‌و هه‌موو جوانیه به بونه‌وه‌ر ببه‌خشێت ده‌بێت جوانى یه‌که‌ى خۆیشى بێ ڕاده‌و بێ سنور بێت.
٤- پێغه‌مبه‌ر (ص) زۆر به‌ڕوونى و به گشتگیرى پێناسه‌ى (تكبر) فیزو لوت به‌رزیمان بۆ ده‌کات ، که بریتیه له‌وه‌ى ڕقت له حه‌ق بێت و حه‌قت پێ قبول نه‌بێت ، وه به شێوه‌یه‌کى سوک و که‌م سه‌یرى خه‌ڵک بکه‌یت و خۆت له‌وان به زلترو گه‌وره‌تر بزانیت . به‌ڵێ ئه‌مه ئه‌و خۆ به‌زلزانینه‌یه که ئه‌گه‌ر هێنده‌ى مسقاڵێکى له دڵى مرۆڤدا بێت ئه‌وا به‌هه‌شتى لێ حه‌رام ده‌کات.

